تاقە ریفورمە سەرسەختەكەى كوردسات دەركراو ئیستا لە KNN نەرەى دەنگى دیت

Sunday, 28/06/2009, 12:00

2330 بینراوە


تاقە ریفورمە سەرسەختەكەى كوردسات دەركراو ئیستا لە KNN نەرەى دەنگى دیت

كارمەندیكى كوردسات



بیستون فایەق ئەو بیژەرە سەركەوتوەبو كە لەریگەى بەرنامە وەرگیراوەكانى كوردساتەوە جیا لە زانیارى بەرنامەكە,بە دەنگە نەرمەكەى ئارامى ئەبەخشیە ئەوانەى گوییان بۆ ئەگرت لەوەش جیاوازتر بەرەفتارە جوانەكانى ببوە مایەى سەرنجى هەموو دەورووبەرەكەى لە كاتیكا لە خیزانیكى هەژارى كەسوكار ئەنفالى گەرمیانەوە جیا لە برایەك و دایكى كەسوكارەكەى و باوكی بەر شالاوى ئەنفال كەوتون,ئەو بێ گویدانە ئازارەكانى ئازایانە ئەركەكانى سەرشانى جیبەجى ئەكرد كە یەكیك بو لە هەوالسازە بەتواناكانى كوردسات وهەموو خوشیو ناخوشیەكانى لەگەل ئەوكەنالە تیپەراندوە و بەو موچەیەى وەرى دەگرت دایك ى و تاقە براكەى ئەژیان. بیئاگایى كوردسات لەئاستیكدابو ئەیان وت تاقە كەس لیرە مەیلى بۆ ریفۆرم هەبیت ئەو كورەیە نەیانئەزانى بەشى زورى كارمەندەكانیان رۆژانە سەردانى گردەكە ئەكەن, بەلام بەداخەوە دواجار ناچار كراجیمانبیلیت و واز لەكارەكەى بینیت لەبەر ئەوەى راستكویانە پشتگیرى لە لیستى گوران ئەكرد و چەندین جار ل.بەشى هەوال ئاگادارى كردەوە كە دەبیت خوى یەكلاى كاتەوە و وازبینیت زورجاریش ل.بەشى هەوال بۆ ئیستفزازى ئەو جنیوى ناشرینى بە نەوشیروان و تەنانەت بە ژن و خوشكى عسمانى حاجى محمود ئەدا تا ناچاربیت وازلە كارەكەى بینیت زورجاریش دەبوە دەمەقالەیان و و ئیدارە تەدەخولى ئەكرد . هەمومان هەستمان پیئەكرد كە ماوەیەك بو بەرزانە سور زورپەلەى بو لە دەركردنى بیستون بەبیانوى ریفورمەوە بەلام مەسەلە شتى تربو چونكە پیشتر ئەو بە شتە ئەخلاقیەكانى ل.هەوالى زانیبو كەرامەتى شكانبو ,دواجار بیستون مەردانە پورتى شكاندن و بیمنەتانە كوردساتى گەندەڵخانەى بو جیهیشتن و ئیستا لە KNN بەدەنگە زولالەكەى شادمان ئەكات و بوەتە چقلى چاوى ئەوانەى لە كوردسات وەدەریان نا چونكە وایان دەزانى گەر ناچارى نان برینى بكەن تەنەزولیان بو ئەكات نەیانزانى ئەبیتە كوسپیكى گەورە بویان و وەلامى هاشو هوشو درۆكانى ئەوان ئەداتەوە, هەربژیت هاوریم هەمیشە سەربەرز بتبینم و سوكى و رسوایش بو ئەوەى ناچارى كردیت جیمان بیلیت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە