كوردســتان وڵاتى مەڵبەند و كۆمیتە و لق و ناوچە و.........!!!!!!!

Saturday, 12/09/2009, 12:00

1751 بینراوە


ئەگەر بەو پێیەى كوردســتانى خۆمان بنواڕینە ووڵاتێكى وەكو ئەمەریكا كە دانیشــتوانى لە 307 ملیۆن كەس پترە و دو حیزبى ســەرەكى تێدایە كە حیزبى دیموكراتى و حیزبى كۆمارین كە هەریەكەیان هەر چوار ســاڵێك بە پێ ى هەڵبژاردنى خەڵك حوكمى ئەو ووڵاتە ئەگرنە دەســت، من وەك خۆم هەرچەندە ئەمەریكام نەدیوە بەڵام لە ڕوانگەى كوردســتانەكەى خۆمانەوە ئەوێ ئەخوێنمەوە كە ڕەنگە ئەوانیش وابن دەنا چۆن ئەمەریكایەكى وا زل و زەبەلاح نەك هەر ئەمەریكا خۆى بەڵكو جیهانیشى كۆنترۆڵ كردووە، دیارە لە ڕێگاى دوو حیزبەكەیانەوە ئەو هەموو دوســەڵات و كۆنترۆڵەیان هەیە.
ئەگەر بەپێ ى ژمارەى دانیشــتوان بێت كە پتر لە ســەد هێندەى كوردســتانە و ڕووبەرى خاكەكەى كە ســەدان هێندە دەبێت دیارە لە بەر مقەڕات و مەڵبەند و كۆمیتە و لق و ناوچەى دوو حیزبەكەیان جێگا لە هیچ بینا و دامەزراوەیەكدا نەماوە و ووڵاتى ئەمەریكا ســەراپا وەك كوردســتانى خۆمان بۆتە مۆڵگە و مقەڕات، چونكە لە كوردســتانى خۆماندا ئەگەر لە شــارێكدا ئەو مۆڵگە و مقەڕانە لە ژمارەى قوتابخانەكان زیاتر بن و ئینجا هەر هیچیان بە هیچیش نەكردووە مەعقول نیە ئەمەریكا لە هەر شــارێكیدا ســەد هێندە مۆَڵگە و مقەڕاتى دوو حیزبەكەیان نەبێت تا بتوانن كۆنترۆڵى ووڵاتێكى وا زەبەلاح و جیهانیش بكەن، بێگومان لەمەوە ســڕى هەبوونى ئەو هەموو بینا بڵند و ســەر لە هەورانەمان بۆ ئاشــكرا دەبێت لە ئەمەریكادا كە ئەگەر بۆ مقەڕات و مۆڵگەى دوو حیزبەكەیان نەبێت ئەوا بێگومان ئەو دوو حیزبە وجودیان نیە وەك لاى خۆمان ئێمە بەو بچوكى و نابوودیەوە كە هەر ئەوە ماوە ســەربانى ماڵەكانمان و بانى مزگەوت و حەمامەكانیش بكەنە كۆمیتە و لق و ناوچە و مەڵبەند و مەكتەب ســیاســى هێشــتا هەر هیچ بە هیچ ناكەین ئەى ئەمەریكا بەو زەبەلاحیەوە چۆن ئەگا بە هیچ، كەواتە بە بەراورد بە كوردســتانى خۆمان ئەمەریكا ســەراپا هەمووى مقەڕات و مەكتەب ســیاســى و كۆمیتە و لقە و خەڵك هیچ كارێكى دیكەیان نیە و تەنها ئەندامن لەو پارتانەدا وە كار و كاســبیان هەر حیزبایەتیەو نان و بژێویان هەر لەو دوو حیزبەوەیە، دیارە ئەو دوو حیزبەش بودجەى ئەمەریكا كە ســاڵانە خۆى ئەدات لە 2000 ملیار دۆلار لە نێوان خۆیاندا ئەكەن بە دوو كوتەوە و وەك لاى خۆمان سەرۆكەكانیان بۆخۆیان لرفى ئەدەن، دیارە (بیل گەیتس) ئەندامى ســەركردایەتى یەكێك لەو دوو حیزبەیە و چەندین ســاڵە بە گەندەڵى زانســتى كۆمپیوتەر و IT بووەتە خاوەنى ســەرمایەیەكى ســەد ملیار دۆلارى دیارە ئەم كەســەش مقەڕێكى خۆى هەیە لە شــارێكى ئەمەریكادا و هەم مقەڕى حیزبە و هەم ناویشــى ناوە (مایكرۆســۆفت) بۆ بڵاو كردنەوەى تەكنۆلۆجیاى كۆمپیوتەر و IT هەروەك لاى خۆمان مەڵبەند و لق و ناوچەى زۆر هەن كە هەم مقەڕى حیزبن و هەم بە حســاب كارى مافى مرۆڤ و خوێندكاران و قوتابیان و ئافرەتانیش ئەكەن بەڵام خۆیان لە قەرەى زانســت نادەن ئەوان و زانســت كوجا مەرحەبا، تەنها مانگانە نەســریەى حیزب لە بوودجە دووكوتەكەى كوردســتانەوە وەرئەگرن و بەشــێكى زۆرى وەك ســەرمایەكەى (بیل گەیتس) ئەچێتە گیرفانى بەرپرس و ســەرۆكى ئەو لق و كۆمیتە و مەڵبەندانەوە.
لە ئەمەریكا بێكار و بێ مووچە زۆر كەمە چونكە زۆر ئاســانە هەر كەســێ ویســتى خۆى بژێنێ مقەڕاتى حیزب لە هەموو ســوچ و كونج و بینا و شــەقام و كۆڵانێكدا هەیە و خۆیانى پیا ئەكەن و ناونووســى ئەكەن لە یەكێك لە دوو حیزبەكەیاندا و ئەوانیش ڕەوانەى دائیرەیەكى ئەكەن كە ئەوێش هەر وەكو مقەڕێكى حیزبى وایە و ڕاســتەوخۆ و بێ ئەمرى هیچ وەزارەت و دەسـەڵاتێكى حكومى ئەى ســەپێنن بە ســەر دائیرەكەدا و دایئەمەزرێنن و پێ ى ئەڵێن بچۆرەوە بۆ ماڵەوە و مانگانە ســەرمان لێ بدە بۆ وەرگرتنى مووچەكەت، بێگومان لاى خۆمان لەوەش پێشكەوتووترە و زۆر كەس لە دوو حیزب و ســێ و چوار حیزبدا ئەندامە و لە هەریەكەیانەوە مووچە بە ناوى جۆرا وجۆرەوە ئەماشــێتەوە، لاى یەكێكیان شــەهیدى ئەیلول و گوڵانە و لاى ئەوى دیان هى شۆڕشى نوێ و لاى ئەوانى دیكە هى ئیســلامە.
بەڵام من هێشــتا گومانم هەیە ئێمە بۆڕى ئەمەریكاشــمان داوەتەوە لە ژمارەى مقەڕات و مەكتەب سـیاســى و كۆمیتەو لقى حیزبدا، چونكە ژمارەیان لە ژمارەى قوتابخانەكان زیاترە لە شــارێكدا هەر بۆیە پۆلى قوتابخانەكانمان ســەرەڕاى دوو دەوامى و ســێ دەوامى هەمیشــە 50 تا 60 تەلەبەى تیایە، بەڵام مقەڕاتى حیزبەكانمان هێندە زۆرن گەر ســەرێكى پیا بكەیت ژوورى زۆر و چەند نەفەرێكى لە پەنجەى دەســت زیاترى تیا نیە.دە كوردســتان ئایندەت هەڵتەكێنە بۆڕى ئەمەریكاشــمان دایەوە.

ســلێمانى 12/9/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە