ئەگەر هەموو ئەندامانى ئەنسارولئیسلام وەک شەهید سەردەشت بن ئەوا منیش ئەبمە ئەنسار

Wednesday, 15/09/2010, 12:00

1484 بینراوە




زۆر پێکەنیم کاتێک سیناریۆیە لاوازو هەڵبەستراوەکەى بنەماڵەى جاش بارزانیم خوێندەوە چونکە داماوانە وا ئەزانن خەڵک هەمان خەڵکى سەردەمى باوکە جاهیلەکەیانە هەرچى وتیان بلێن زۆر ڕاستە گۆتنا تە ئەزبەنى. نا زۆر هەڵەن خەڵک ئێستا زۆر چاو کراوەیە لەسایەى خامەى بوێرى سەردەشت و چەندان سەردەشتى تر. بێگومان ئەوەى یەک تۆز بفامێو بۆ چرکەک بیر لەو سیناریۆیە بکاتەوە ئەوا هەرگیز باوەڕ ناکات چونکە کوردستان پۆستى ئەزیز هەر زۆر زوو لە نوسینى وەها سیناریۆیەک ئاگادارى کردینەوە. خۆ ئێمە بۆساتێکیش بەخەیاڵماندا نەهاتووە ڕاستى لە دەمى بۆگەنى ئێوە ببیسین چونکە لێتان ناوەشێتەوە . گریمان ئەو سیناریۆیەى ئێوە داتان ڕشتوە ڕاست بوو وا ئەزانن ئاوا ئاسان وەک بەرزەکى بانان بۆى دەرئەچن و کەیسەکە دائەخرێت و لە لۆکەرى دادگا تۆز لەسەرى ئەنیشێت؟ نا خەیاڵتان خاوە ئێمەى ڕۆژنامە نووسان دەست لەسەرتان بەرنادەین تاوەکو کۆمەلێک وەڵاممان بەجنگ نەکەوێت ئەوانیش چۆن بوو دەزگا چاوتیژو چاو بازەکەى بنەماڵە لە ڕودانى وەها کارێک بێ ئاگا بوون؟ ئایا ئەوکارانەى گوایە داو لە شەهید سەردەشت کراوە بۆ ئەم گروپەى بکات چى بوون؟ ئەگەر بەم ئاسانیە لە پایتەخت خەڵک بفڕێنرێت کێ گرەنتى سەلامەتى گیانمان ئەکات؟ وەدەبێت تاوانبار کە ئێستا لەبەردەستتاندایەو دانى ناوە بە تاوانەکەیدا بەبەرچاوى خەڵکەوە لە سێدارە بدرێت چونکە کێ ناڵێت دواى دانپیانانەکە خەڵات ناکرێت و دەست خۆشانەیەکى باش وەر ناگرێت؟
هەرچەندە تۆزقاڵێک گومانم بۆ ئەوە ناچێت کە جوانە رگ پەیوەندى بەم گروپەوە هەبوبێت بەڵام کە هەموو ئەندامانى ئەنسارولئیسلام وەک شەهید سەردەشت بن ئەوا منیش ئەبمە ئەنسار.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە