سكاڵای فەرمانبەرێكى وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئایینى.

Sunday, 01/08/2010, 12:00

1015 بینراوە


ئەوەى لە كوردستان بۆتە گرفتى هەموو لایەك نەبوونى بیمەى هاوڵاتیان و نەبیستنى بەرپرسانە بەرامبەر داخوازى و گازاندەى خەڵكى,ئەوەتا من
(ڕێبوار محیەدین قادر) پاش چەندین ساڵ لە خزمەت و ماندووبون لە وەزارەتى ئەوقافى حكومەتى هەرێم زۆر بێ باك و بێ ڕێزانە وایان لێكردم زۆر پەشیمان ببمەوە لەوەى بە دڵسۆزى لە خەمى پاك ڕاگرتنى پیشە و كارەكەم دابوومە.گازاندەى من گازاندەى چەندین هاوڵاتى و فەرمانبەرى ئەو ووڵاتەیە كە دەنگیان ناگاتە لایەنێك بۆ ئەوەى هەقیان بستێنن. بژێوى قورسى ژیانیش زۆر كات ناچارى ملكەچ بوونمان دەكات.من وەكو فەرمانبەرێك ماوەى زیاتر لە 3 ساڵە لە پرسگەى وەزارەت بەبێ پچران لەهەوڵى خزمەت گەیاندن و دابین كردنى ئارامى و ئاسایشی ئەو دەزگایەم.ئێوەى خوێنەر هەمووتان دەزانن كارى پرسگە چۆن دەروا بەڕێوە. بەڵام بەروارى 14-6-2010 پاش هاتنى مەلایەك بەناوى نادر كانى كوردەیى تووشى گرفتێكى زۆر هاتم چونكە نەمزانى ئەو بەڕێزە هاوڕێ و دۆستى جەنابى وەزیرە. لەبیرم كردبوو لە كوردستان هاوڕێیەتى و ناسیاوەتى لەسەرووى یاسا و ڕێنماییە ئیداریەكانە.مەلا نادر چووە لاى وەزیر و گازاندەى ئەوەى هەبوو كە زێرەڤانیەكانى بەر دەرگا پشكنینیان بۆى كردووە. بۆیە منیان بانگ كردە لاى وەزیر و لە شوێنى باڵادەستترین بڕیاردەر و لێپرسراو كە وەزیرە .سكرتێرەكەى كە پێشتر لە باخچەى وەزارەت كارى باخەوان بوو بەناوى (ئیبراهیم) و پاسەوانێكى بەناوى(عەبدولڕەحمان) لەبەردەم وەزیر و لە دوواى ئەویش ئەوەى بە زاریان داهات لە بێ ڕێزى و جوێن و قسەى ناشرین پێیان ووتم.دوواتریش پەنایان بۆ چەك برد و هەڕەشەى زۆریان لێكردم وەكو ئەوەى كە تاوانێكى گەورەم ئەنجامدابێت. بەرێز جەنابى وەزیریش لەبەردەم ئەو كاردانەوە نابەجێیانە بێ دەنگى هەڵبژارد و دوواى ئەوەى پێى گوتم بگەڕێوە سەركارەكەت. دوواتر بە بڕیارێكى بەرێوبەرى گشتى دیوان فەرمانى گواستنەوەم بۆ دەرچوو بۆ بەرێوبەرایەتى ئەوقافى دەوروبەرى شار و ئێستاش لەو شوێنە وازیان نەهێناوە و دەیانەوێت شوێنەكەم لەقتر بكەن تا ئاستى وازهێنان لە كار و نان بڕین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە