مودیرى تربیەى گەرمیان چەند مامۆستایەكى بێ شهادەى پێ ناگۆڕێ چۆن دەتوانێ سیستەمى خۆێندن بگۆڕێ!!!!

Wednesday, 19/08/2009, 12:00

1619 بینراوە


چەند ساڵێكە عملیەى خوێندن لەكوردستان بەگشتى و گەرمیان بەتایبەتى بەدەست ئەو مامۆستایانەوە كە شەهادەى كۆمیتەو مەڵبەندو ناوچەیان هەیە گیرى خواردوە و توشى مەشاكیلى زۆر بووە, چاودێرانى پەروەردەى و شارەزایان دەڵێن مەسئولیكى باڵاى ئیدارى لە گەرمیاندا كە خۆى دز و گەندەڵە بۆتە ماكینەى ئینتاجكردنى مامۆستا, كۆمەڵێ كەسى دامەزراندوە گوایە شهادەى جامیعەى بەغدا و كەركوكیان هەیە , بەڵام لە ڕاستیدا هێشتا ساغنەبوەتەوە ئەوانە سێ و شەشى ئامادەییان خوێندوە یان نا, ئێستا هەندێ لەوانە كادیرى حزبین و دەوامى حزبیش دەكەن ساڵى پار قەرارێ لە وەزارەتى پەروەردەوە دەرچوو بۆ گۆڕینى ئەو مودیرە بێ شەهادانە بەكەسى شیاو خاوەن شهادە, كەچى تەربیەى گەرمیان چاوى خۆى لێ نوقانوە و گوێ لێ كەڕ كردوە نایەوێ بەدواداچون بكات لەو بێ شهادانەى كە حزب كردونى بەمامۆستا چونكە ئەمانە خەساریان زۆر هەیە بۆ عملیەى خوێندن.
بە سه‌دان گنجى خاوەن شهادەو بەتوانا هەیە بێكارن و دەسوڕینەوە دانامەزرێن لەبەر ئەوەى واسیتەیان نیە, ئێمە بە وەزیرى تەربیە دەڵێن جەنابت لە چى تەریقەیەكەوە دەتەوێ سیستەمى خوێندن بگۆڕیت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە