وەلامی بە دواداچونە هەلەكەی كارمەندیكی ئاسایش

Friday, 28/05/2010, 12:00

1391 بینراوە


هەلدانەوەی لاپەرە رەشەكانی میژووی كورد جگە لە ئازاردانی ویژدان و تازە كردنەوەی برینە كۆنەكان هیچی تری بە دواوە نیە بۆ كورد دلنیام ئەوانەی تالی ئەم رۆژگارە رەشانە دەچێژن بەپلەی یەكەم ئەوانەن كە خۆیان بەشیك بوونە لە نەهامەتیەكانی و لە رابوردو بەهۆی بارودۆخی نالەباری سەردەم رەوتی تیكوشانیان تیكەل بە هەندێ كردەوەی لەم جۆرە بوە , گیرانەوەی میژوو بابەتیكی زۆر هەستیارو ئەركیكی قورسە جا هەرجۆرە میژوویەك بێت پیویستە راستگۆیی خۆی لەدەست نەدات و بەلگەوە باس لە هۆكارو كارەكتەرەكان و ئەنجامەكەی بكەین و هەول بدەین نەخزێینەنێو گیژاوی لابەلاو راستیەكان نەشیوینین , من وەك پیشمەرگەیەكی سوپای دوو ئەو رۆژە بە رۆژێكی رەش بۆ كورد وەسف دەكەم و بۆ پارتیش تەنها بەرگری كردن لە خۆی و بۆ برایانی پەكەكەش رە نگە سەركردایەتی خۆیان بزانن ناحەقیەكە لەلای خۆیان بوو هەروەك چۆن لە كۆنفرانسی دوای گیرانی رێبەری پەكەكە عبداللە ئوج ئالان كە سەركردایەتی پەكەكە بەستای و پەنجەی تاوان و خەتایان بۆ سەركردایەتی خۆیان درێژكرد بەهەرحال تازە هەلدانەوەی ئەم جۆرە میژووانە تەنها ئاخ هەلكیشانە بەلام ئەوەی من دەم ویست باسی كەم تەنها راست كردنەوەی هەلەیەكە جا بە ئەنقەست بیت یاخود بە نەزانی ,لەم رۆژانە بابەتیكم لە سایتی كوردستان پوست بەرچاو كەوت كە باسی لایەنیكی كارەساتی ئەو رۆژە دەكات كە بەریزێك وەك خۆی دەلێت كارمەندیكی ئاسایش بووە لەورۆژە بەشدار اسماعیل كە ئەوكات پێشمەرگەیەكی سوپای دوو بوو بە خۆی و چەند چەكداریك هیرشیان كردوتە سەر ئاسایشی هەولیرو چەند پیشمەرگەیەكی پەكەكە كە زیندانی بوون بە هێز بردویانن پاشانیش تەرمەكانیان لە دوای ناوچەی پیشەسازی فرەداون وە ئەو كارمەندە بەریزە داوا دەكات ئەو وەك شایەد حالیك شایەدی بدات لەم كردەوەیە دژی بەشدار , من بەلامەوە گرینگ نیە ئایا بەشدار بەشداری كردوە یاخود نا چونكە شەرەكە كراو هەردوولاش تیدا زەرەر مەند بوون وپۆلێك پێشمەرگە بونە قوربانی بریاری چەوتی سەركردەكانیان , بەلام ئەوەی لای من جیگای سەرنجە بەشدار لەم رۆژەدا كەس لە ئێمە لە هەولیر نەیبینیوە تا درنگانی ئیوارە كە بینیمان لە شقلاوە دەگەرایەوە كاتیك پرسیم ووتی لە دوێنێ وە سەفەرم كردبوو بۆ شقلاوە تا درەنگ هەرئاگادار نەبوو لە شەرەكە و كاتیكیش كە هاتەوە هەولیر هیچ تەقەو شەر نەمابوو , جا نازانم بۆچی باسی بەشداریك دەكات كە بێ ئاگابووە لە رووداوەكە ودەوری ئەو هەموو خەلكە باس ناكریت لە شەرەكە خۆ ئەگەر ئەو لە شەرەكەشدابوایە دلنیام بەم شێوەیە دەوری نەدەبوو كە ئەو بەرێزە باسی لێوە دەكات , ئیتر باسی لاپەرە رەشەكانی میژوو چ تام و چێژیك بەو كەسانە دەبەخشیت بە تایبەتیش كە بە شێواوی و دور لەراستی گیرانەویان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە