19ی مانگ مەفرەزەی قەڵەمیش ئەگەنە لای گروپەكانی ئاشتی؟ چاودێری كوردۆساید-چاك بەشداری دەكەن لە بەڕێكردنی پەیامنێرانی ئاشتی

Sunday, 18/10/2009, 12:00

1741 بینراوە


"هەزاران كاتژمێر گڤتوگۆمان لا باشترە لە یەك خولەك شەڕ"
  وەك چۆن مەفرەزەی قەڵەم و ئەو كۆمەڵە روناكبیرو رۆشنبیرە بەهەڵوێستەی لە شكاندنی تەوقی راگەیاندنی سەر قەندیل و هەرێمی گەریللا چالاكی شۆرشگێرانەیان نواندو سەلماندیان قەڵەم و هزرو هەڵوێست داگیركاری و ستەم و ئابڵوقەی زوڵم و زۆرداری ناناسێ و ملی رێگایان گرتەبەرو قەندیلیان ماچكردو لەمسی دڵی گەریلایان كردو كامپەكانیان بەسەركردەوەو ئاوازەكانی چیایان بە كۆرس ووتەوەو ئاسەواری توندوتیژی و وێنە كارەساتبارەكانی تۆپباران و هێرشەكانی سوپای تورك و كۆماری ئیسلامی ئێرانیشیان لەودەڤەرە بۆ جیهان گواستەوەو نیشاندا، ئاواش مەفرەزەی قەڵەم و هەندێ چالاكوانی روناكبیرو بەهەڵوێست و رۆژنامەوانی هەڵەبجەو سلێمانی و دەربەندیخان و كەلار 19/10/2009 ئەگەنە بەردەم كەژاوەی گروپەكانی ئاشتی گەریلا كە لە ئەوروپاو قەندیل و مەخمورەوە دێن بۆ دەڤەری بادینان و خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل و بریارە وەكو چالاكیەكی مەدەنی و ناردنی پەیامی ئاشتی كوردان بۆ جەنراڵە شەرخوازەكانی توركیا، خۆیان بكەن بەناوخاكی توركیاداو لەبەردەم سیاسەتی ستەمكاری دەوڵەتی تورك و عەسكەرتاریەتی سوپاو جەنراڵەكاندا پەیامەكەیان بگەیەنن و دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و خوێن و كوشت و كوشتار بوەستنەوە، ئێمەی مەفرەزەی قەڵەم و نوسەران و رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی دەڤەری سلێمانی تەواوی پشتگیری رۆحی و هەڵوێستی قەڵەمی خۆمان دەرئەبرین بەرانبەر بەو هەوڵ و بزاوتە دیبلۆماسیەی كۆما جڤاكێن كوردستان"پەكەكە" و بە یەكێك لە باشترین رێگەچارەكانی ئاشتی و حیكمەتی سیاسی و گوتاری نەتەوەیی ئەم قۆناغەی دەزانین، تاوەكو رای گشتی و میدیاو ماسمیدیای جیهانی و دەوڵەتانی ناوچەكەو ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپاش بزانن كورد شەرخواز نیەو بەردەوام لەسەر هێڵی ئاشتی و دیالۆگی شارستانی و دیبلۆماسیەت كارئەكات و ئامادەی گفتوگۆكانی ئاشتیە نەوەك برەودان بە دەنگی تفەنگەكان و "هەزاران كاتژمێر گڤتوگۆمان لا باشترە لە یەك خولەك جەنگ"
 لێرەوە بەرێدەكەوین بەرەو خاڵی سنوری خاپوورو ئیبراهیم خەلیل بۆ چالاكی بیزنس و سەرمایەكۆكردنەوە نا !؟ بەڵكو ئەمجارەیان بۆ نیشاندانی رۆحیەتی بەرزی نەتەوەیی و خستنەرووی ئێش و ئازارو ژانەكانی كورد لەرێگەی خۆبەدەستەوەدانێكی پڕلە مۆراڵ و ئیرادەگەریەكی سیستماتیكی گەریلا لەبەرانبەر توركیادا، كە ئەگەرچی گەریلا هێشتا خاوەنی ئیرادەو شاخ و هێزی عەسكەری و چەك و داستانەكانی ئۆرامارو زاپە، وەلێ خاوەنی ئەم جۆرە پەیام و خەباتەشە تا بزانرێت چەندە گوێمان لێدەگیرێت؟ وەك مەفرەزەی قەڵەم پەیامی خۆمان ئاراستەی گشت قەڵەمێكی بەهەڵوێست دەكەین بۆ پشتگیری و سەپۆرتی ئەم چالاكیە سیاسی و مەدەنیەو هەمانكات داواكارین بوەستنەوە دژی هەر پیلانێكی هەرێمی و نێودەوڵەتی نهێنی و ئاشكرا بەرامبەربە كورد.
 
 رۆژنامەنووس: "ئاسۆ عەبدوللەتیف" لە جیاتی گروپی مەفرەزەی قەڵەم   [email protected]
 -------------------------------------------------------------------

تایبەت بە ماڵپەڕی كوردۆساید
www.kurdocide.com


سبەی هەردوو ڕێكخراوی مەفرەزەی قەڵەم و چاك لە دەروازەی خاپوور بەشداری بەڕێخستنی پەیامنێرانی ئاشتی دەكەن.
كە بڕیار وایە سبەی دوو گروپ "قەندیل و كامپی مەخمور"لە باشووری نیشتمانەوە وەك نیازپاكییەك بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەربازی باكوور دەبن,لەوێش دەیان هەزار كەس لە پێشوازیاندا دەبن.

ئەوەی شایانی باسە هەر ئەم دوو ڕێكخراوە پار ساڵ لە چەند چالاكییەكی كەم وێنەدا دژ بە ئابقلوقەی سەر قەندیل چەندین خۆپیشاندانیان لە شاری سەنگەسەر ئەنجامدا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە