گۆڕان لە كوردستاندا ڕوویدا

Monday, 03/08/2009, 12:00

2036 بینراوە


سەرەڕاى تۆقاندن و ساختە ، چاكسازیخوازن سەركەوتن لە هەڵبژاردنى باكورى عیراق

بزووتنەوەى (گۆڕان) لە ماوەیەكى زۆر كورتدا توانى وەك هێزێكى كاراى بەرهەڵستكار لە گۆرەپانى سیاسى دەربكەوێت ، ئۆمێدی چاكسازیى و نوێبونەوەى بەخەڵكى كوردستان ببەخشێت. لەم ماوە كورتەدا (گۆڕان) توانى زۆرترین خەڵك لە دەوەرى بەرنامە و پڕۆگرامى خۆى كۆبكاتەوە بە شێوەیەكى تەندروست ئاڕاستەیان بكات بەرەوە بەدیهێنانى ئامانجەكانى. بزووتنەوەى (گۆڕان) ئێستا بووە بە هێزێكى پشت ئەستور بەجەماوەرو پلاتفۆرمێكى رۆشەن بۆ كێشە هەنوكەیى و درێژخایەنەكان لە كوردستان ، هەروەها زۆر میانڕەوتر دەبینرێت لە دەسەڵات بۆ نزیكبونەوەو چارەسەركردنى كێشە هەڵپسراوەكانى نێوان كوردستان و بەغداد.

لە 22ى تەمموز لە نوسراوێكى ترم لە (The weekly Standard) پێشبینى سەركەوتنى لیستى (گۆران) م كردبوو ، هەڵبژاردن كراو لیستى گۆڕان وەك هێزێكى نوێخوازو بەرهەڵستكار سەركەوتنێكى گەوەرەى بەدەستهێنا لە بەرامبەر لیستى هاوبەشى هەردوو پارتى دەسەڵاتدار ، یەكێتى نیشتمانى كوردسان بە سەرۆكایەتى تاڵەبانى كە لە پارێزگاى سلێمانى و ناوچەكانى كەنار هەم خاوەن دەسەڵات ە هەم خاوەن جەماوەرێكى زۆر بوو ، پارتى دیموكراتى كوردستانیش بەسەرۆكایەتى بارزانى كە لە هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆكى كوردستان خاوەن هێزو دەسەڵاتە.

ئەنجامە بەراییەكانى هەڵبژاردنى پەرلەمان و سەرۆكایەتى كوردستان لە 25 ى تەمموز ئاماژە بەسەركەوتنى لیستى گۆڕان دەكەن لە شارى سلێمانى ، سەركەوتنى گۆڕان بە گورزێكى ئازاربەخش ئەژماردەكرێت بۆ یەكێتى نیشتمانى كوردستان. ئەگەرى ئەوەیە هەیە لیستى گۆران لە ژێر دەسەڵاتى پارتى دیموكراتى كوردستان سانسۆر بكرێت ، بەشێوەیەكى گشتى پرۆسەى هەڵبژاردن هەروا ئاسان نیە بۆ لیستى گۆران لە باكور ، لە هەڵبژاردنى ساڵى 2005 ، بروتاڵ بەرزانى هێرشى كردە سەر بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان لە پارێزگاى دهۆك و ئاگریان بەردایە كۆمەلێك لە بارەگاكانى یەكگرتوو ، بەرپرسى مەڵبەندى ئەم پارتایەن لە دهۆك تیرۆر كرد.پارتى دووبارە پەلەمارى چەند ئۆفیسێكى لیستى گۆڕانى دا لە شارى هەولێر و شتەكانیان بە تاڵان بردن ، هەروەها گەمارۆى ئۆفیسەكانى () داوە لە شارى دهۆك و هەولێر ، بە بەرنامە و جلى مەدەنى ئەندامانى پاراستن و ئاسایشیان ئامادەكردبوو كە بەم كارانە هەڵبستن ، تاوەكو خەڵك چاوترسێن بكەن!

بەگوێرەى سەرچاوەیەكى تایبەت و باوەڕپێكراو لە شارى سلێمانى كە بەردەوام زانیارى بۆ من دەگوازێتەوە ، هەروەها(چیاى) كوڕى نەوشێروان مەستەفاى سەرۆكى لیستى گۆڕان ، كە تازە زانكۆى هارڤەردى تەواو كردووە ، ئاگادار كرامەوە كە شارى سلێمانى ڕاپەرێنى شەڕى دەنگى دەستپێكردووە ، لیستى گۆڕان سەركەوتنى بەدەستهێناوە ، پارتەكانى دەسەڵات كەوتنە هەڵمەتى ساختەكردن و گزیكردن.

دواى كاتژمێر(3:30) لیستى كوردستانى لە هەردوو پارێزگاى هەولێر ودهۆك چەندەها كۆستەر و پاسیان ئامادەكرد بۆ گواستنەوە و گەیاندنى دەنگدەران بە زۆرترین بنكەى دەنگدان ، كە زۆربەیان ستافى حزبى یاخود ئەندامانى هێزى پێشمەرگەبوون ، ساختەكارییان پێكردن و وەك بووك بەسەر بنكەكانى دەنگدان دەیانگێڕان و ئاهەنگى دەنگى ساختەیان دەگێڕا. تەنها بەمە نەوەستان ، نوێنەرانى لیستى گۆڕانیان لە بنكەكانى دەنگدان بە زۆر كردە دەرەوە، تاوەكو بتوانن زیاتر ساختە بكەن. لیستى كوردستانى لە شارى هەولێر بەهەزارەها فۆڕمى ژمارە (111) وەرگرت و توانیان بەسەر خەڵكى حزبى و لایەنگرانى خۆیان دابەشى بكەن ، كادیرى حزبى هەبوو بەدەیان جار دەنگى دا! هەر ئەمەش وایكرد كە بارزانى دەنگى ساختەى زیاتر بهێێت لە لیستى كوردستانى، سەیرە خەڵك زیاتر دەنگى داوە بە لیستى كوردستانى كەچى بارزانى زیاتر دەنگە هێناوە! لە گەڵ هەموو ئەم ساختەكارییانەشدا ، كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان فۆرمى سكاڵانامەیان وەك پێویست نەئەدا بەنوێنەرانى لیستى گۆران. لیستى كوردستانى بەدەیان خاڵى پشكنیانان لە سەر رێگاى كۆمسیۆن دانابوو ، بۆ ڕێگرتن لە نوێنەرانى حزبەكانى تر تا نەگەن بەم شوێنە ، هەروەها بۆ دزینى بۆكسە دەنگەكانى لسیتى گۆران!

سەرۆكى كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان-كوردستان ، فەرەج حەیدەرى پیاوى دڵسۆزى بارزانیە ، یەك كاتژمێر وەختى زیاد كرد تاوەكو لیستى كوردتسانى بتوانێت زۆرترین تەزویر بكات و هاوكێشەكە بە قازانجى بارزانى و لیستى كوردستانى بشكێنێتەوە!

نوسەر (پرۆفسیۆر جیرى وێنبێرگەر) مامۆستاى زانستە سیاسییەكان لە زانكۆى میشگیان لە ئەمەریكا ، هەروەها ماوەى شەش مانگ لە زانكۆى ئەمەریكى لە عێراق-سلێمانى بوو وەك ڕاویژكار،

وەرگێرانى: دانا ڕۆژهەڵاتى
سەرچاوە :
The Weekly Standard

کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ به‌ ئینگلیزی:


http://www.weeklystandard.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە