بارەگایەكی پارتی لە كەركوك لەلایەن سرحد قادرەوە دەكرێت بە گەراج كادرێكی لقی 3

Monday, 16/03/2009, 12:00

1825 بینراوە


خوێنەری ئازیز......... لە سەرەتای پرۆسەی رزگاری عێراقەوە تا ئەمرۆ زۆربەی زۆری بەرپرسانی كوردی شاری كەركوك هەمیشە لە هەوڵ دان بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن و كۆكردنەوەی پارە لەسەر حسابی خەڵكی هەژارو كەم دەرامەتی كەركوك ئەو خەڵكەی كە بە خوێن دەنگی بۆ كورد دا كەچی ئێستاشی لەگەڵ دابێت لە ناو كۆنە سەربازگاو كەلاوە و خێمەدا ژیان دەگوزرێنن و لە سادەترین مافی ژیان بێبەشن ئا ئەمەیە كوردایەتی بە هەر حاڵ با زۆر لە بابەتەكە دوور نەكەوینەوە بێنەوە سەر باسەكەی خۆمان . خوێنەری بەرێزی كوردستان پۆست ماوەیەكە (سرحد قادر)عەمیدە نەخوێندەوارەكەی پارتی بە هۆی ئەو جۆرە ئارامییەی كە لە كەركوكدا هەیە هەڵمەتی گەران و پشكنینی كەم كردوتەوەو زۆر دەرناچێت دزی و جەردێكی جارانی نەماوە بەڵام هەمیشە بیر لەوە دەكاتەوە كە چی بكات بۆ پەیدا كردنی پارە بوویە لەم رۆژانەدا سرحد بەبێ ئەوەی حساب بۆ هیچ دەزگایەكی پارتی بكات لەگەڵ دزە گەورەكەی پارتی لە كەركوك (ئارام مامە)ناسراو بە (ئارام جەباری) بەرپرسی كومەڵایەتی لقی 3 ی پارتی بە شەریكی هەڵسان لە ناو كومەڵگای ئازادی (2000) مەتر دووجایان داگیر كردوو كردیان بە گەراجی وەستانی ئۆَتومبێل و ناویان لێناوە گەراجی (مجیدیە) وە داهاتی رۆژانەی ئەو گەراجە نزیكەی (2)ملیون دینار دەبێت وەك سەرچاوەیەكی نزیك لەو دوو دزەوە رایگەیاند، كومەڵگای ئازادی ژمارەیەكی زۆری بارەگاكانی پارتی تێدایە لە كەركوك وەكو (ناوچەی ناوخۆ و ماموستایان و قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و دەزگای ئەیلول و كوردستان تیڤی و زاگروس و رادیوی كوردستان) وە هەروەها شوێنی حەوانەوەی سرحد قادریشە ئەم كومەلگایە دەكەوێتە شەقامی (ئەتڵەس) كە سەنتەری شاری كەركوكە لە سەردەمی بەعسدا (انزیبات)خانە بووە وە رووبەرێكی زۆر فراوانی هەیە. خوێنەری بەرێز سەیرلەوە دایە تا ئیستا نە سەركردایەتی پارتی و نە لقی 3 تەداخولی ئەو موزوعەیان نەكردووە بوویە گەر كار وا بروات كەس لە سرحد و ئارام نەپێچێتەوە ئەوە دلنیابن لەوەی كە ماوەیەكی تر تەواوی بنكە و بارەگاكانی پارتی لە كەركوك دەبێتە گەراجی راوەستانی ئۆتومبێل و داهاتەكەشی دەچێتە گیرفانی نجات حسن چایچی كۆنە ح............و سرحدو ئارامی دزەوە چونكە سرحد قادر هەڵمەتەكانی خێری نەماوە و پارەی دەس ناكەوێت ئارام جەباریش عەرزی كەركوك نەما بیفروشێت بە چی ماڵ و مناڵی بە خێوكات، بەرێزان ئا ئەمەیە هەڵسوكەوتی بەرپرسانی كورد لە كەركوك بوویە كورد رۆژ لە دوای رۆژ لاواز دەبێت لەم شارە. لە كۆتاییدا داوا لە مسعود بارزانی دەكەم سنورێك بۆ دزی و گەندەڵی بەرپرسانی دابنێت لە كەركوك بەر لەوەی كە كار لە كار بترازێت باشە كەی بووە بارەگا بكرێتە گەراج .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە