رووە ستالینیەكەى یەكیتى ؟!!

Sunday, 13/10/2013, 12:00

1635 بینراوە








مێژووى سیاسى مرۆڤایەتى ئەوەى سەلماندووە کەهیچ کات لەڕێگەى کەفوکوڵى عاتیفى وتووڕەبوونى ناعەقڵى ناگەین بەچارەسەرێکى گونجاوى کێشە وگرفتەکان ، بەڵکو بەپێچەوانەوە کێشەکان قووڵتر دەبێتەوە ، نموونە زۆرن وەکو هەموو ئەو توندرەوى و ناکۆکیە تایفی ونەتەوایەتیەى کەبەرۆکى هێزە سیاسیەکانى عەرەب وعێراق وناوچەى گرتووە بەگشتى ، دووبارە بوونەوەى ئەو هەموو شەڕوشۆڕەسیاسیەى کەلەعێراق وناوچەکانى جیهانى دا رووى داوە وروودەدات ، لەکوردستانیش دا کۆمەڵە هێزیکى سیاسى ویستیان لەڕیگەى بەکارهێنانى چەک وخوین ڕشتن لەدژى خۆپیشاندەران وجەماوەرەوە بگەن بەئەنجام بەلام بەپیچەوانەوە رووى خۆیان بەتەواوەتى ناشرین کرد ، وەکو پارتى دیموکرایى کوردستان کەبەبریندارکردنى خەڵکى سیڤیلى شارى سلێمانى چاڵى شکست بوونى خۆى لەناوچەکەدا دروست کرد ..
یەکێک لەهۆکارە بەرچاوەکانى شکستى ئەداى سیاسى هەر حیزب ولایەنیک ، نەبوونى ڕاشکاوى وشەفافیەتە لەکارکردنەکانى دا ، نەبوونى ئیعترافبوون وداننانە بەکەم وکورییەکان وشکست بوونى ، بازدانە بەسەر کڕۆکى کیشەکان وفەرامۆشکردنى ، کەلەکەکردن وپەرتەوازەکردنى هۆکارەکانى چارەسەرکردنەکانە ..
یەکیتى لەنیو بازنەى ئەم هۆکارانەدا دەژى ، یەکیتى لەبرى ئەوەى ڕاشکاوانە وبی ترس وسڵ بوونەوە باس لەڕەگ وڕیشەى هۆکارەکانى شکستى بکات وخاڵ بەخاڵ فاکتەرەکانى لاوزابوون وپشت کردنى جەماوەرلێى روون بکاتەوە ، لەبرى لەڕێگەى راگەیاندنەکانیەوە رۆشنبیرى ژیر ومەنتقى بهینیتە سەر شاشەکان وراڤەى قەیران ونوشستە چاوەروانکراوەکانى بکات ، لەبرى ئەوەى خەلەلە سیاسیە ناوخۆییەکانى چارەبکات ودرزەکانى دیوارى کۆک بوون ویەکبوونى شی بکاتەوە ، کەچى پێچەوانەى هەموو ئەمانە کاردەکات ، دەبنین هەر لەیەکەم ساتى ئیعلانکردنى ژمارەى کورسیەکانى لەهەلبژاردن هەتاوەکو نووسینى ئەم ووتارە پشت بەکەفوکوڵى راگەیاندن و چەواشەکارى وناسیاسی بوون دەبەستیت ، بۆنموونە (شاڵاو عەلى عەسکەرى) کەیەکیکە لەئەندامانى سەرکردایەتیەکەى لەئیستادا دەیەویت بەپینە وپەرۆى دڕاو یەکیتى وا بخاتە روو کەهیزیکى گەورەیە وهەردەم بەگەورەیى دەمینیتەوە ، وسەنگ وقورسایى خۆى لەهەلکشاندایە وتەنانەت دەلیت (قەبارەى یەکیتى بەژمارەى کورسى نیە) لەکاتیکدا ئاگاى لەوە نیە کەیەکیتى لەپێناوە کەم کردنى ژمارەى کورسیەکانى دا خەریک بوو شەڕى ئەهلى دووبارە لەکوردستان دا هەڵگیرسینیت وەکو ئاشکرا بوو کەبەشەو هیرشى کردە سەر ئەلبەیسەکەى کۆمیسیۆن وسەرەرایى پیدانى چەک بەزۆریک لەلایەنگرانى بۆ چاوترساندنى خەلک ودەبرینى خۆى شەرکەوتنى خەیاڵى ، هەر ئەم حیزبەى کەئەندامە سەکردایەتیەکەى پیشوو پشتگیرى لی دەکات ئەگەر فشارى ئێران نەبووایە ئەوا بەهیچ شێوەیەک ئەنجامەکانى قبوڵ نەدەکرد ، بەمەشەوە نەوەستاوە بەلکو زیاتر گرنگى بەهیزە دەمارگیر و توندرەوییەکەى ناوى دەدا ، دەیەویت لەو ڕێگەیەوە ئینتحارى سیاسى خۆى راگەیەنیت ، دەیەوێت خۆى لەنیشانەکانى خۆ کوشتن نەوەک دروست کردن نزیک بکاتەوە ، چونکە رۆشنبیرە ژیر ولەسەرخۆ وناتوندوتیژەکانى وباڵە ریفۆرمیستە رادیکالیەکان وسیاسەتوانە رەخنەگرە بویرەکانى فڕى دەداتە دەرەوە وکۆمەلیکى دەم وچاوى توورە وتوندڕەوى داڵدە داوە بەهەمان شیوەى حیزبى بەلسەڤیکى روسى لەسەردەمى دواى لینین کەچۆن ستالین هەتا بەدەرکردنى بالە ریفۆرمیست ومیانرەوییەکەى نیو حیزبەکەى کەگرنگترین کەسایەیتان (ترۆتسکى) بوو ، وبالە توندرەکەش هەموویان لەژێر چەترى (جۆزیف ستالین) دا کۆبوونەوە وهەمووشمان دەزانین کەستالینیک بەئاگر وئاسن حوکمى روسیاى کرد چى بەسەر هات ، لەسەرەمەرگدا پاداشتى تەنها ئەوە بوو لەلایەن یەکیک لەپاسەوانە نزیکەکانیەوە تفێک رووەو رووخسارى هەڵدرا ، تفى تووڕەبوونى گەل بوو لەکارە وەحشیگەرییەکانى ئەو دیتاتۆریەتە سیاسیە کەوولاتى روسیاى کردبووە سەربازگەیەکى رووت وقووت ، هەربۆیە دەتوانم ئەوە بڵیم کەئەگەر یەکیتى نیشتمانى کوردستان لەسەر هەمان ئەم ڕیچکەیەى ستالینیزم بەردەوام بیت وپاڵپشتى باڵە ناسیاسى وتوندرەوییکەى بکات ئەوا نەک تەنها مەترسی بۆسەر خودى جەستەى یەکێتى دروست دەکات بەلکو ئەمڕۆ وئایندەى ئەم حیزبەش دەخاتە ژێر پرسیارێکى گەورەیە ؟!!؟ ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە