سەرۆكى ئێمە هێماى چەواشەكارى و ساختەكاریە

Saturday, 12/03/2011, 12:00

1569 بینراوە


هەموو ولاتێك شانازى بە سەرۆكەكەیەوە دەكات كە هەلبژێراوێكى راستەقینەى پاك و بێگەرد بێت ، سەرۆكى ئێمە بەهۆى داگیر كردنى كورسیەكەیەوە بوویتە هێماى چەواشەكارى و ساختەكارى وەك دیارە كە لە دوو پرۆسەى سەختەكارى هەڵبژاردنى كوردستان ئەنجامى داوە...سەرۆكى ئێمە شایستەى سەرۆكایەتى كردنى ئەم گەلە نیە كە خەباتى كردوە بۆ ئازادى و بۆ سەربەستى ، ئێمەى كورد نازانین شانازى بەچى سەرۆكەكەمانەوە بكەین ئایا شانازى بە مانە بكەین ؟

(جامانە سورەكەى ؟)

وەیان بە (درۆكانى؟)

وەیان بە (بالاى كورتەكەى؟)

وەیان بە (رابردوەكەى ؟)

وەیان بە (خیانەتەكەى ؟)

وەیان بە (پێشرەوى بەر لەشكرى دوژمنى گەلەكەى ؟)

وەیان بە (گەندەلى ؟)

وەیان (دزینى سامانى گەلەكەى؟)

وەیان بە (تیرۆر كردنى رۆژنامەنووسان ؟)

وەیان بە (دەستە سورەكانى ؟)

وەیان بە (سەدان بابەتى لەم جۆرە؟).

نا بۆ سەرۆك گرنگ ئەوەیە تەنها بلێن سەرۆك ...نەخێر گەلى كورد هەرگیز بە كەسێك نالێن سەرۆك كاتێك هەڵگرى ئەم نازناوانەى سەرەوەى لەخۆ گرتبێت چونكە بە داخەوە سەرەراى هەموو ئەوانە سەرۆكمان دیكتاتۆرێكى سەردەمە نەك لە ناو ولات بەلكو لە نێو ناوچەكەش ناسراوە بە دیكتاتۆریەت.

با سەرۆك شانازى بەخۆیەوە نەكات كە خەلكى ولات لە گشت چین و توێژەكانەوە بە زۆرە ملێ و چاوسوركردنەوە و فشارو نانبرین بگوازرێنەوە بەر دەمیان ...باسەرۆك شانازى بەگەلەكەیەوە بكات كاتێك وا دەمێكە لە بەر دەرگاى سەراى سلێمانى ناوەكەى دەچێتە نێو سەدان هوتافات...باسەرۆك شانازى بە لق و ناوچەو رێكخراو ئاژانسى تیرۆریستى پاراستنەوە نەكات كە رێگا لە خەلكى ولات دەگرن خۆپیشاندان ئەنجام بدەن...باسەرۆكى دورگەكانى واق واق شانازى بە زەبەلاحى هێزە بێ ئابرۆكەى نەكات كە لولەى تفەنگەكانیان ئاراستەى سینگى لاوان دەكەن.... دەبا سەرۆك با بروات واز لەگەلى كورد بهێنیت چونكە ئەم گەلە ئیتر بە مەسعودى كورى مەلا موستەفا نالێت سەرۆك ...باسەرۆك باش بزانێت هەركەسێك بەبێ تەزویر و بەبێ چەواشەكارى هەلبژێردرا ئەو سەرۆكى راستەقینەى ولاتە..

با بروخێت سەرۆكى تەزویرچى و درۆ و چەواشەكارى.

بابروخێت سەرۆكى ساماندز و ئیرهابى

بابروخێت سەرۆكى جامانە سورى دەست سور بەخوێنى گەنجانى ولات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە