گەندەڵکاری لە بەشی فرۆشتنی وزەی کارەبا لە هەولێر شتێکی بەڵگەنەویستە

Sunday, 15/01/2012, 12:00

1713 بینراوە



 


نووسینێکم لەسەرگەندەلکاریەکانی بەشی فرۆشتنی وزەی کارەبا ی هەولێرەوە خوێندەوە بۆیە بە پێویستم زانی منیش چەند زانیاریەک لەسەر ئەومەسەلەیە باس بکەم و بڵێم بەڵی ئەوانەی کەبەناو لیژنەی پشکنیننی سەرپێچی کارەبان لە بەشی فرۆشتنی وزە لە دائیرەی کارەبای هەولێر ،هەرخۆیان سەرپێچیکەرو دزی کارەبان . چونکە ئەوان خۆیان راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە رێگەی کەسانی سەربەخۆیانەوە دەستکاری و یاری بە مۆرو کارەبای خەڵکەوە دەکەن و دواییش هەرخۆیان وەک ولێژنە دەچنە سەر خاوەن باڵەخانەو ماڵەکان بۆ سزادانیان ، وە لەبەر ئەوەی ٧٠% ی سزاکە بۆ خۆیانە بۆیە سزایەکی زۆری سەرپێچیکەرەکە دەکرێت وەکو ئەوەی کە لەچل ملیۆن دینارەوە بۆی دەکەن بە بیست ملیۆن بەومەرجەی کە لە ژێرەوە پێنج ملیۆن بداتە بەرێوەبەری فرۆشتنی وزە!!! ئەمەو لەبیست ملیۆنەکەی تریش ٧٠% دەچێتە گیرفانی خۆیانەوە کەئەوە نازانین پشت بە چ یاسایەک دەبەستن بۆئەو ئەو کارە نا بەجێیە!!!!؟ .هەروەها منیش لێرەوە داوا لەبەرێز وەزیری کارەبا دەکەین کە ئەگەربەدوای راستیدا دەگەرێت و دەیەوێت سەرپێچی کارەبا نەمێنێت ، ئەوا بەر لە هەموو کەس با بە هۆی کەسانێکی پاکەوە پێوەری ماڵەکانی لێژنەی پشکنینی سەرپێچی کارەبا و ماڵی خزمەکانیشیان ، بپشکنێ، تا بزانێ لەدائیرەی فرۆشتنی ووزەی کارەباوە کەسێکی تێدا هەیە کارەبای نەدزیبێ یان یاری بە سەعاتەکەوە نەکردبێت و هێواشی نەکردبێتەوە!!!!!.

هەمووی دە رۆژ نابێت کە بەرێوەبەری بەشی وزەی دووی هەولێرکە ناوی نەجمەدینە و گوایە موهەندیسە بەڵام بەداخەوە فڕی بە هەندەسەوە نیە ، پێنج ملیۆن دیناری لە خاوەن باڵەخانەیەک وەرگرتوە بەرامبەر بەوە غەرامەکەی لە چل ملیۆنەوە بۆ کردوە بە بیست ملیۆن هەروەها هی یەکێکی تری لە بیست ملیۆنەوە کردۆتە چوار ملیۆن پاش ئەوەی شەش ملیۆنی لێوەرگرتوە وەکو رەشوە!! کە ئەوانە مشتێکن لە خەروارێک .کورد دەڵێ پێچک چارە بە ژمارە ، بۆچی دەبێت هەرچی لەلایەن حیزبەوە
بکرێتە بەرێوەبەری کارەبا ،پاش ساڵێک ببێتە نیمچە ملیۆنێر!!ئاخر کەس بە پارەی معاش دەتوانێت لەماوەیکی کورتدا ببێتە خاوەن خانوو سەیارەو....هتد.
جەنابی وەزیری کارەبا ئەگەر تۆشەریکی ئەو گەندەلکارانە نیت ومرۆڤێکی سەر راست و پاکی دەبێت لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە بکەیت و بانگهێشتی ئەو کەسانە بکەیت کە ئەو پارانەیان لێسەنراوە کەلەسەرەوە باسمان کردن تا بزانی کامە گەندەڵکارو دزە هاولاتی یان کارمەندانی وەزارەتەکەی بەرێزتان .

تێبینی/ ئێمە بە بەڵگەوەوبە شێوەیەی تۆماری دەنگی و وێنەوە دەتوانین گەندەلکاری و وەرگرتنی رەشوە ی بەرێوەبەری فرۆشتنی وزە ی دووی هەولێر بسەلمێنین ، ئەگەر هەر لایەنێکی دڵسۆز بۆ لێپرسینەوە داوای بکات ، تاکوو سنوورێک بۆ ئەو گەندەڵکارە دابنێت ئەوا ئامادەین پێشکەشی بکەین ، بەڵام دزینی ٧٠% ی سزاکان ئەوە بەڵگەنەویستە و بە شێوەیەکی رەسمی و بە ئیستیغلالکردنی بێ ئاگایی وەزارەتی دارایی پەیرەوی دەکەن .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە