جیاوازی لە نێوان بەرهەم ساڵح و سۆزان شەهاب و پارلەمانتارە ئۆپۆسۆزیۆنەکان

Monday, 28/03/2011, 12:00

1752 بینراوە




ئەو مرۆڤانەی کە تینووی ئازادی و ،برسی یەکسانی، و دڵ پڕ لە غەمی خاکن بەیادی شێرازدی خێر لە خۆ نەدیو و دڵدار، گەرمیانی پەپولە ئاسا، ڕێژوانی عاشق بە کوردستان ،سورکێوی کوڕی پیاوێکی قارەمان ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەبێ ئەوەی هەست بە ماندوو بوون بکەن لە بەردەرکی سەرا لە خۆپیشاندان بەردەوامن و پڕ بەگەروویان هاوار دەکەن نا بۆ گەندەڵی بەڵێ بۆ یەکسانی.
لە هەمان کاتدا حکومەتێکی کارتۆنی کە مرۆڤێکی ئالی سەرۆکەکەیەتی دەڵێی نەبای بینوەو نە بۆران،سەرۆک تۆ دەزانیت کە لە مرۆڤێکی ئالی زیاتر هیچی تر نیت هەروەکو ژنێکی بە ناوی سۆزانەوە کە بە حساب کچی شەهیدێکی قارەمانە،من زۆر بە زەییم بە هەردووکتانە یەتەوە،چونکە ئێوە خۆتان خاوەنی خۆتان نین ئێوە کۆنتڕۆڵەکەتان بە دەستی حزبەکەتانەوەیە هەر کاتێک وویستی بەکارتان دەهێنێت،مرۆڤ ئەو مرۆڤەیە کە خاوەنی خۆی و قیەم و ئەخلاقی بێت،ئێوە هەموو شتێکتان بەزاندووە،بەرهەم ساڵح لە پێناوی چیتا دەست ناکشێنیتەوە ئەوە سۆزان لە بەرخاتری ئەوەی پارەی لێ نەبڕێت بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک لەسەر مۆدێل خۆی بڕازێنێتەوەو قژە بۆیە کراوەکەی بەدەست و نینۆکە ڕێکراوەکانی و ئەو پەنجانەی کە بەپارەی گەل هەر جارەو مستیلەیەکی گران بەهای تێدەکات و پەرچەم و قژی لەسەر چاوی پێ لادەبات،لە پێناوی خۆشبەختی خۆیدا ئامادەیە سوکایەتی بەخۆپیشاندەران بکات،ئەی تۆ چی کاک دکتۆر؟خانم ئەیەوێت خۆپیشاندەران جێگەکەیان بگۆڕن بەڵام نایەوێت بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆی بکەونە مەترسییەوە ئێ لێی مەگرن ئێ ئەگەر ئەو پارە بەلاشەی کە بە لێشاو لە بەردەستیایەتی لێی ببڕێت دەبێت بێتەوە بۆ ئەوروپا لە ئەوروپاش تاقەتی ئیش کردنی نییە وە پارەی سۆشیالە حەیاتەکەش بەشی داماوێکی وەکو ئەو ناکات کەواتە باشترین حل بۆ ئەو ئەوەیە کە هەر جنێو بدات لەکەناڵەکانی سەربە دەستەڵات و لە پارلەماندا و پارەی دەمی وەربگرێت.
دکتۆر بەرهەمیش دیارە ترسەکەی هەر ئەوەیە تاقەتی ئیش کردنی نەماوە،درۆ درۆ دەکات و پارەی لەسەر وەردەگرێت ئەگەر نا کە تۆ قسەکانت هەتا دەرگای نوسینەگەکەت بڕ بکات و بە ئارەزووی خۆیان بەکارتبهێنن،شەخسییەتت لە کەدار بکەن و نەتوانیت چاکسازییەک بکەیت کە واتە بوون و نەبوونی تۆ چی لەمەسەلە دەگۆڕێت،ئاخر ئەگەر حکومەت هەیەو سەرۆکی هەیە بۆ ئێمە نایبینین بۆ ناچیت بزانێت ئەو خەڵکە داوای چی دەکەن کەواتە لە بنەڕەتدا حکومەت بوونی هەر نییە ئیتر داوای چاکسازی چی دەکرێت لە حکومەتدا؟ئێمە بۆخۆمان هەڵبخەڵەتێنین،من نازانم چەند ساڵە ئەم خەڵکە هەژارە بۆ وا هەڵخەڵتێنراوە بە ناوی تێک نەچوونی ئەزموون و حکومەت و پارلەمان ئێمە نە ئەزموونمان هەیە نە حکومەت و نە پارلەمانمان هەیە،ئەی ئەگەر پارلەمانمان هەیە دەبێت ئەو یاسایانە جێبەجێبکرێت کە لە پارلەمانەوە دەردەچێت ئەی کوا هیچ یاسایەکمان بینی جێبەجێ بکرێت؟نەخێر نەمانبینی ئەی کەواتە ئۆپۆسزیۆن چی دەکەن لەو پارلەمانە ئەوەتا خەڵکیش داوای هاتنە دەرەوەیان لێدەکەن لەو پارلەمانە ماڵە باجێنەیە،خەڵک تێگەیشتوون کە شتێک نییە لە واقیعدا کە پێی بوترێت پارلەمانی کوردستان.ئێمە نەماندەویست کار بگاتە ئەوەی کە خوێن بڕژێت جەرگی دایک و باوکی کورد بسوتێت جارێکی تر،هەر بۆیە ترسی گەورەمان لە ٧ خاڵەکەی گۆڕان هەبوو بەڵام کە تازە خوێنەکە ڕژا دەبێت ئەو خەڵکەش بگەنە ئامانجەکانی خۆیان،کاک دکتۆریش ئەمڕۆ نەڕوات سبەینێ هەردەبێت بڕوات سۆزانیش کە هەر بە ناو ژنە حاشا نمونەی ژنێتی تێدا نییە دەبێت بە بەگرەو دەرزی دەمی خۆی بدورێت و هەتا مابێت قسەی پێ نەکات پارلەمانتارە ئۆپۆزسزیۆنەکانیش هەر دەبێت ئەو پارلەمانە جێبهێڵن هەر سێ لاتان دکتۆر بەرهەم و سۆزان و ئۆپۆسزیۆن لەیەک ڕێگادا لەیەک دەچن ئەویش دەستکێشانەوەیانە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە