دووتاوانبارە گەورەکەى ئەنفالى گەرمیان، لەکەلارن-هاوار بۆ هەموولایەک......

Saturday, 06/11/2010, 12:00

1469 بینراوە


وەک و لاى هەمووان ڕوونە لە کارەساتى ئەنفالى گەلەکەماندا،گەرمیان زۆرترین قوربانى داو زۆرترین لە جەماوەرى ئەم ناوچەیە بوونە قوربانى ،تەنها لەڕۆژى 14/4/1988 لە هەردوو گوندى ملەسوورەو کوڵەجۆى حاجى حمەجان نزیکەى (20000)بیست هەزار لە ژن ومنداڵ و پیرولاو ئەنفال کران ،ئێمەى خەڵکى گەرمیان باش دەزانین پاڵەوانى ئەو ڕۆژەو ئەوکارەساتە هەردوو خۆفرۆش(فتاح بەگى جاف و تاهیر عسمان ڕۆستم)بوون،ئەم دوو گەورە تاوانبارە بەرپرسى سەرەکین لە ئەنفال بوونى هەموو خەڵکى گەرمیان ،بەدووایى ئەمانیشدا کۆمەڵێک تاوانبارى دیکە هەیە کە هەوڵ دەدەین لەئایندەدا باس لە تاوانەکانى ئەوانیش بکەین بەتایبەتى(سمایل عزیزئاغاى زەنگەنە) ى خزمى خۆم ،ئەوەى لێرە باسى دەکەین (فتاح بەگ و تاهیر عسمانە)ئەم دووگەورە خۆفرۆشە لەو کاتەوەى چەکى خیانەت و خۆفرۆشیان هەڵگرت تاوەکوو ساڵى 2003و ڕوخانى بەعس لەباوەشى سەدام حسیندا بوون و دووایى ڕووخانى سەدام ،بۆئەوەى ئێش و ئازارى سەدام لەبەرچاوى کەس وکارى ئەنفالکراوەکانى گەرمییان بمێنێت و هەمیشە سەدامییانە خۆیان نمایش بکەن، هاتنەوە لەکەلار نیشتە جێ بوون و بەجارێک گەورەترین ئازاریان دابە کەس وکارى ئەنفالکراوەکانى گەرمییان و لەلایەن یەکێتى و پارتیشەوە باشترین ڕێزیان لێ گیرا،(فتاح بەگ) نامەى فەرمى مام جەلالى لە گیرفاندایە و پاسەوانى بۆ دابین کراوەو هەموو دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم مولزەم کراوە بۆئەوەى ڕێز لە فتاح بەگ بگیرێت،هەرچى تاهیر عسمانیشە خۆى کراوە بە کۆمەڵایەتى یەکێتى وموچەى بۆ دابین کراوەو دووایى ڕووخانى سەدام و گەڕانەوەى بۆ کەلار زەواجێکى تەکتیکانەى سیاسى کردو کچێکى خۆى دابە (عاسى على فتاح) جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى کەلارى یەکێتى وبۆیە لەلایەن ئەم (عاسیەوە)کوڕێکى تاهر عسمان لەمەرزى پەروێزخان دامەزراوەو گومرگى ووڵات حەپەلووش دەکات، لەولایشەوە هەر ئەم تاهیر عسمانە کوڕێکى کردووە بە مفەوەزى ئاسایشى پارتى لەکەلار ،.ئێمە گلەیى لە پارتى ناکەین چونکە پارتى حیزبى جاش و مستەشارو حمەخان و تحسین شاوەیسە،بەڵام ڕیسوایى ومردن و شەرمەزارى بۆ یەکێتى کە جاران حزبى شەهیدان و پێشمەرگەو ئەنفال بوو ،ئەمڕۆ بووەتە حزبى (تاهیر عسمان و فتاح بەگ و سمایل عزیز ئاغا).(فتاح بەگێک) کە هەرچى ژن و منداڵى گەرمیان هەیە ڕەوانەى عەرعەرو سەماوەى کرد،فتاح بەگێگ کە لە هەشتاکانى سەدەى ڕابردوودا بووبووە گورگ و ئەژدیها بۆگیانى پێشمەرگەکانى یەکێتى و لە هەرجێگەیەک مەفرەزەیەکى پێشمەرگە داستانێکى تۆمار بکردایە ،مەفرەزەى جاشەکانى فەتاح بەگ شوێنیان دەکەوتن و لە دەشتەکانى گەرمیان پێشمەرگەیان ڕاودەکرد،فتاح بەگێک هەتا سەدام حسێن لەتێک نانى ما لەگەڵى دا خواردى و هەر ئەو سەدام حسێنە تاپلەى جێگرى وەزیرى بەخشییە فتاح بەگ ،.
(تاهر عسمان)ێک کە(11)پێشمەرگەى عەشیرەتى زەنگەنەى لە ماوەى یەکسەعاتدا دەسگیر کردو لەگەڵ دڕندەکانى ترى بەعسدا گوللە بارانیان کردن.تاهر عسمانێک (60)پێشمەرگەى ترى بەچەک و ڕەزنەوە تەسلیم بە ئەمن و ئیستیخباراتى کەلارى کردو تائێستاش ئەوپێشمەرگانە بێ سەرو شوێنن.تاهر عسمانێک کە هەروەک و فتاح بەگ تا سەدام لەتێک نانى ما لەگەڵى دا خواردى ،...هەزاران تاوانى ترى ئەم دوو تاوانبارە کە ئێمە بەبەڵگەوە تەسلیم بەدادگاى دەکەین...
مردن و نەمان بۆ هەرکەس ولایەن و دەسەڵاتێک کە پشتگیرى ئەم دوو خۆفرۆشە دەکات.

.کەلار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە