نامەیەكى زۆر نهێنى لە نێچیرى سەرۆك حكومەت بۆ د.عیسمەت محمد .وەزیرى پەروەردە

Sunday, 01/07/2012, 12:00

1808 بینراوە


سڵاو دكتۆر عیسمەت .ئەم نامەیە ئەبێت زۆر نهێنى بێت چونكە سوتانى مەسیرو دواڕۆژى لاوى كوردى خیانەتكارن و با چیتر بۆ دامەزراندن ..هێرش نەكەنە سەر حكومەت وشەقامەكان بگرن وسەرقاڵمان بكەن ونەهێڵن وەك پێویست نەوتەكە بنێرینە دەرەوەو دوو دینار پەیدا بكەین ، مسعودى مامم وتویەتى ئەمساڵ نابێت یەك قوتابى خوێڕى بێتە سەر جادە ئەگینا مسرور دەنێرم بت كوژێت .بۆیە تكایە عیسمەت پێت ئەڵێم پرسیارەكان ئەبێت زۆر قورس بێت بەتایبەتى بۆ پۆلى دوازدە كە لە سەد خوێندكار
پێنج یان سەركەوێت ئەو پێنجەیش دوانیان لە كاتى تەێلیح دان بیان خەن .هەموو خوێڕین خۆ كوڕو كچى باوك وباپیرمان نین .هەژارن و دەست نەڕۆن چاویان دەردەهات ئێمە سەرۆكى حكومەتى بنەماڵەین و بنەماڵەیشمان لە هیچ عەیبى نیە كوڕان كچانمان هەموو لەدەرەوە دەخوێنن ئیتر باكمان بە هیچ نیە ..ئەمە پیلانێكى زۆر تۆكمەو بە هێزە لە برا فارس وتورك وعەرەبەكانمان وەرمان گرتووە ، تكایە وەك خۆى جێ بە جێ ى بكە ئەگینا خراپت بەسەر دێنم خۆت دەزانى ئێمە ئیستا دەورى حكومڕانى وەك ێدام دەبینین ..نە جەلالى و نە معارەزە كەس پێمان ناوێرێ با نەڵێن كابینەكەى نێچیرەڤان خۆپیشاندانى لە ئاست دەكرێت وەك ئەوەى بەرهەم .ئیتر عیسمەت بتبینم ونەتناسم بەزەى و شتى وانیە ئەمە هەتیوە ئەمە هەژارە ئەمە كوڕە ئەنفال و شەهیدە ئەمانە هەمووى بە فلسێكى قەڵب ناكڕین گرنگ ئەوەیە پیلانەكەمان سەر بگرێ .لەكۆتاى دا چاوەڕێتم بۆ جى َ بە جێ كردنى پیلانەكە .

ئیمزا
سەرۆكى حكومەتى بنەماڵە
نێچیر__15/4/2012

وەڵامى عیسمەت
گەورەو سەروەرمان ...هەى تاجى سەرمان ...كوڕى ڕێبەرمان ...كاك نێچیرەڤان ڕۆح و ماڵ و گیان وسەروەتم فیدات بێت بۆ كەس دەتوانێ بڕیارى گەورەو سەروەرمان جێ بەجێ نەكات چۆن ئەمرت كردووە بەزیادەوە جێ بەجێ ى دەكەم و نەتیجەكەیشى دەبینى ان شەالله بە دڵت دەبێت ئەگەر بەدڵت نەبوو چۆن فەرەنسۆ و جەوهەرو ئامۆزاكەى خۆتان وزۆرى ترتان كوشت ودەربەدەر كرد وایش بەمن بكەو ملم لە موو باریك ترە بۆ شمشێرى تۆ ....خەمت نەبێت زۆر نهێنى دەبێت بەڵام ترسم لەم ڕۆژنامەو سایتە سەربەخوانەیش هەیە نامەكەمان ئاشكرا بكەن وەك هاووڵاتى و ئاوێنەو لڤین و سایتى كوردستان پۆست ئەمانە بەڵاى خوان هەمووشت كەشف دەكەن بەڵام بێخەم بە و دڵنیابە كەشف نابێت و زۆر نهێنى دەبێت

ئیمزا د.عیسمەت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە