با به جه ساره ته وه له مه یدان بین

Friday, 28/09/2012, 12:00

1809 بینراوە


ئەم لایەن و حیزبانەی کە بۆ مافەکانی کوردستان شەر دەکەن لە هەر چوار پارچەی کوردستان ترسەنۆکایەتی و هەڵاتن و چاوپۆشین لە ڕاستیەکان بە سیاسەیەکانیانەوە دیارە ڕاستیەکان دەشارنەوە لە بەر ئەگەری هەڵوێستی توند لە لایەن دژمنانی گەلی کوردەوە.. هەموومان دەزانین کە دوژمنانی گەلی کورد ئامادە نین بەقەدەر نووکە دەرزیەک مافەکانی نەتەوەی کورد بدەن چونکە دەزانن ئەگەر بەشێکی بچووک لە مافەسەرەتاییەکانی کورد بدەن ئەوا لەدواڕۆژدا کوردەکان داوای مافی زیاتر دەکەن و بەرە بەبەرە تا بە تەواوەتی مافەکان بە دەست دێنن کە سەر بەخۆیی بوونە ئەمە ڕاستییەکە کە وەک ڕۆژی ڕوون بۆ داگیرکەرانی کوردستان دیارە دەزانن کە هیچ تاکێکی کوردی ئەگەر بۆیان بگونجێ لە چوارچێوەی ووڵاتە داگیر کەردا نامێنێتەوە و سەربا خۆیی هەڵدەبژێرن.... بەڵام ئەوەی کە جێگای سەرنج و ڕامانە خۆ بەستنەوەی سەرۆکە کانی کوردە لە ژێر درووشمێکدا وەکوو خودمختاری یا فیدراڵی یا کنفیدراڵی و بە خەیاڵی خۆیان لە ژێر سێبەری ئەم جۆرە درووشمانە شۆڕش بکەن وەکوە یەکەم هنگاو بەرەو ئازادی و سەربەخۆیی من پێم وایە کە تەگبیرێکی باشە بە شەرتێک ئەگەر دوژمنەکانمان هێندە سادەو ساویلکە بن کە لە پیلانەکانی ئێمە تێنەگەن .. بەڵام دوژمنانێک کە ساڵەهای ساڵە دەمان چەوسێننەوە و سەرکوتمان دەکەن و چەندین سەرکردەو سەرۆکی ئێمەیان لە سەر مێزی گفتوگۆ شەهید کردوە یا بە فێڵ و تەلەکە سەرۆکەکانمانیان لەناو بردوە تەنانەت شەهید دکتۆر قاسملوو و شەهید دکتۆر سادقی شەرەف کەندیان لە سەر مێزی گفتوگۆ بە دڕندانەترین شێوە شەهیدو تیرۆر کرد کە یەم دوو سەرکردەیە نەک تنها داوای فیفراڵی یا کونفیدرالی یا سەربە خۆییان نە دەکرد بەڵکوو داوای سەرەتاییترین مافیان دەکرد کە خود موختارییە کەواتە دوژمنانمان ئەگەر لە ئێمە زیرەکتر نەبن لە ئێمە نازیرەکتر نین و دەزانن کە ئێمە هنگاوەکانمان بەرەو چە ئاراستەیەکن و بۆ کام لا هنگاو دەنێین لە لایەن دوژمنانی گەلی کوردەوە ئێمەی کورد چە بۆ خودموختاری یا چە بۆ سەربەخۆیی شەڕ بکەین بۆ ئەوان یەک مانای هەیە ئەویش سەربەخۆیی کوردستانە نموونەی هەرێ زیندووش داوای خالیدی عەزیزی بوولە جمهووری ئیسلامی لەم دواییانەدا کە گوتی تەنها ڕێگامان ئەو مادانەمان بۆ جێبەجێ بکەن کە لە قانوونی ئەساسیدا بۆخۆتان داتاناوە سەبارەت بە خوێندن و نووسینی کەمە نەتەوەکان و ڕێفامان بدەن کە بتوانین بێینەوە ئێران و خەباتی سیاسئ خۆمان بکەین بەڵام لە لایەن کۆنسۆلگەری ئێەانەوە لێیان قبوول نەکراو زۆریش بە بێ حورمەتی جوابی داوایەکەی خالید عزیزی یان دایەوەو گوتی دەبێ حیزبی دێموکرات مەحکەمە بکرێ لە دادگای جمهووری ئیسلامیدا وبەپێی قانوونەکانی دادگای ڕژێم چۆن بڕیاری لە سەردا دەبێ ئاوا لە گەڵ حیزبی دێموکرات بجووڵێنەوەیا نموونەیەکیتری بەرچاو یەکگرتنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانو کۆمەڵە کە داوای ئێرانێکی فیدڕاڵی و مافی چارەی خۆ نووسین بە بۆ گەلی کورد و کەمەنەتەوەکانی ئێران و دیتمان چە هەڵاو هۆریایەکی ساز کرد لە دنیای دەروەی ئۆپزسێونی فارسەکانی دژی جمهووری ئیسلامی ئێران و بە تەجزییە تەڵەب و پارچەپارچە کردنی ئێران پێناسەیان کرد...خاڵێک کە من مەبەستمە ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە کە با دەورانی خۆبەستنەوە بە ووڵاتێک و شۆرش کردن لە چوار چێوە و درووشمی خۆ بە ئێرانی زانین کۆتایی بێت و هەڵسووڕان لە دەوری ئەم بازنەیەدا هیچ لە بەرژەوەندی ئێمەی کورد دا نییە ئێمە ئەگەر داوای خودمختاری بکەین یا فیدڕاڵی یا سەر بەخۆیی لە ڕوانگەی داگیرکەرەکانەوە یەک مانای هەیە ئەویش سەربەخۆیی کوردستانە لە لای ئەوان و یەک ووڵامیشیان هەیە وە هەمیشە ووڵامەکەیان گوللە یە..ئەگەر ئەمەش جواب و ووڵامی ئەوان بێت با ئێمەش بە جەسارەتەوە و بە یەکگرتووی داوای سەربەخۆییان لێ بکەین کە هەم ئامانجێکی پیرۆزترەو هەم کارێکی یەکجارەکییە کە چەندەها ساڵە ئێمە خەریکین بە دووجار ئەنجامی بدەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە