قسە کردن بە زمانی کوردی

Sunday, 23/03/2014, 12:00

3323 بینراوە


دەڵێن: زۆر خوێندنەوەی قوڕعان خۆشە. خۆزگە من توانیبایەم سەرجەمی ناوەڕۆکی ئەو پەڕتوکە پیرۆزەم شی کردبایە تا بە شێوەیەکی زانستی لێی حاڵی بایەم بە ڵام بەداخەوە کەس یارمەتی نەداوم. هەروەک دەزانین / مەتەڵ/ یان گوتنی پێشینیان یانژی چازانان وێنەی رستەی رەشماڵی ئەدەبی کوردی دەچن کە لە ئامێزیان گرتون ودەیانپارێزن.هەر ئەو مەتەڵانەن کە هەنگوین زمانی نەتەوەی کوردیان بە دەوڵەمەندی رادەستی ئێمەو نەوەکانی داهاتوو کردووە.جا بۆیە دووپات کردنەوەی مەتەڵەکان نە تەنیا ناخۆش نابن بەڵکەم زیاتر دەچنە سەردڵان.یەک لەو مەتەڵانە ئەوەیە کەدەڵێ: وەکی قیلی کەوای سپی لێهاتووە لێ نابێتەوە.
بێ بەختی نەتەوەی کورد یەکو،دوانو، هەزاران نین،ئەوەندی داگیرکار توشی نەهامەتی کردوین سەت ئەوەندەش سەرکردەی کورد بەسەر هێناوین! جەژنی نەورۆز هەموو ساڵێک دەبێتە گۆڕەپانی راخستنی پەیام وراگەیاندنی حیزب وسەرکردەی حیزبەکان لە چەپ وراست. هەر کەس بە پێی دەسەڵاتی خۆی دەچێتە شایی گەمان بێ ئەوەی ئاگای لە لۆژەو راوێژی قسەکردنی خۆی بێ، وشەو رستەی زمانی برینداری کورد لە تەنیشت یەکتر ریز دەکا ودەیسپێرێتە دەست سێ شەشەی سەرەتای وەرزی نەورۆزو بەرەو وڵات رایدەماڵێ.
زۆر جار بیر لەوە دەکەمەوە نەکا رۆژێک کە لە خەو راپەڕیم پێم بڵێن خودای نەخواستە کۆماری ئیسلامی گێژداغ بووە داوای لە حیزبەکانی کۆیسەنجەق و فارسیزانەکای زڕەگوێز کردبێ کە بارگەو بنە ڕاپێچن شۆڕبنەوە بۆ رۆژهەڵاتی وڵات چون مافی خوێندن بە زمانی کوردیمان ئازاد کردووە!! دەڵێم : باشە ،، ئەدی بۆ مامۆستاو شارەزای وانە گوتنەوە چبکەین؟ هەر نەبێ ٦٨ساڵی دی پێویستە کە چاوەڕوان بین تا بەر پرسانی خودموختاریخواز ئەو ئەرکەمان بۆ راپەڕێنن تا ئێمەش وانە بە منداڵی کورد بڵێینەوە.!
لە پەیامی نەورۆزی ئەو ساڵدا کە زۆرینەیانم بە وردی گوێ دایە وهەڵمسەنگاندن چوومە سەر پەیامی نەورۆزی کا / خالید عەزیزی / کەسی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕاتی بێ ئێران (بێ وشەی ئێران) لە هەموان زیاتر سرنجی راکێشام .ئەو بلیمەتە بۆ ئەوەی ئاخوندەکانیش لێی حاڵی بن زووتر خاڵی ١٥ی یاسای بنەڕەتی بۆ جێ بەجێ بکەن بە فارسی دوابا سەنگینتر بوو!(ئەو خاڵە باسی زمانی ناوچەیی نەتەوەکانی ئێران دەکا). من ناڵێم بەرپرسانی حیزبی هەموو هەر دەبێ زمانناس وئەدیب بن. بەڵام بە بێ گومان لە وەها رێوڕەسمێکی نەتەوەییدا دەبێ بە شێوەیەک بئاخفن کە چینو توێژەکانی ناو کۆمەڵگا لێی حاڵی بن وسرنجی بدەنێ.
لەوەش بترازێ حیزبێک کە بۆ داهاتووی زمانی کوردی حەول دەدا پێویستە لە هەموان زیاتر لە هەڵبژاردنی وشەو رستەدا پاراوتر و شارەزاتر خۆی لێ تەیارکا. ناوەڕۆکی پەیامەکەش بە جێگای خۆی کە بۆمن چی تێدا بەستە نەبوو تازە نۆییم لێ نەدیت. پێشنیاری من بۆ ئەو کەسانە ئەوەیە کە پەیامەکەیان بدەنە کەسانی لێهاتوو پاشان لەرووی دەق بخوێندرێتەوە باشترە.
من بە ناچاری ئەو وشانەی کە کاخالید نێوئاخنی هەنگوین زمانی کوردی کردون دەیاننوسەمەوە، هیوادارن خوێنەری ئەو بابەتە بە دڵێکی ئاواڵا چاوی پێدا بخشێنێ.
زەمینە / فورسەت/ مەوزوع / تەفاوەت / ئینیرژی / مناسب / فەعالێیەت / بێ تەفاوەت / موتەنەوێع / وەحدەت/ تەحقیر/ فورسەت / ئیستفادە / موتەوجێ / نیسبەت / ئەهمییەت / ئینکار / قەزییە / راحەتی / موتەمەددین / ئیعتڕاف / حەتمەن / قەزییە / موقابیل / مەجال / ئەمری واقع / و.....خودا ڕەحمێک بە زمانی کوردی بکا!
وەسسەلام

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە