رونکردنەوەیەک لە سەر ڕونکردنەوەکەی سەباحی غالب

Monday, 07/03/2011, 12:00

1796 بینراوە


بۆ خوێنەرانی بەڕێزی کوردستانپۆست
بەڕێزان گەر نوسینەکەم لەبارەی نوسینەکەی بەرێز سەباحی غالب بە وردی بخوێننەوە بۆتان دەردەکەوێت دوو بەشە.
یەکەم: ڕەخنەم لە نوسینەکەی غالب گرتووە کە جارێ لە گەرمەی موعاناتی ڕاپەڕیوەکاندا غەمی ناوی سەرایەتی. ئەوە حەقی خۆیەتی، بەڵام مەبەستی من زیاتر بۆ رەواندنەوەی دودڵیە لەلای ڕاپەریوەکان. لەم نوسینەدا بە هیچ جۆرێک من نەموتوە سەباح تەقاعودی وەردەگرێت. مەبەستی من لەو ڕەخنەیەم لە غالب ئەوەیە لەم کاتەدا خەبات و رۆژنامە و تەلەفزیۆنەکانی دەسەڵات بە شتی لاوەکیەوە مەشغوڵمان دەکەن بۆ ئەوەی لە خودی ڕاپەرینەکە دورمانخەنەوە. ئەو نوسینەی غالبیش لەوکاتەدا وەک جۆرێک لە دورخستنەوەمان لە مەغزای ڕاپەرینەکە هاتە بەرچاوم. من نەشم وتوە ئەو پیاوی دەسەڵاتە.
من دەزانم سەباحی غالب کاتی خۆی لە لەندەن لە مه‌خزه‌نێکی یا پیشانگایه‌کی قاتفرۆشتن کاری کردوە، خەبەریشم هەیە لە سەرچاوەی ترەوە کە کاتی خۆی یارمەتی هەڤاڵە نوسەرەکانی داوە، و گەیاندونیەتە لەندەن و لە دۆزەخی سەدام رزگاری کردون. خەبەریشم هەیە ئەو موسڵمانێکی بە ویقارە. لێکۆڵینەوەکانیشیم خوێندۆتەوە.
من تەنیا ڕەخنەم لە هاتنە پێشەوەکەی ئەم جارەی گرتووە.
من هیوادارم کە نوسەران و شاعیران لەم شۆڕشەدا بەشداربن و ڕۆڵی خۆیان ببینن. ڕۆڵیشیان بە گرنگ دەزانم. هیواداریشم هەمویان بێنە بەرەی ڕاپەڕیوەکانەوە. من تەنیا بانگەوازێکم ئاراستەکردون. دوایی
گەر نوسینەکەی غالب بخوێننەوە،

http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=903&Besh=Aburi&Cor=8
من ڕەخنەم لەو جێگەیەی نوسینەکەی هەیە کە دەڵێت،
"هیچ بیانویەکی توڕەیی نابێت وا بکا سەرفرازیمان لە بیر باتەوە.."، من وا لەم دێرە تێدەگەم ئەم شۆڕشە کرابێت بە بیانو بۆ ناوگۆڕینەکە و ڕابردومان لە بیربەرێتەوەو تەنیا توڕەبونێک بێت. من ئەم شۆڕشە وەکو بەردەوامی پێدانی مێژوی ڕابردومان دەبینم نەک بە پێچەوانەوە. لەکاتێکدا وشەی ئازادی ئیلهامبەخشە و ورەی شۆڕشگێڕان بەرزدەکاتەوە. ئیشارەتێکیش دەدات بە دەسەڵات کە ئەوان ئازادی خەڵکیان زەوت کردوە. بۆیە پارتی لە ئۆرگانەکانی خۆیاندا هەر بە سەرا ناوی دەبەن.
ئەو مەیدانی ئازادیەش بەری ئەوبەرەو بەشێکە لە بەر دەرکی سەرا نەک هەموی.
دووەم:من بانگەوازێکم ئاڕاستەی ئەو نوسەر و شاعیر و شانۆکارانە کردوە کە سودمەندن و داوایان لێدەکەم بێنە پێشەوە و لایەنی ڕاپەڕین بگرن، دوایی دەڵێم گەر وەک غالب دێن بۆ باسکردنی ناو مەیەن، و تەقاعودیەکانتان نۆش کەن. زانیاری باشیشم هەیە.
ئەمە ئەوە ناگەیەنێت من بڵێم غالب تەقاعودی نۆش دەکات. من بەوانە دەڵێم کە لە ترسی تەقاعودیەکانیان و سودمەندبونەکانیان نایەنە پێشەوە. من داوایان لێدەکەم پشت بکەنە ئەو سودانەوبێنە پێشەوە. ئێمە هەمومان بەرپرسیارەتیەکی میژویی و ئەخلاقیمان لەسەرە کە نەهێڵین گەنجەکان قەتڵوعام بکرێن. کە نەهێڵین چیتر داهاتی وڵات بەهەدەر ببرێت. کە نەهێڵین بیحورمەتی بە مرۆڤی کوردبکرێت. لەوخاڵەدا من هەر سورم لەسەر ڕایەکەی خۆم.
کەواتە بە خوێنەرانی بەڕێزی کوردستانپۆست دەڵێم گەر بەدحاڵی بونێک هەبێت ئەوا دوبارە نوسینەکەم بخوێننەوە.
دوبارە داوا لە کاک سەباح دەکەم با ئەویش هەڵوێستی خۆی هەبێت! وە داواش لە هەمو نوسەران و شاعیران و تەشکیلیەکان دەکەم بێنە بەرەی میللەت و ئەم بارە نالەبارە پێکەوە بگۆڕین. نە پارە، نە کورسی، نە ناووناوبانگ و نە ترس و نە هیچ شتێک بیانوی ئەوەمان ناداتێ بێدەنگ بین. بەڵام گەر هاتن بەدەست و دڵ وەرن. من دەزانم شۆڕش ئەرکی شیعرو چیرۆک و ڕەنگ نیە، بەڵام شۆڕش و هەڵوێستی یەکلاکەرەوە ئەرکێکی ئەخلاقیانەی هەمومانە. ئەمە لە کاتێکدا ئەم شۆڕشە بۆ گەڕانەوەی حورمەتە بۆ مرۆڤ و تاکی کورد نەک بە پێچەوانە. ئەمە شۆڕشە نەک دژە شۆڕش.
بۆ نمونەش هەڵوێستی ژەنەڕاڵی پایز ببینن.
وە من لەو نوسینەمدا باسی هەڵوێستی هەندێک نوسەر و شاعیرم کردوە و وەسفیان دەکەم، ئەوە بۆ ئەوەیە کە خۆشحاڵی خۆم دەربڕم و هیچی تر. بۆ ئەوە نیە بە باڵایاندا هەڵدەم. ئەوان پێویستیان بە پیاهەڵدانی من نیە.
تکایە ئەم جارە کە نوسینی منتان خوێندەوە جارێک زیاتر بیخوێننەوەو بە کاری لاوەکی خەریکم مەکەن. وە منیش هەوڵدەدەم ڕونتر بنوسم.
من لە ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆم لە بەرانبەر ڕاپەرین هەر بەردەوام دەبم. ناوو ناوبانگیش بەلامەوە گرنگ نیەو هەر لەبەر ئەوەشە ناوی خۆم نانوسم. نوسینەکانیشمان لە چاو قوربانیدانەکانی شەهیدەکاندا زەعیفترین ئیمانە.
پۆسەیدۆن بۆی هەیە هەرکەسێک بێت، بۆی هەیە چەند کەسێکیش بێت.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3f50542c


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە