سەرۆك ئەمەشیان لوتفەكەى نەوە و شەشە!؟

Monday, 20/09/2010, 12:00

1427 بینراوە


" ئەم سەركەوتنە لوتفى خوداى مەزنە ، ڕەحمەتى ئیلاهیە كە بەر كورد و كوردستان كەوتووە ، ئەم سەركەوتنە حەقانیەت و عەدالەتى پارتى سەلماند ، دەبێت قەدرى ئەم سەركەوتنە بزانین كە لوتفى پەروەردگار و مەرحەمەتى ئەوە ، خواى مەزن پشتیوانمان بوو لە سەركەوتن و خۆڕاگرى دا ، چونكە لەسەر ڕاستى و شەریعەت بووین ، بەڵام ئەگەر ئێمەش بكەوینە هەڵەكانى یەكێتى و ڕەفتارى نادرووستەوە ، ئەوا خواى گەورە لە ئێمەش قبوڵ ناكات وگەلمان لەگەڵ نابێت " ، ئەمە دەقى ووتەى مەسعوود بارزانیە لە ڕۆژى 11-9-1996 دا واتە12 ڕۆژ پاش 31ى ڕەشى ئاب ، سەرۆك لەو ڕۆژەدا پۆستاڵى ڕەشى سەربازەكانى دیكتاتۆرەكەى عۆجەت لێ كردین بە لوتف و مەرحەمەتى خوا ، ئەبێ چ خوایەكى ووتبێ لەنەزەرى خۆى دا ، دەبێ لوتفى خوا بریتى بووبێ لە و تۆپ و ڕاجیمانەى كە بە پارچەكانیان سەرى مناڵیان بەدەستى دایكیەوە دەبرد لە شەقانى سەدى هەولێرا ، یان لوتفى خوا زیندەبەچاڵكردنى 182 هەزار كورد و 8000بارزانى بە جیابێت ، سەرۆك من ئەو ڕۆژە تێنەدەگەیشتم ئەمە چۆن دەگونجێت لوتفى خوا بێت ، تۆ بڵێى عەزابى خوا چۆن بێت ، بەڵام ئەمڕۆ كە لیژنە خەیاڵیەكەت ژەهرى خۆى ڕشت سەرم نەسوڕما ، بەڵكو قێزم هەڵسا ، چونكە بۆم دەركەوت ئەمەش مەرحەمەت و لوتفى خوایە دیسان بەرۆكى بنەماڵەى سەردەشتى جوانەمەرگى گرتووە ، ئەو مناڵەم بیركەوتەوە بەدەستى دایكیەوە بوو و نیوەى سەرى لێبوو بۆوە ، بیرم كردەوە شەهید سەردەشتیش هەر كەللەى سەرى تەقیبوو بە سێ گووللەى ڕەحیم ، ئێستە وا هەست دەكەم ئەو خوایەى ئەوسا لوتفى خۆى بەسەر خەڵكا ڕژاند ، هەمان ئەو خوایە بوو كە لوتفى خۆى دیسان بەسەر سەردەشت و بنەماڵەكەى دا باراند و لیژنە خەیاڵًیەكەى جەنابیشت بوو بە وەسیلە ، دێڕێكم هاتەوە یاد كە دەڵێ :
من ووتم زۆر لانەوازم لازمى ڕەحمم ئەویش
ڕوحمى كرد پێم كردمى بە سائیلى نێو مەزبەلە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە