لە گەندەڵیەكانى زانكۆى كۆیە!!! وەزیرى خوێندنى باڵا ریفۆرم وانابێت؟؟؟

Monday, 27/09/2010, 12:00

1482 بینراوە


یەكێكى دیكە لەشتە سەیروسەمەرەكانى زانكۆى كۆیە هەڵگرێكى بڕوانامەى بكالۆریۆس واژۆ لەسەر بڕوانامەى بكالۆریۆس دەكات.
نەرمێ خانى كۆنە بەڕێوەبەرى پەروەردەى كۆیە كە لەسەر گەندەڵىو فشەل هینانى لە پەروەردەى كۆیە ساڵى پار دەركرا، لەبڕى ئەوەى هەرهیچ نەبێت بۆ ماوەیەك پۆستى ئیدارى دیكەى پێ نەدرێتەوە، بەڵام هەرزوو سەرۆكى زانكۆى كۆیە بەهۆى تەكەتولاتى حیزبى ناو یەكێتىو لەڕقى بەعزێ كۆیى دیكەى دژە خۆى، خاتوو نەرمێ خانى بەفیكەیەكى خێرا گواستەوە بۆ زانكۆكەیىو نەك هەر ئەوەندە، بەڵكو یەكسەر پلەى وەزیفى بۆ كردە خەبیرو پۆستى بەڕێوەبەرى تۆمارگەى گشتى زانكۆى كۆیەشى بۆ كرد بەدیارى؟؟؟!!!
نەرمێ حەوێزى خۆى هەڵگرى بڕوانامەى بكالۆریۆسەو كە چى وەك بەڕێوەبەرى تۆمارگەى گشتى زانكۆ بڕوانامەى دەرچوون دەبەخشێ بەدەرچووانى زانكۆو واژۆشى لەسەر دەكات؟؟!!
دەپرسین لە سەرۆكى زانكۆى كۆیەو وەزیرى خوێندنى باڵاى خزمى، ڕاستە كۆییاتىو خۆییاتى لەدێرزەمانەوە لەشارى كۆیە هەبووە!! بەڵام نەك كۆییاتىو ئیفلیج كردنى زانستو سەقەتكردنى بروانامەى خەڵكى بە واژۆى كەسێكى گەندەڵى دەركراوى خاوەن هەمان بروانامەى هاوتاى خۆى؟؟؟!!!!
كاكى وەزیرى خویندنى باڵاو سەرۆكى زانكۆى كۆیە، ئا ئەوەیە چاكسازىو پاكسازى لە پرۆسەى خویندنو بەرزكردنەوەى ئاستى زانستى؟؟؟ یان دەڵێن قەیناكە با هەر كۆییاتىو خۆییاتیەكەى جارانى خۆمان بێتو بەس؟؟؟!!!
27-9-2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە