به‌ڕێز کاک ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم، هه‌ڵۆ نه‌ک ته‌نها بۆ خۆشی دزه، به‌ڵکو تیرۆریستیشه
Sunday, 05/07/2009, 12:00
2004 بینراوە
به ناونیشانی (
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد: بەرهەم ساڵەح چەند جار دزى ئازاد كردووە و پلەكەى بەرزتر كردووەتەوە) کاک ناسیح ده‌نووسێت : لە وەڵامى پرسیارێكدا سەبارەت بە هۆكارى دەست لەكاركێشانەوەى لە پۆستى یاریدەدەرى مام جلال سەرۆكى هەرێمى ئەو كاتى سلێمانى دكتۆر هەڵۆ گووتى:من بێتاقەت بووم چەندینجار كەسمان لەسەر دزى دەگرت و ئیجرائاتمان دەكرد بەڵام دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵەح ئازادى دەكرد و پلەكەى بەرزتر دەكردەوە.
ئه‌م قسانه‌ی هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د بۆ من جێگای سه‌رنجڕاکێشانه و ده‌مه‌وێت به کورتی تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌ی و بپرسم بۆچی هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د له د. به‌رهه‌می هه‌ڵپێچاوه، وا پیشان ئه‌دات گوایه به‌رهه‌م دزه‌کانی ئازادکردووه و پله‌ی به‌رزکردۆته‌وه؟ وه‌ڵامی به‌شێک له‌و نهێنییه له‌وه‌دایه، که هه‌ڵۆ ده‌یه‌وێت بڵێ ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و برایم ئه‌حمه‌د، گه‌نده‌ڵ و دز نیین، ئه‌وه خه‌ڵکی تره وایه، به‌ڵام نازانێت، هه‌موو چاومان کراوه‌ته‌وه ده‌زانین ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ناپاکترین بنه‌ماڵه و که‌سایه‌تیی ناو سیاسه‌تی کوردیین، دیسان ده‌یه‌وێت پێچه‌وانه‌که‌ی بڵێت، وا نییه و ئێمه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان نه‌بووه که لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌مدا بکه‌ین، ته‌نانه‌ت منێک که برای هێرۆی ژنی مام جه‌لالم ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م نه‌بووه تا نه‌هێڵم د. به‌رهه‌م ئه‌و دزانه به‌رنه‌دات و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات.
هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د باس له‌وه ده‌کات که گوایه عادل كریم كە وەكیل وەزیرى پیشەسازى و وزەبوو لە سلێمانى لەسەر دزى و گەندەڵى، ئه‌م هەوڵى لابردنی داوه، كەچى دكتۆر بەرهەم كردى بە وەزیر، ئێستاش بە پلەى جێگیرى وەزیرى كارەبا لە بەغداد و له سەر حسابى كورد دانرا، دیسان ئه‌مه‌ش چه‌واشه‌کردنی ڕاستییه، چونکه ئه‌و عادل که‌ریمه دزه، هه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی جه‌لال تاله‌بانی له به‌غداد کرایه‌وه به وه‌زیر.
مه‌سه‌له‌ی دزیش که هه‌ڵۆی باسی لێوه ده‌کات، نازانم مه‌به‌ستی له دزێتیی چییه؟ ئایا بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د له هێرۆوه تا ده‌گاته شاناز، هه‌ڵۆ، خوشک، خوشکه‌زا، زاوا و که‌سوکاره‌کانی، هه‌موویان گه‌نده‌ڵ و دز و خائین و ناپاک نیین؟ ئایا ئێوه گه‌نده‌ڵیی و دزیی و خیانه‌تتان له کوردستاندا دانه‌هێنا؟ ئێوه سوودمه‌ندی سه‌ره‌کی نه‌بوون و نیین، له‌و پاره زۆره‌ی له کوردستان ڕژاوه و ده‌ستتان به سه‌ردا گرتووه؟ ئایا هه‌موو بنه‌ماڵه‌که‌تان دز نیین و سه‌روه‌ت و سامانتان به دزێتی پێکنه‌هێناوه؟ تۆی هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د که به ئیفلاسی سویدت به‌جێ هێشت، هاتیته‌وه بۆ کوردستان، ئیستائهو هه‌موو سامانه‌ت به‌چی پێکهێناوه؟ به ئاره‌قی ناوچه‌وان و به ڕه‌نجی شان؟ ئه‌گه‌ر وایه، ده‌توانیت نهێنی ئه‌و سه‌رکه‌وتن و ئاره‌ق ڕشتنهمان بۆ باس بکه‌یت؟ بزانین تۆی سییاسیی له‌گه‌ڵ بازرگانییکردندا کووجا مه‌رحه‌با؟ ده‌توانیت پێمان بڵێت ئه‌مڕۆ چه‌ندت پاره هه‌یه و پێکتهوه ناوه؟ نرخی کڕینی فلات و خانووه‌که‌ت له سوید چه‌نده؟ منداڵه‌کانت چۆن وا به ره‌فاهیه‌ت له سوید ده‌ژین؟ ژنهکهکهت ئه‌م هه‌موو پاره و ڕابواردن و گه‌ڕان و سه‌فه‌رانه‌ی له‌کوێوه بۆ ده‌چێت؟ دوای ئه‌وه‌ش ده‌توانیت باسی ئه‌و هه‌موو خاک و زه‌وی و بینا و کارگانه‌مان بۆ بکه‌یت، ئایا ئه‌م دزیی و فزییایانهی که خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌تان ده‌یکه‌ن دزییکردن نییه، که به یارمه‌تیی خوشکه گه‌نده‌ڵه‌که‌ت به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و پاره و زه‌ویی و موڵکانه له باو و پاپیرانی ڕه‌حمه‌تیی بۆتان به‌جێ ماوه، یان له شوێنێکی تره‌وه به‌ده‌ستتان هێناوه؟ پرسیاری دواییش له سه‌ر تێچوونی خۆ کاندیدکردنه، که د. که‌مال میراوده‌لی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ بڕی تێچوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، براده‌ر و دۆست و ناسیاوه‌کانی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و پاره‌ی بۆ کۆده‌که‌نه‌وه، یان به قه‌رز ده‌یده‌نێ، پاره‌ی زۆری قه‌رزکردووه، شوقه‌یه‌کی هه‌یه له له‌نده‌ن، که به‌ره‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی کڕیوێتی، نه‌ک وه‌کو شانازی خوشکت به پاره‌ی دزراوی کوردستان چه‌ندین کۆشکی له ئینگلته‌را کڕیوه، باشه خۆکاندیدکردن بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، ئه‌وه‌نده پاره‌ی تێبچێت، زه‌حمه‌ت نه‌بێت ئه‌ی تۆ ئه‌و پاره‌یه‌ت له کوێ بوو؟ چۆن و کێ بۆتی مسۆگه‌رکردووه، وه‌ک ده‌بینین هیچ باکت نییه چه‌ندی تێده‌چێت و چه‌ند زیاندهکهیت، ئایا ئه‌مانه پاره‌ی دزیین نیین. باس له دزی ده‌که‌یت، ئایا تۆش وه‌کو عادل که‌ریم دز نه‌بوویت؟
کاتێک ئه‌و قسانه ده‌که‌یت، ده‌ته‌وێت وه‌سڵی خۆت و بنه‌ماڵه‌ت ده‌ربکه‌یت، خۆتان بکه‌ن به شه‌ریفی مه‌ککه، ته‌نانه‌ت وا پیشان بده‌یت، ئێوه‌ی بنه‌ماڵه به‌رپرس نین له گه‌نده‌ڵی و هه‌موو ناهه‌قییه‌ک له کوردستاندا ده‌کرێت، به‌ڵام کاک هه‌ڵۆ ئه‌مه وا نییه، ئه‌و خۆڵه بکه‌ره چاوی خۆته‌وه، نه‌ک ئێمه، ئه‌وه ئێوه‌ن که دزن، دز داده‌مه‌زرێنن، دز بۆ پله‌ی به‌رزتر به‌ڕێده‌که‌ن، دزییه زۆره‌که‌ی خۆتان به دزی به‌رپرسی دیکه ده‌شۆنه‌وه. ئه‌وه ئێوه‌ن گه‌نده‌ڵ و دز.
تۆ چیت داوه له کاندیدکردن بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر مه‌نجه‌ڵی هه‌رێمی کوردستان به چه‌وری نه‌خرابێته به‌رده‌ستتان، وا له ده‌وری ده‌سووڕێیته‌وه و دهیلێسیتهوه؟ تۆ که دکتۆرات له کۆبپیوتهردا هه‌یه، ئه‌و ناوه زله چییه به ناوی دکتۆره‌وه ده‌ته‌وێت خه‌ڵکی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌یت و خه‌ڵکی پێ ته‌فره ده‌ده‌یت، گوایه تۆ دکتۆرات هه‌یه، وه‌رن من بکه‌ن به سه‌رۆکی خۆتان، من زیره‌ک و لێهاتووم و له سیاسه‌ت ده‌زانیت؟ ده‌بوو شه‌رمتان بکردایه که نه‌ک به ناوی دکتۆراوه، به‌ڵکو به ناوی دووانی و سیانی خۆشتانه‌وه ڕووتان بهاتایه به‌م لاو به‌ولادا بڕۆن و داوا له‌و خه‌ڵکه بکه‌ن ده‌نگتان پێ بدات، چونکه خۆتان و بنه‌ماڵه‌که‌تان بازرگانن و به ناوی سیاسه‌ته‌وه خوێنی ئه‌و میلله‌ته ده‌مژن.
پێش دوو ساڵ نامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ت بۆ نه‌به‌ز گۆران نارد، ئه‌و نامه‌یه ده‌چێته خانه‌ی تیرۆره‌وه، چونکه هه‌ڕه‌شه‌ت لێکردبوو وه‌کو سه‌گ دهیتۆپێنیت، واته ده‌یکوژیت، چونکه ڕه‌خنه‌ی گرتبوو، بۆچی گۆڕی برایم ئه‌حمه‌د که مردوویه‌که، به شه‌و و به ڕۆژ گڵۆپی تێدا داگیرساوه، به‌ڵام خه‌ڵکه زیندووه‌کان به تاریکی شه‌و ده‌که‌نه‌وه، تۆ به‌مه به‌له‌سه بوویت و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنت لێکرد. ئیستا گه‌ره‌نتی چییه، ئه‌گه‌ر بوویت به سه‌رۆک و له‌وه خراپتر ناکه‌یت، من پێم وابێت ئه‌گه‌ر بوویت به سه‌رۆکی هه‌رێم، تانکی ئاوه‌که‌ی سلێمانی ده‌گوێزیته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و گرده‌ی که باوکتی تیا نێژراوه، ده‌ڵێیت نه‌کا باوکم له پڕدا خه‌به‌ری بێته‌وه و هه‌ڵسێت، با بچێت له‌وێ ده‌ستی له خۆی بدات و خۆی تیادا بشوات و مه‌له‌یه‌کی بۆ بکات، ئه‌وسا فه‌رمان ئه‌ده‌ی له‌و ئاوه پیسه دابه‌ش بکه‌ن به سه‌ر خه‌ڵکه زیندووه‌کانی شاردا؟
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت له کاک ناسحیش ڕه‌خنه بگرم، که ئه‌وه چ زه‌وقێکه ئێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌چن گوێ له هه‌ڵۆ ده‌گرن، ئه‌وه چییه وا له هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ده‌کات ڕێگا بده‌ن که‌سێکی ئاوا بێته ناویانه‌وه و بانگه‌شه بکات به کاندیدبوونی خۆی؟ ده‌بوو، هه‌مووتان به هێلکه‌ی پیس، به ته‌ماته‌ی فلیقاوه به‌ره‌و پیری ئه‌و و زاواکه‌ی که تاڵه‌بانییه بچوونایه و ڕێگاتان به هه‌ڵۆ نه‌دایه، چونکه هه‌ڵۆ شوومه به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا بنیشێته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌رچی به خۆیی چێشت به بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی و بارزانی بگات، نه‌هێڵن بێن و قسه‌تان بۆ بکه‌ن و بازرگانی به هه‌ڵه‌بجه‌وه بکه‌ن.
با جارێکی تر ڕێگا نه‌درێ چاره‌نووسمان بخه‌ینه‌وه ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه و ناپاک و دزانه‌ی کورده‌وه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست