بەڕێزان : سەرۆكى حكومەت ، وەزیرى خوێندنى باڵا ، سەرۆكى زانكۆى كۆیە

Saturday, 05/11/2011, 12:00

647 بینراوە





ئێمە وەك مامۆستایانى بنەڕەتى لە مێژەوە چاوەڕێ ى كردنەوەى كۆلیژین بۆ درێژە دان بە خوێندن لە كوردستان ، ئێستاش كە گوایە زانكۆى كۆیە كۆلیژى بنیاتى كردۆتەوە بۆ ئەم مەبەستە ، بەلام چەند مەرجێكى زۆر گران و نا بەجێیان دا ناوە بۆ وەرگرتنى قوتابیان ، كە وا دەكات لە جیاتى ئەوەى مامۆستا بە پیر خوێندن و زانستەوە بچێت ، لێ ى هەڵبێت ، مەرجەكانیش ئەمانەن :
1. مامۆستا نابێت تەمەنى لە 30 ساڵ زیاتر بێت ، باشە خۆ خوێندن بە پارەیە ، مەرجى تەمەن هۆى دانانى چییە؟؟؟...
2. دەبئ مامۆستا خزمەتى لە 2 ساڵ زیاتر بیت ، بە راستى مەرجێكى بێ ماناو بێ بنەمەایە ، چوونكە لە كەڵ مەرجەكەى یەكەم یەكناگرنەوە.
3. دەبئ دەرچووى شەشەمى وێژەیی یان زانستى بێت ، واتە خوێندكار بە بڕوانامەى (6) دەخوێنێتەوە ، وە ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە دەرچووى ئامادەیی پیشەیی یان بازرگانین ، باشە زانكۆى كۆیە ئەگەر دەتەوێت مامۆستا پێبگەیەنیت پێویستە یەكەم جار ئەوانە وەربگریت كە دەرچووى ئامادەییەكانى پیشەسازى یان بازرگانین ، چوونكە كە ئەوان بە و بڕوانامانە بویتن بە مامۆستا هیچ لە مامۆستایی نازانن ، بۆیە ئەگەر وەربگیرێن ئەوا فیر دەبن و كادری پەروەردەیی باشتریان لێ دروست دەبێت و دەبنە مامۆستاى تەواو شارەزا.
4. بۆ هەر ساڵێكى خوێندن (3000,000) دینار ، سێ ملیۆن دینار لە مامۆستا وەردەگیرێت ، واتە ئەگەر مامۆستایەك موچەكەى (600000) شەش سەد هەزار دینار بێت و لە خانووى بە كرێ دابێت ، ئەوا پێویستە مانگانە (250000) هەزار دینار بۆ كرێ ى خوێندن دانێت ، و ئەوەندەى تریش بۆ كرێ خانوو ، واتە (500000) پێنج سەد هەزار تەنها بۆ خوێندن و كرێ خانوو، جا ئەو كەسە خاوەن ماڵ و مناڵ بێت ، هەر هیچى بۆ نامێنێتەوە.
ئەوە ئەو مەرجانەن كە زانكۆ دایناوە ، جگە لە وەش بەشەكانى زمان نەكراونەتەوە ، تەنها بەشە زانستیەكان و ئینگلیزى كراونەتەوە ، باشە (كوردى و عەرەبی) وانە نین ؟؟؟؟ بۆ ئەوانیش بە بەش ناكرێنەوە ،؟؟؟، تكایە سەرۆكى حكومەت ، وەزیرى خوێندنى باڵا و سەرۆكى زانكۆ چاوێك بە و مەرجانە دا بخشێننەوە ، چوونكە هیچ كام لە مەرجەكان لە خزمەتى مامۆستایان دا نین ، وە وڵاتەكەمان پێویستى بە مامۆستاى خاوەن بڕوا نامەیە بۆ پێگەیاندنى ڕۆلەكانى دوا ڕۆژ ، وە پێم باشە مەرجەكان بگۆڕدرێن بۆ :
1. داواكار دەبێت ، مامۆستا بێت لە یەكئ لە بەڕێوە بەرایەتیەكانى پەروەردە ، بەبێ مەرجى تەمەن و خزمەتى پەروەردەیی.
2. ئەو بڕوانامەیەى پێ ى دامەزراوە (بڕوا نامە ئامادەییەكانى زانستى ، ویّژەیی ، پیشەیی و بازرگانى) پشت ڕاست بكاتەوە .
3. كرێ ى ساڵێكى خوێندن (450,000 ، تا 500,000) بێت ، چوونكە لەوە زیاتر زیان بە مامۆستا و بارى دارایی دەدات.
4. گشت بە شەكان بكرێتەوە ، هیچ بە شێك پشتگوێ نەخرێت ، وە هەر قوتابیەكیش ساڵێك دەر نەچوو ، ساڵی دووەم كرێ ى خوێندنى سەدا 50 % زیاد بكات.
هیوادارم چاوێك بەو مەرج و بڕیارانە بخشێندرێتەوە ، ئیتر سوپاس.

كۆمەڵە مامۆستایێكى بنەڕەتى شارى كۆیە
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە