پیاوی وەكو تاڵەبانی نامرێت!

Monday, 01/03/2010, 12:00

1279 بینراوە


هەر چەندە وەكو دەڵێن مردن برا گەورەیە، ئەگەر مرۆڤ بە ئەمری خوداش بمرێت هەر زۆر سروشتیە، بەڵام خۆت لە ژیاندا بی و هەر دەقەیەك لە تەمەنت مردنێك هەڵگرێت، ئەمە ئەو ژیانەیە كە پێی دەڵێن سەگە مەرگ، تاڵەبانی دەبوایە ئەو كاتە بمردایە كە بۆ یەكەم جار لە مێژوی كورد چەكی خیانەتی كردە شانی و درۆی شاخداری بۆ خۆی ئەهۆنیەوە گوایە ئەو كاتەی كە لە ساڵی شەست و شەشدا ئەو پێشمەرگە بوە نەك جاش، رۆژێك لە پیاوێكی خوێندەوارم پرسی تۆ یەكێتیت،وتی من جەلالیم، وتم باشە كەواتە تۆش لە ساڵی شەستەكاندا جاش بوی؟ لە وەڵامدا وتی وەڵاهی قوربان ئەگەر مامە جاش بوبێ، ئەوە هەمومان جاش بوین، منیش وتم ئەی تۆ ئەو خزمەتەی بە چی بۆ لە قەڵەم دەدەیت، خۆ ناكرێت لەو نێوەندەدا وەسیت بوبێتن؟ ئەمە مەهزەلەی گاڵتە بە ئەقڵكردنی تاكی كوردە لە لایەن تاڵەبانیەوە، نەوشیروان مستەفا بە باشی ئەو نیشانە دەپێكێت كە دەڵێت ئەوان خەریكی گەوجاندنی خەڵكن؟ با لە بابەتەكە دور نەكەومەوە، ئەگەر تاڵەبانی بمردایە، ئەو كاتەی كە دادەنەوێتەوە دەستی كابرای میت ماچ دەكات، ئەگەر مردنی بە پارە دەست بكەوتایە دەبوایە بیكڕیایە، ئەگەر بیزانیایە مردن چیە، ئەو كاتەی كە چوە سەر گۆڕەكەی بارزانی و حاشای لە واقیعی خۆی كردو بۆ جارێكی تر حەقیقەتی خیانەتكارانەی خۆی لە بیر چوەوە و خۆی كردەوە بە موریدو دەرچوی ئەو قوتابخانەیەی كە نزیكەی چل ساڵ خەریكی تەفرو تونا كردن و ناو زڕاندنیان بوو! ئەگەر بمرێت ئەوە لەو جۆرە مردنە حەیا چوانە رزگاری دەبێت، ئەو نامرێت، ئەگەر بمردایە دەبوایە ئەو كاتەی كە سی و دو بە سی و دوی كردە تەوق بە سەر شانی كەركوكەوە و ئەمڕۆش درۆی شاخدار بۆ ئەو كەركوكیە قوڕ بەسەرانە دەكات. ئەو نامرێت، ئەو چركە ساتەی كە باوشی بە سەدامدا كرد و ئەملاو ئەولای ماچ كرد، نەمرد، ئەو نامرێت، ئەو كاتەی كە بڕیاریدا تاریق رەمەزان ئازاد بكات نەمرد؟ تاڵەبانی درۆیە نامرێت. مردن بێزی نایەت بە كەسێكی مردوەوە خۆی گڵاو بكات، تاڵەبانی ئەو كاتەی كە لە ئەمریكا بۆ مەسعود بارزانی نوشتایەوە ئەگەر ئارەقەی شەرم لە نێو چەوانی بمایە، دەبوایە بمردایە؟ تاڵەبانی لە هەمو شوێنێك مردوە، ئەوە بەس لە لای ئەو خەڵكە نەفامەی حزبەكەیەتی وای بۆ دەچن زیندوە؟ بۆ هەر زەمەنێك بگەڕێینەوە سەیری هەر هەنگاوێكی ئەم مرۆڤە بكەین، ئەوە دەبینین كە یەكێكی دیكە ببوایە لە شوێنی ئەم، مردنی بە پارە دەكڕی، نەك لە دەستی را بكات و بە شەحن و قورمیش وەكو گەنجێكی موراهیق بگیرێت بە شوێن پۆست و كورسی و پولەوە، جەلال نامرێت، چونكە مرۆڤ ئەگەر ئاوی ناو چەوانی تكا، گوێی پێی نەدا، مردن چی لێ بكات؟ مەرگیش مرۆڤی بەو شێوە رسوای ناوێت؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە