هەركەس بەشدارى ڤیستیڤالى هەلەبجە بکات لەجلال و مسعودخائینترە!!!

Saturday, 14/03/2009, 12:00

1306 بینراوە


دەسەلاتى ئەتك كەرى مرۆڤى كورد لەباشورى كوردستاندا دەمیكە بەبەرنامەو نەخشەى ناوخۆى ودوژمنانى كورد كەوتونەتە قركردن و ئابرو بردنى مرۆڤى كورد. لەوپیناوەشدا هەرچیان پیكرابیت دریغیان نەكردوە. كارى نابەجى و خیانەتەنەتەوەییەكانى جلال ومسعود و بەرهەم ونیچیرو هۆشیار واى كردوە تاكى كورد دوژمنە سەرەكیەكانى خۆى لەبیر بچیتەوەو میز بكات بەسەرى ئەوانەى خۆیان ناوناوە سەرۆك...!!!جلال فرۆكەوانى قڕكەرى كورد ئازاد دەكات و لە لەكۆشكە فشەڵەكەى خۆى لە بەغدا پێشوازى لەوێنەگرەكەى عمرى خاوەر دەكات. چەند خەجاڵەتیە بۆجلال ئەو دوو ڕوی وبێئابڕوییە.لەجلال خائینتروخەجاڵەتتر مەسعودى بەناو سەرۆكى هەرێمە!چەند خیانەت وخەجاڵەتیەكى گەورەیە بۆتۆ مسعود...خۆت ناونابێت سەرۆك ولەپەرلەمان سوێندت خواردبێت كەبەرژەوەندى وسەروماڵ وئاسایشى نەتەوەیى هەڵاتیانى هەرێم بپارێزیت. بەڵام فڕۆكەوانێكى كیمیایى ڕژێنى قڕكەرى كورد بەرەڵا بكرێت تۆ بێهەڵوێسترین كەس بیت؟ لیرەوە لەم سەكۆ ئازادەوە داوا لەتەواوى ئازادیخوازان دەكەم لەیادى 21ەمین ساڵەى كیمیابارانى هەڵەبجەدا هەلویستى بەناو سەرۆكەكانى كورد ریسوابكەن بەنوسین ودواى دادگایى كردنى ئازادكەرى فڕۆكەوان تارق ڕەمەزان بكەن.دواش لەجەماوەرى بەشەرەف وخاوەن هەڵویستى هەڵەبجە دەكەین بایكۆتى ڤیستیڤالى ئەم ساڵ بكەن كە هیچ نیە جگە لەگاڵتەكردن بەرۆحى قوربانیەكان وتەواوى نەتەوەى كورد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە