یەكەم ئەزموونى گەندەلى بە چاوی خوم

Tuesday, 01/03/2011, 12:00

1994 بینراوە


سالى 1991 دواى ئە وە ى گەلى كورد لە بارودوخیكى زور سەختدا بە ئەللاخوایى لە گەورەترین كارەسات دە رباز بوو بو حیزبە كوردستانیەكان كە نائومیدو شپرزە بوون، خەونیك بوو جاریكى تر بگەرینەوە ناو شارو جیگەى گەرم و نەرم . هوكارەكەى هەرچیەك بیت وا رەخسا كە حیزبە كوردستانیە كان كە ئەو كاتە خەلك بە نموونەى خەبات و بەرخودانى دەزانین . بەلام دیارە چیمان دیت. ئەمە ى كە دەیگیرمەوە لەمیانى كارەكەى خومم بینى كە ئەو كاتە پاسەوانیكى زور دلسوز بووم لە بەرەى كوردستانى شەقلاوە. من وام دە زانى پاسەوانى لەو سەرقۆزە بن ئالوزانەى بەرەى شە قلاوە ئەركیكى پیروز ودریژەپیدانى خەباتە و بەتایبەت لە بەر ئەوەى تازە میرمندال بووم و پیشمەرگایەتیم نەكردبوو كە پیشمەرگەم دەبینى خوم بە شەرمەزار دەزانى لە بەرامبەریان بەتایبەت كە هەندیكیان بەیەكتریان دە گوت هەفال فلان زورلەناخەوە و بە ساویلكەیى ئیرەییم پیدە بردن. ئە وكاتە خەلك بارزگانى لەگەل ئیران دەكرد لە حاجى ئومەرانەوە كالاو شتومەك دەهینرایە هەولیرو بەلگەى دەربازبوون لە بەرەى شە قلاوە دەكرا چونكە تا گوندى كورى كە زور لە شەقلاوە نزیكە هیزەكانى رژیمى سەدامى لیبوو . شەقلاوە ببووە مەلبەندى سەرەكى و جى ى گردبوونەوەى سەركردەكانى شورشى كوردو مالى مام جەلالیش هەر لەوى بوو كە خەلك بو تەبەروك زیارەتى ئەو قائیدە نازدارە و ئەو بەندە موخلیس و موبارەكەیان دەكرد. بە هەرحال ، دەمدیت و دە مبیست كە هەفالانى بەرەى شە قلاوە داواى پارە لە بازرگانان و خەلك دەكەن لەبەرامبەر بەلگە ى دەربازكردن یان جیبەجى كردنى كاریك ، بەلام من وام دەزانى ئەمە بو شورشە و پیاو نەبوو قەناعەتم لەق بكات . ئەو كاتە لە هەرە تى خوینگەرمیم بوو روژیك گوتیان كورینە ئامادە بن دەرچوونمان هەیە، دەرچوون بو كارى بەرە ئەو كاتە یەعنى بو كارى پیشمەرگایەتى .نوینەرانى حیزبەكانى ناوبەرە لە سەرویانەوە حاكم (ــ) ى یەكیتى و حاكم (ج) ى پارتى و مام (أ. ز) نوینەرى پارتى و شیخ (أ.هـ) نوینەرى یەكیتى مام (ر) نوینەرى شیوعى وهیتریش بەریكەوتین بو شوینیك لە ناو شقلاوە كە وەكو حەپسخانە بەكاریان دەهیینا. بەریكوتنەكەمان بولاى كى بیت باشە! بو لاى ژنیك (ق) كە خەلكى گەرەكى تەعجیلى هەولیر بوو وەلەویدا گیرابوو بەتاوانى ئەوەى لە زەمانى حوكمى شەدام خەلكى بەگرتن داوە و جاسوس بووە. كەچى جاسوس و پیاوخراپ و قاتیل و رەفیق حیزبى لە ناو بارەگاكانى پیشمەرگە جریتانییان دە كرد بەلام كەسیان حەپس نەدەكرد وبە ئاشكرا دیار بوو كە ئەوژنەیان بو ئەوە دەستبەسەر كردبوو چونكە جنسى لەتیف بوو ،ئەو كاتە بە زەحمەت دەست دەكەوت هەرچەند ئەو تەمەنى لەسەرەوەى 50 سالى بوو . من ئەو ئافرەتەم بینى جاریك هیناین بو دادگاى بەرەو من لەبەردەرگا وەستابووم ئەو كاتە ئەو ژنە دەیگوت كەى دەرومەوە مال وە جەنابى كولكە حاكم پیى گوت جارى ك. كوسرەت لیرە نیە وئەویش دەیگوت كەى دیتەوە هەى روحم بەقوربانى ئەو كاك كوسرەتە بیت . ئوسلوبى جەنابى حاكمم لەگەلیدا هەزەلى بینى بەلام لەدلى خوم دا گوتم جەنابى حاكم چە ند بە حیكمەتە تەنانەت لەگەل خائنان و تاوانبارانیش قسەى خوشە. فوگریكی وەك من بیگا بووم لە كەینوبەینى ژیرپەردە . بەراستی من دوای چەند مانگیك دوای باس كردنی ئەم مەسەلەیە لەگەل هاورییانی تری حیمایە لە روودانی ئەم فاك و فیكە بەزوروجەماعیە دلنیا بووین چونكە بەئاشكرا دیاربوو .

لە هەموى خوشتر كاك سەلاحیك هەبوو كە پیشمەرگەكانی پارتی لەبەرئەوەی دەیانزانی خوارزای شەهید سەید ئەسكەندەرە ریزیان دەگرت.ئە وكورە دەرچووى كولیژى یاسا بوو وزمانەكانى ئینگلیزى و توركى و فارسى باش دەزانى لە كەمیك لەزمانانى تر وسەربەهیچ حیزبیك نەبوو بەلام مەلاسلمانى كونە بزووتنەوە هاتە بەرە ،بەغەلبەغەلبیكی تیكەل بەئوسلوبی كومیدییانە داواى لەبەرە كرد نوینەریكى بزووتنەوەش لەلیژنە ى بەرە دا بیت ودواتر زانیمان كە بەزور قەناعەتى بەو كورە كردبووزیاتر لەبەر ئەوە ئەویان هینابوو تا خەلك بلین بزووتنەوەش هەمو مە لا وكونە عەقل نین، ئەوە تا خەلكى نە رم و روشنبیروخویندەواریان هەیە ، وە لەناو بەرەى شە قلاوە دا ئەو كورەیان هەر خەریكى وەفدە بیانیەكان دەكردوتەنیا دوو مانگ تەحەمولی ئەم بەزمەی كرد. جاریك لە ریكخراوى دەرمانسازانى بیسنوور دوو فەرەنسى هاتن یەكیان ژن بوو ناوى ئامیرى بوو بەپەلە چوون بەدواى سەلاح كە خەلك تەنانەت مەسیحیەكانى شەقلاوەش خوشیان دویست. ئەویش لەگەلیان دانیشت و میقداریكى باش ئاردو شیرى وشكى لییان وەرگرت و چەند روژ لەگەل نوینەرى زەحمەتكیشان كەناوى كاك دلزار بوو وپیشتر هاورى ى خویندن بوون وهەردوكیان زور دەستوپى سپى و بوون وسەر گەرمى دابەشكردنى ئازووقە كە بوون هە ر مستەحەقى ئەوە بوون لە بیخەبەران كەشكەك سەلاواتیان بو بگوتریت.ماوەیەك بەرە مەشغولى كردن و لەكول خوى كردنەوە و زیاتر كەوتنە دزى وداوین پیسى . ئەمە ئەزموونیكە و دلوپی دەریایەكە كە بەهویەوە عەددى تەنازولى بە ناو سەركردەكانى كورد وگەندە ومەندە چاوشور و وبەلتەجیە بیحەیاكانیان دەستی پیكردووە.



تیبینى : ناوەكانم لەبیرە بەلام وام بە باش زانى كە ناوە كان نە نووسم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە