تاڵەبانى باش گوێ بگرە

Friday, 03/04/2009, 12:00

1644 بینراوە


هەرچەندە ئەزانم تۆ كاتى خۆتان بۆ چارە سەر كردنى كێشەكانى ناو یەكێًتى تەرخان ناكەن و تاقەتى خوێندنەوەى ئەم جۆرە شتانەتان نیە , بەڵام هەر بۆت دەنوسم بەداخەوە ئیمەیڵكەى تۆشم لانەبوو ئەگینا بۆم دەناردى بەڵام پێم خۆشە بیخوێنیتەوە یان كێ ئیمەیڵى تاڵەبانى لایە بۆى بنێرێ , هەمومان بە تۆشەوە باش ئەزانین ئەم یەكێتیە چۆن دامەزرا , باش دەزانین ڕوبارێك خوێن دراوە تا ئەم یەكێتیە باڵاى كردوگەیشتە ئەم ئاستەى ئێستاى , بە سەدان كارەساتى ناخۆش و جەرگ بڕدا تێ پەڕى , هەر لە شەهید كردنى برایم عەزۆوە تا كارەساتى هەكارى و شەهید كردنى ئارام و خاڵە شەهاب و هاوڕێكانى و جیا بونەوەى حسك و ئاش و ئەنفال و شەڕى برا كوژى ونەمانى پێگەیەك بۆ پێشمەرگە و پارتى زانەكان و سەدانى ترو دواجاریش خیانەتى 31ى ئاب كە ڕاو نراین بۆ سەر سنورەكان بە هەموو كەم و كوڕیەكانەوە تا ئێرەمان هێناوە , ئێمەش هەموو تەمەنى خۆمان بەخشى بەم یەكێتیە , خوێنمان بەخشیوە ,هەزاران ڕۆڵەى ئەم میللەتە شەهید بون كەم ئەندام بون , لەسەر یەكێتى ئێستا ناكرێ ئەم یەكێتیە ئاواى لێ بەسەر بێت , ئۆباڵەكەشى هەمووى لە ئەستۆى تۆیە ,چونكە تۆ ڕێگەت داوە حاڵ بگاتە ئەم ڕۆژە ,ناكرێت حیزبێك كە بەتەمەنى لاوى خۆمان بنیاتمان ناوە ئێستا ئاواى بە سەر بێت , ئێستاش كات ماوە , بۆ چاككردن , هەمووشمان ئەزانین تا تۆ بمێنیت و سكرتێرى ئەم حیزبە بیت ناتوانى و ناتەوێت ئەم یەكێتیە چاك بكرێ , تۆ نابێت گەورەیى خۆت لەوەدا ببینیتەوە كە هەر ئەبێت سكرتێرى ئەم حیزبە بیت , ئەوە گەورەیى نیە حیزبێكى لاشە نەخۆشى ترسناك كە لە سەرە مەرگدایە تۆ سكرتێرى بیت , گەورەیى ئەوەیە تۆ لە پێناوى چاككردنى ئەم یەكێتیەدا دەسبەردارى هەموو پۆستەكانت بیت , چونكە بە تۆ چاك ناكرێ و ڕێگەش نادەیت كەسانى تر هەستن بەو كارە , ئێستاش زووە , با تۆ هەر سكرتێر بیت ئەى كە سبەینێ لەم هەڵبژاردنەدا سەرمەقولاتت دا , ئەو كاتە سكرتێرى چى یە ؟ مەرجە هەر حیزبى بیت , سەدان كەسى بە توانا هەیە زۆر لە ئێوە هوشیار تر و شارەزا ترن لە حیزبیشدا نین , كورد وەتەنى شتێك گۆشتى پێ نەگرى بۆ گۆشتى پێ دائەنێى , ئەمڕۆ مادام هەموومان بە خۆشتەوە گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەى یەكێتى بەم حاڵەیەوە ناتوانێ بژى و بێتەوە سەر پێى خۆى , مادام هەموو گەیشتونەتە ئەو بڕوایەى تاتۆش سكرتێر بیت هیچت پێ ناكرێ بۆیە بۆ خۆت و بۆ مێژووى خۆت وا باشترە واز بهێنیت و یەكێتى تەسلیمى كەسانى تر بكەیت , ئەوە گەورەییە تۆ لە پێناوى سەركەوتنى حیزبەكەتدا بیكەیت نەك گەورەیەكى سەرشۆڕانە , تەنازول بۆ برادەرەكانى خۆت بكەیت یان بۆ پارتى , ئەو مێژوە بۆ خۆت تۆمار بكەیت باشترە یان كە مردى بەرد بارانى قەبرەكەت بكەین , ئەم یەكێتیە هەرچى بەسەر بێت تۆ لێپرسراوى یەكەمى و سبەینێ ڕەحمت پێ ناكەین ,نمونەى گەورەیى زۆرە لە دنیادا كە لە پێناوى سەركەوتنى حیزب و حكومەت و میللەتەكەى خۆیاندا كردویانە ئەى تۆ بۆ نایكەیت , كارێك مەكە لەوە زیاتر لەبەر چاوى خەڵك سوك بیت , كارێك بكە گەورە بیت هەرچەندە تازە گەورەییت لە دەستداوە, بۆ بە هۆى تۆوە خوێنى هەزاران شەهید بە هەدەر بڕوات , ماندو بونى میللەتێك بە هەدەر بڕوات , بۆ ئەبێت تا ئەو ڕۆژەى ئەمریت بە سكرتێرى بمرى سكرتێرێكى پڕ زەلیلى , بۆ میژوویەك بۆ خۆت دروست ناكەیت , بۆ گوێ لەو هاوڕێیانەت ناگریت كە ئەیانەوێت ناو ماڵەكەت بۆ ڕێك بخەنەوە , لەو ڕۆژەوەى كەسانێك پەیدا بون و ئەیانەوێت وەزعەكە باش بكەن تۆ بویتە ڕێگر , كامەیانت باشە واز هێنان یان پارتى داوات لێ بكات ئەبێت یەكێتى بە نیوەى كورسیەكان ڕازى بێت , بۆ ئەمە ئەكەیت بۆ نایەیت ئەو مێژوە بۆ خۆت تۆمار بكەیت , ئەمە گەورەییە نەك ئێستا سكرتێرى حیزبێكى كەس حسابى هیچت بۆ ناكات , بۆ حساب بۆ ئەوە ناكەیت بۆ ئەو كەسە باشانەى یەكێتى واز دەهێنن , ئەوەلە هەرچى ووڵاتێكى تر بوایە دەیان لێكۆڵینەوەى لەسەر دەكرا , كەچى تۆ بە خەیاڵیشدا نایەت , پیاوەكانیشت زۆر بە ئاسانى شوێنەكەیان پڕ دەكەینەوە وا ئەزانن پڕ كردنەوەى شوێن كۆتایى بە كێشەكان ئەهێنێ , هەرچى یەتە لات ئەمەى منت پێ دەڵێ بەڵام تۆ بە قسەى كەس ناكەیت , نازانى سبەینێ چیت بە سەر دێت , وا بیر بكەرەوە سبەینێ خەڵك نەفرەتت لێ نەكات ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە