داواكاری

Sunday, 12/06/2011, 12:00

1066 بینراوە


کۆمه‌لێک خه‌ڵک بەڕێز: سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران
بەڕێز: ئیدارەى گەرمیان
بەڕێز: قایمقامێتى قەزاى چەمچەماڵ

ئاشكرایە لاى بەڕێزتان لەماوەى چەند ساڵى رابردودا، ئەو تانكەرو لۆریە بارهەڵگرانەى لە كەركوكەوە بەرەو سلێمانى چوون، لەكاتى هاتنە خوارەوەیان لە بەرزاییەكانى بانى مەقان بەهۆى خێرا لێخوڕین یاخود لەدەستدانى كۆنترۆڵى ئۆتۆمبێلەكانیان دەیان كارەساتى دڵتەزێنیان خوڵقاندوە. بەجۆرێك جارى واهەبووە ئەو لۆرییانە لەناو بازاڕى چەمچەماڵدا خۆیان كردوە بە دوكانەكانداو چەندین قوربانیش لەو روداوانە كەوتۆتەوە.
هەرچەندە كاتى خۆى رژێمى پێشوو هێڵێكى خێراى لەدەرەوەى چەمچەماڵ دروستكرد، بەڵام لەئێستادا بەهۆى فراوانبونى شارەكەوە ئەو هێڵە كەوتۆە ناوەندى (ناحیەى شۆڕشو قەزاى چەمچەماڵ)وە. لەبەرئەوە لێرەوە پێشنیاردەكەین حكومەتى هەرێمى كوردستان شەقامێكى نوێ دروست بكات، لەپشت بازگەى بانى مەقانەوە بە ئاراستەى خانوى كەسوكارى ئەنفالكراوەكانو پاشان بۆ شەقامى چەمچەماڵ تەكیە. سودى ئەم رێگایەش لەوەدا دەبێت:
دەبێتە مایەى كەمكردنەوەى مەترسى روداوەكانى هاتوچۆ. هەروەها ئەو هێڵە دەبێتە سنورێكى نوێو لە ئایندەدا بۆ فراوانبونى شارەكە سودى لێدەبینرێت. چیتر ئەو تانكەرو لۆریە بارهەڵگرانە نایەنە ناو شارەوە. بۆ پاراستنى رێگاى هاتوچۆى هاوڵاتیان، چونكە هەرچەندە شەقامەكان قیرتاو بكرێن، بەڵام بە كاریگەرى ئەو بارهەڵگرانە جارێكیتر تێكدەچنەوەو لەوەشدا هەر هاوڵاتى زەرەر دەكات.هەربۆیە ئێمە وەكو دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ و ناحێی شۆڕش ئەم پرۆژیە دەخەینە پێش چاوی بەڕێزتان دەخوازین جەنابتانیش بە نیشانەی خەمخۆریتان بۆ سنورەكە دوای هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەتان لەسەری ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕن كە دڵنیابن جێ بەجێ كردنی پرۆژەیەكی لەو شێوەیە نیشانەی خەمخۆریە بۆ دانیشتوانی چەمچەماڵ كە ساڵانێكی زۆرە قوربانی دەستی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانەن كە بە هۆی ئەو لۆریە بارهەڵگروو تانكەرانەوە دێتە ڕێیان .
(دڵسۆزیتان بەرزدەنرخێنین بۆسەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی قەزایی چەمچەماڵ)
لەگەڵ ڕێزدا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە