کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی گۆڕان لە سویسرا ئەرێنی ناکرێت

Sunday, 06/11/2011, 12:00

1260 بینراوە


ئەنجومەنەکانی بزوتنەوەی گۆران لە ئەوروپا وابەدەردی ڕێکخستنەکانی یەکێتی و پارتی دەچێت . کوتلەکاری و سنگ پێشخستن، تموحی دەسەڵات و ئەندام بوونی کۆنگرەی داهات و ئەمانە ئەو کردە ڤایرۆسانەی ئەمڕۆ ڕوویانکردۆتە ئەنجومەنەکانی ڕێکخستن لەئەوروپا بەگشتی و سویسرا بەتایبەتی.
تابلۆی سیاسیی نوێ، کە ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان نمونەیەتی لە کوردستان ناوەڕۆکێکی پێچەوانەی هەیە . لە سەر بنەماکانی سیستەمی نوێ خۆی داناڕێژێت و پێ لەهەمان ئاو دەنێت، کە یەکێتی ڕشتوویەتی و لەو خۆلەدا چینەدەکات کەبەپێچەوانەی مەبەستەوەیە.
نەخۆشی کوتلەگەری و یەکتری نەخوێندنەوە لەدەردە دەرەتانەکانی هەموو ڕێکختنێکە و زۆر بەئاسانی ئاوێتە بوون بەخۆیەوە نابینێت و زۆر ئاستمە لێکترازان و گرتەوبردە نەبینێت بەخۆیەوە.
لەسویسرادا بڕبڕەی ڕێکخستنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان هەندێک کارتۆنن کەلەم کۆبونەوەی 4.11.2011 نەک بانگ نەکراون بەڵکو هیچ بژارێکیان بۆنەکراوە.
ئەو کارتۆنانە ، کەلە خۆپیشاندانەکانی بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و گەیاندنی کۆی نامەو بەڵگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەوناوەندە بوون لەڕۆژانی دوای دامەزراندن ئەم بزوتنەوەیەو وەک سەربازێکی وون کاریان بۆسەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە کردووە.
لەئێستادا لەکوێی ئەو هێزەدان، ئەمە گرنگی ئارێشەکەیە . کاتێک خەڵکانێک کارگیریی ناخۆشی و هەڵسانەوەو سەرپێخستنی گۆڕان ببن و لەئێستادا خوێندنەوەیان بۆنەکرێت، دەشێت ئەوکەسانە چۆن و بە چ شێوەیەک سەیری ئەم هێزەبکەن و چ پەشیمانییەک بکێشن.
من یەکێکم لەیەکەم ڕۆژی دروست بوونی بزوتنەوەی گۆران و بەنان و ئاوی خۆمەوە کارم بۆ ئەم هێزەکردووەو پێشنیاری ڕێکخستنەکانی گۆڕانم کردووە لەژێر ناوی ئەنجومەندا ، پارەی مانگانەی منداڵەکانم لەکاری ڕێکخستنی ئەم هێزەدا سەرف کردووەو دووای دوو ڕۆژ لەئەنجام دانی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی 04.11.2011 شاری بازل ، ئینجا پێم زانییوە ، ئەمە چ مانایەک دەبەخشیت، چ تەرانێک ڕوودەتا.

کونجــرینی / سویسرا
06.11.2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە