نهێنی پێش رووداوەکانی بادینان

Sunday, 04/12/2011, 12:00

1311 بینراوە




من بۆ مێژوو و بۆ خواو بۆ گشت خالکی کوردستان و رای جیهان راستی ئەو رووداوە ئەخەمە روو کە لە زاخۆو بادینان روویدا.
 هیچ گومانی تیادا نیە کە ئەو کێشەیە لەسەر کردنەوەی ئەو سەنتەری مەساجەبووە کەلە زاخۆ کراوەتەوە، بەلام ئەبینم بە ئاشکرا راگەیاندنەکانی پارتی خەلکی چەواشە ئەکەن. ئەو سەنتەری مەساجە خاوەنەکەی دکتۆر علی سندیە کە ئێستا وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردەستانە و یەکێکە لە زۆر نزیکەکانی نێچیرەڤان بارزانی و بە ئەسل خەلکی زاخۆیە وە هی نە مەسیحیە نە یەزیدی. خۆتان ئەزانن کێشەیەکی گەورە لە نێوان مسروور بارزانی و نێچیرەڤان بارزانی هەیە و بە تەواوەتی شۆر بووەتەوە بۆ ناو هەردوو باڵەکە. لە گشت ناوەندە حزبی و حکومیەکاندا پێڕی هەردوولا دژایەتی یەکتر ئەکەن. علی عەونی و علی تەتەر کە هەدووکیان ئەندامی سەرکردایەتی و پیاوی مسروور بارزانین زۆر بە تۆندی دژایەتی د. علی سندی و پێری نێچیرەڤان ئەکەن لە زاخۆو دهۆک. ئەوان پێان ناخۆش بوو چونکە علی سندی ئەو زەویەی لە حکومەت بە بەلاش وەرگرتووە. کاتێک زانیان خەلکی لە هەموو مالێکدا باسی ئەو سەنتەری مەساجە ئەکەن کە گوایە لەشفرۆشی تیا ئەکرێت. کەوتنە هەندانی خالکی هەر ٢ هەفتە پێش رووداوەکە.وە هەر خۆیان هانی مامۆستا ایسماعیل عسمانیاندا کە ئیمام و خەتیبی مزگەوتی رەشیدە لە زاخۆو سەربە پارتیە تا لە خوتبەی جومعە باسی بکات . لە هەمان کاتدا رەکخستنەکانی خۆیان ناردبوو بۆ مزگەووت تا لە دوای خوتبەکە بچن بیسوتێنن. ئەوە بوو ئەو کەسانە کە دانرابوون پێش وەخت بەنزین و پاچیان لەناو سەیارەکەیاندا دانابوو. هەر هاتنە دەر لە مزگەوت رٶشتن مەساجەکەیان سوتاندن و دواتر خەلک بەرەو دوکانی مەی فرۆشەکانیش رۆشت. کاتێک ئەمان لە مزگەوت رۆشتن بۆ سووتانی سەنتەرەکە هەر گەنجێک لە مزگەوتبوو بە دوویان کەوتن. دواتر بۆ داپۆشینی ئەوە هەر خۆیان هانی ڕێکخستنەکانی خۆیان دایەەوە کە بچنە سەر بارەگاکانی یەکگرتوو. لە هەمان کەتدا وەک لێدانێک لە یەکگرتوو کە بە حزبی دووەم دێت دوای پارتی لە بادینان. خەلکی بادینان هەموو ئەم راستیە ئەزانن و زۆر لە پارتی پرن ئەم روونکردنەوەیە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە رەنگە بە راگەیاندنی پارتی چەواشە بن. هەر بۆیە وە چاوە روان ئەکرێت خەلکێکی زۆرتر دەنگ بە یەکگرتوو بدەن لە هەلبژاردنی دابێت لە داخی پارتی.
ئەگینا خەلک لێرە ئەو راستیە ئەزانێت بێ پرس و ئاگاداری پارتی کێ ئەتانێت کاری وا بکات لە بادینان. هەربۆئەمە ئەمرۆش مسعود گەشتۆتە زاخۆ بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو ئابروو چوونە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە