دەستێوەردانى حیزبى لە زانكۆكان بەردەوامە..

Wednesday, 23/11/2011, 12:00

1923 بینراوە




چەند مانگێك لەمەوبەر سەرۆكایەتى زانكۆى هەولێر لە ژێر فشارى حیزب هەوڵى دا بۆ گواستنەوەى راژەى پزیشكێك بە ناوى دكتۆر (ج) لە وەزارەتى تەندروستى یەوە بۆ سەر میلاكى بەشى نەخۆشیەكانى كۆلێژى پزیشكى لە هەولێر. ئەوەبوو كەوا بەشى نەخۆشیەكان بە نووسراوى فەرى وەڵامى سەرۆكایەتى زانكۆى داوە كەوا بەشەكەیان پێویستى بەم پزیشكە نیە لەبەر زۆر هۆكار لەوانەش رابردووى ناپاكى ئەم پزیشكە و ناشیاوى كەوا ببێتە مامۆستا لە زانكۆ. بەڵام لەگەڵ ئەوە دكتۆر (ج)یان هێنا بۆ زانكۆ و ویستیان بە زەبر لە كۆلێژى پزیشكى كار بكات. بەڵام سەرۆكى بەش ئەوكاتە بەرێز (د.جلال علی) و مامۆستایانى بەشەكە هەڵوێستێكى مەردانەیان نواند و هەرەشەى مانگرتنیان كرد. ئەمەش وایكرد كەوا دكتۆر (ج)یان ناردە كۆلێژى پەرستیارى بەڵام لە هەمان كاتدا (د.جلال) یان لە سەرۆكایەتى بەشەكە لادا لەبەر ئەوەى فرمانى زانكۆ و حیزبى رەتكرد. بۆ زانین ووردەكاریەكان لە كاتى خۆى لە كوردستان اون لاین بڵاو كرابوونەوە
 (http://www.kurdistanonline.net/news/3116).

لەم ماوەیەدا ئەم مەسەلەیە دووبارە زندو بۆتەوە و ئێستا هەوڵ دەدرێت لە لایەن زانكۆ و لە ژێر فشارى حیزبەوە دكتۆر (ج) لە كۆلێژى پەرستیارى بگوازنەوە كۆلێژى پزیشكى بۆ تەواو كردنى ئیشەكەیان كەوا بە نیوەچرى مابووە. بە پێى سەرچاوەیەكى باوەرپێكراو لە ناوچەى زانكۆى پارتى لە هەولێر، جەختێكى زۆر كراوە لەلایەن ناوچەى زانكۆ بەسەر زانكۆى هەولێرى پزیشكى و راگرایەتى كۆلێژى پزیشكى بۆ ئەوەى جێگەى دكتۆر (ج) بكەنەوە لە كۆلێژى پزیشكى.
ئێمە مامۆستایانى زانكۆ دەڵێن:
تا كەى دەستێوەردانى حیزبى لە زانكۆ؟
تا كەى حورمەت نەگرتنى سەربەخۆیى زانكۆ؟
تا كەى زانكۆ و بەرپرسەكاانى زانكۆ ببن بە ئەداتى حیزب؟
داواكارین دەنگى راستەقینەى مامۆستایانى زانكۆ بە راى گشتى و وەزارەت و حكومەت و سەرۆكایەتى هەرێم بگەێنن كە بەردەوام باس لە چاكسازى و نەهێشتنى گەندەڵى و سەربەخۆیى زانكۆ دەكەن .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە