له سایه ی ده سه ڵاتی سه رۆك تاڵه بانیدا ، کورد له به غداد سه رو کڵاویان له سه ر دانا !!

Thursday, 11/11/2010, 12:00

1569 بینراوە




ئه گه ر چی کورد له باشوری کوردستاندا بۆ جارێکیش له خه ونیشدا خه ونی به پۆستی سه ڕۆك کۆماریه وه نه بینیبوو له عێراقدا ، به ڵام به رژه وه ندی ئه مریکا و هاو په یمانه کانی وای خواست ئه و خه ونه ی پۆستی سه رۆك کۆماریه بخزێنێته ناو خه ونه کانی که ی کوردوه . ڕووخانی سه دام ئه و خه ونه ی کرد به ڕاستی بۆ مام و کاکه ، ئه وه بوو له حوکومه ته کاتیه که ی پۆڵ بریمردا . تاڵه بانی و بارزانی ئه و چه نسه یان به ر که وت بۆ خولێی پۆستی سه ڕۆك کۆماری عێراقیان به رکه وێت . دیاره کورد بۆ ڕۆژێکیش خه باتی بۆ ئه وه نه کرد ، بۆ ئه وه ی ڕۆژێك ببێته برا به شی عه ره ب له ده سه ڵاتدا له عێراقا ، به چه ند پۆستێی ده می داخه ن ئیدی بۆی نه بێت باس له سه ر به خۆ بوونی خۆی بکات . تاڵه بانی و بارزانی و سه ر کرده ی پارته سیاسیه کان و لایه نه کانی دیش له پێناوی به رژه وندی تایبه تی و حزبیاندا ، کوردیان له باشوردا ڕاکێشاوه ناو ئه و کێشمه کێش و کێبڕکێی وه بۆ به ده ستهێنانی پۆسته سیادیه کان ، له گه ڵ عه ره بی عێراقدا . تاڵه بانی و بارزانی و هاو ڕاکانیان ، هه موو خه ونه کانی کوردیان کرد به قوربانی عێراقی یکگرتوو وه به ده ستهێنانی کورسی سه رۆك کۆمار . شایانی باسه ، ئه وه ی که زیاتر له ڕووخانی سه دام ، بوو به جێگای واق وڕمانی زۆربه ی خه ڵکی کورد و غیره کوردیشی ! ئه وه بوو سه رکردایه تی پارته سیاسیه کانی کورد ، به تایبه تی پارتی و یه کێتی که چۆن خۆیانیان کرد بوو به به ر بووکی پێش که ژاوه ی زاواو بوك له و شایڵۆغانه ی دروستکردنه وه ی عێراقه دیموکراسی و فدراڵیه که ی (تاڵه بانی و بارزانی) ئه وه بوو له پێش هه موو خه ڵکه وه ته کان و یرغه یان ئه دا بۆ به غدا و که وتنه هه ڵه داون و په له کردن له دروستکردنه وه ی قه ڵا ڕووخاوه که ی عه روبه . بینینی ئه و قه ڵا ڕووخاوه ی عێراقی عه ره بی ، هیوایکی مێژینه ی هه موو تاکێکی کورد بوو که بۆ ساتێکیش ئه و قه ڵایه به کاولکراوی ببینێت ، ڕۆژێ . مه خابن تاڵه بانی و بارزانی ئه و هیوایشیان به کورد ڕه وا نه ده بینی که تێر به دڵی خۆیان ته ماشی ئه و قه ڵا ڕووخاوه ی عێراقی عه روبه بکه ن و بڵێن ئۆخه ی قه ڵای ستمکاریه که ی سه دامان بینی به ڕووخاوی . که بڕیاره که نی قه ڵا چۆ کردن وبه عه ره ب کردن و به زۆر به به عسی کردنمانیان لێوه ده ر ده کرد . هه ر چه نده ئێمه ی میلله تیش درێخیمان نه کرد له هه ڵمه تی دوو باره دروستکردنه وه ی عێراقدا . ئه وه بوو له ٢٠٠٥ دا به شداریه کی بێی وێنه مان کرد له هه ڵبژارده نه سه رتا سه ریه که ی عێراقدا . به ئه و به شداری کردنه مان سه لماندمان بۆ دۆست و نه یارانی کێشه که مان ، ئێمه ی کورد ڕازین به ئه و ژیانی کۆلایه تیه پله دووه ی ژێر چه پۆکی نه ته وه ی عه ره ب بمێنینه وه . ئه گه ر چی له پێشدا به زۆر به سه رماندا سه پێندرا بوو عێراقی بین . به ڵام ئه وه تا ئێستا به حوسنی ڕه زایی خۆمان قایلین به ئه و کۆیلایه تیه له عێراقدا و وه ده نگیش به یه کێتی و یکپا رچه ی عێراق ئه ده ین !! هه رده م ئێمه ی کورد نا ته با بووینه له سه ر مه سه له چاره نووس سازه نه ته وه یه کان ، که چی له و ده نگدانه دا یکهه ڵوێستی ویکده نگبووین وهه موو هێزو ئه نرجیمان به کار هێنان بۆ به ده ستهێنانی پۆستی سه رۆك کۆمار بۆ جه نابی تاڵه بانی و چه ند پۆستێکی تر . تاڵه بانیش نه یکرده به نا مردی ، پۆسته که ی ترخان کرد بۆ نوکته و نوکته بازی و گه رم کردنی کۆڕو کۆبوونه وه کانی له گه ڵ برایانی عه ره بی . ئیمه ی کوردی هه ژاریش چاوه ڕوانی مامه بووین له ڕێگای کورسێه که یه وه بووخچه پڕ بکات له و مافانه ی که زووت کرابوو لێمان .
ئه و ده ستکه وتانه ی له سایه و سێبه ری پۆسته که ی تاله بانیا بۆ کورد به ده ستهێنرا به هه واڵ و ته قاله و زیره کی و حه کیمی تاڵه بانی ..
١- به ٣٢ و کردنی مجلسی ئیداره که رکوك بۆ ڕازی کردنی دڵی تۆرانی و عه ره به به عسیه کان ٢ به عه ره ب کردنی خه ڵکی عێراق له کۆبوونه وه ی وڵاتانی عه ره بی دا بۆ ڕازیکردنی دڵی عمر موساکانی عه ره ب . ٤- دانانی تاجه گوڵینه له سه ر مه زاری ئه تا تورك که له لۆزاندا کورد و مافه کانی زنده به چاڵکرد . ٥- بڕینه وه ی مانگه و کۆمه ك بۆ بنه ماله ی سه رانی به عس که کوردیان ئه نفال و کیمیاباران کرد . ٦- دروستکردنی ده وڵه تی کوردی به خه ون وخه ونی شاعیران.
٧- ئیمزا نه کردنی به له سێداره دانی سه دام و دار و ده سته که ی بێی گومان ئه م کاره یشی هه ر له ترسی عه ره ب سونه کاندا بوو . تاڵه بانی به ئه و پۆسته سه ڕۆك کۆماریه ی نه ك هه ر کوردی له بنده ستی عێراقدا پێی سووك و چرووك کرد به ڵکو هه موو نه ته وه ی کوردیشی پێی سووك و چرووك کرد ئه گه ر کورد هیوا نه ته وه یه کانی له سه ر دوو باره هه ڵبژاردنه وه ی تاله بانی بۆ پۆستی سه ڕۆك کۆماری هه ڵبه چنێت . ئه وه ئه گه ر جارێ یه که م که ڵاو جه مه دانیه که ی له سه ر دا نابێت ،بێی شك ئه مجاره یان سه رشی له سه ر دا ده نێت .
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە