مناڵێكى كورد پێنج ملیار دۆلارى دزیوە

Tuesday, 02/03/2010, 12:00

1740 بینراوە


چەندین ساڵە لە لایەن سەركردە چەواشەكانى یەكێتى یەوە لە هەموو كۆرو كۆبونەوەكان بۆ خۆڵكردنە چاوى میلەت و دەمكوتكردنى رەخنەگرانى كورد , بەردەوام حكومەتى هەرێم بەمناڵ ئەیەن لە قەڵەم چەندین جار كاك جەلال لە هەمو كۆرو كۆبونەوەكان ئەیوت ئێمە تائێستا حكومەتەكەمان مناڵەو پێى نەگرتوە , لە كاتى روبەروبونەوى رەخنە لە سەرۆكى حكومەتى سلێمانى بەرهەم ساڵح ئەویش وەك جەلال هەمان قسەى دوبارە ئەكردەوە بەڵام تێگراى ئەم قسە گاڵتە ئامێزە خۆى لە یەك شتا ئەبییەوە ئەویش مەسافەوەرگرتن بو بۆ دزى و گەندەڵیەكانى بەرپرسانى یەكێتى و خانەوادەى تالە بانى , ئەوتا لە دواى نۆزە ساڵ لە دزى و ماڵوێرانى گەل تازە بە تازە لە زارى پەرلەمانتارانى گۆران ئەوە رون ئەبێتەوە كە مناڵەكەى حكومەتى هەرێم پیچنج ملیار دۆلارى دزیوە و دیار نیە لە كاتێكدا چەندین گەورەو سەر سپى ئەم وڵاتە نان نیە بیخوات بەڵام منالێكى وەك حكومەتى هەرێم كە مەبەستى عەقَڵى تالە بانیە وەك مناڵ چەندین پێنج ملیار دۆلارى دزیوە و خۆشى بە خاوێن دا ئەنێت , رۆژانە لەم كاتى هەڵبژاردنەدا ئەبینى كە چەندین ملیار دۆلار بۆ دزى دەنگى خەڵك تەرخان كراوە لەلایەن پیرێژنى یەكەمى عێراقەوە تەنانەت كار گەیشتۆتەئەوەى تەلە فزیۆن بڵاو كەنەوە كار ت بۆ خەڵك بكرن دەمانچە ببەخشنەوە بانزین بۆ ئەو سەیارانە بكرن كە شەوان لە بەر خاترى پاداشتى دواى شكستى هەڵبژاردن لە شەقامەكانى لاى مەڵبەند بە بەر دەمى خانمەكەى یەكەمى عێراقدا ئەرۆن , گەلى كورد چەنین ساڵە چەوساوەى فێڵو تەلە كەى تالە بانیە بۆ یە ئێستا كاتى ئەوە یە كە تالە بانى و سەرانى بنەماڵەكەى لە دەسەڵات دور بخەنەوە بێگومان لە دواى دورخستەوەیان لە دەسەڵاتیش وەك كرمى لیقن بە ناخى زەویدا بە خویى گەل ئەتوێنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە