ئابلۆقه‌ی ئازادی له‌سه‌ر هه‌ولێر هه‌ڵبگرن!

Monday, 28/03/2011, 12:00

1377 بینراوە



ئه‌مرۆ پارتی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک به‌مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌روه‌ها له‌ پێناو به‌رگرتن به‌ جه‌ماوه‌ری نارازی هه‌ولێر و دهۆک بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌و ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌کانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێکردوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی داواکارییه‌ ره‌واکانیاندا‌، پارتی گه‌مارۆیه‌کی سه‌ربازی و ئه‌منی توندی خستۆته‌ سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌و فه‌زایه‌کی پڕ له‌ ترس وتۆقاندنی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندوه‌. له‌هه‌مان کاتدا ده‌ستی کردوه‌ به‌ گرتن وئازاردان و ئه‌شکه‌نجه‌کردن و هێرشکردنه‌ سه‌ر هه‌ر که‌س وگروپ ولایه‌نێک که‌ بیه‌وێت ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕێت.
به‌مه‌به‌ستی شکاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌و سیاسه‌ته‌ سه‌رکوتگه‌رو دژی ئازادییه‌ی پارتی وسه‌رکۆنه‌کردنی، چه‌تری ئازادی هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازدانی ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی هه‌رێم له‌ له‌نده‌ن له‌ رۆژی 9/4/2011 کاتژمێر 2 بۆ 5 ی ئێواره‌. بۆیه‌ ئێمه‌ بانگه‌وازی ‌سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و رەوەندی کوردی لە له‌نده‌ن و سه‌رجه‌م شاره‌کانی تری به‌ریتانیا ده‌که‌ین که‌ له‌ پێناو به‌رگریکردن له‌ ئازادی و ماف و داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی نارازی و خۆپیشانده‌ری ئه‌مرۆی کوردستان به‌وپه‌ری به‌رپرسیارییه‌تیه‌وه‌ هه‌وڵی جدی بده‌ن که‌ له‌م چالاکی و ناره‌زایه‌تیه‌دا به‌شداری بکه‌ن.
ناونیشانی شوێنی خۆپیشاندانه‌که‌
Winchester house
259-269 Old Marylebone Road
NW1-5RA


28/3/2011
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە