کۆمپانیایەکی نەرویژی نهێنییەکی دیکەی مافیاکانی کورد ئاشکرا دەکات

Thursday, 22/09/2011, 12:00

1731 بینراوە


ئایا ئەزانى کەسانیک بەناو و پارەى حکومەتى هەریمى کوردستان پشکى کومپانیاى DNOوەبەرهینانى نەوتى نەرویجى کریوە؟
ئایا دەزانیت کە حکومەتە دزەکەى هەریمى کوردستان بە دوو شێوە دزى لە سامانى نەوتى ولاتدا دەکات :

یەکەم: لەریگەى ناردنە دەرەوەى نەوت بەشێوەى قاچاغ و بەتەنکەر بەبەرچاوى هەریەکەمانەوە و دابەشکردنى پارەى نەوتى فرۆشراو بەریزەى 40بۆ 50ى بۆ گیرفانى دزە پرۆفیشنالەکانى هەریمەکەمان پاش پێدانى پارەى نەوتەکە بەرامبەر دوزینەوە و دەرهینان بەریزەى 60 بۆ50 بەکومپانیاى وەبەرهینەر .

دووهەم: لەریگەى کومپانیاى وەبەرهینەرەوە بەشیوەى نهینى بو گیرفانى خۆیان بەپىى برى ئەو پشکەى (سهم) ى کە هەیانە لەو کۆمپانیایە بروانە بەلکەى زمارە 1کە بە پى ى ئەم بەلکەیەى کومپانیاى DNO نەرویجى کە وینەى ئەم نوسراوەشى داوە بە(تالەبانى و بارزانى و کمال کەرکوکى و نیچیرفان) کە دان بەوەدا دەنێت کە پشکەکانى کومپانیاى ناوبراو بەشیوەیەکى یاسایی لەلایەن حکومەتى هەریمى کوردستان بە پارەى بودجەى خەلکى کوردستان کردراوە، پرسیار لێرەدا ئەوە کە داهاتى ئەم پشکانە دەچنە باخەلى کێوە ؟

سیهەم : هەر ئەمرۆ بە پەلە بڕی 60000000 شەست ملیون دولارى ئەمریکى ناردۆتە سەرحسابى کومپانیاى DNO (سەیرى بەلکەى زمارە  2بکە) هەر لە هەمان نووسراودا هاتووە کە لە مانگى 6ى 2011برى 103000000سەد و سێ ملیون دولارى ترى ناردۆتە سەرحسابى ئەم کۆمپانیایە ، پرسیار لەوەدایە ئایا برى قازانجى حکومەتە هەرێم لەم برە پارانە چەندە و دەچێتە گیرفانى هەر دزێکەوە .

ئەمانە چەند بەلگەیەکى کەمى گەندەڵیی و خیانتی سەرکردە و بەرپرسە کوردەکانە ئاشکراش نییە ئەم بە ناو حکومەتە چەند پشکى ترى لەکۆمپانیاکانى ترى لە وەبەرهینانى نەوتدا هەبیت کە بە پارەى دزراوى میللەت کردراون و داهاتەکەى دەچێتە گیرفانى چەند کەسانیکەوە .

بەڵگەی یەکەم:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/DNO_1.pdf


بەڵگەی دووەم:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/DNO_2.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە