هۆی چی بوو مەسرور بەرزانیان کردە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان

Monday, 23/07/2012, 12:00

1465 بینراوە













هەنگاونان بۆ بە پۆلیسی کردنی کوردستان وکۆنترۆڵکردنی هەموو بنج وپەنایەکی ئازادی تاك و بەرتەسککردنەوەی هەناسەدان و یاریکردن بە چارەنوس و داهاتوی کوردستان ،کاری سەرەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەبێ ،ئەمە زۆربەی خەڵکی کوردستان درکیان پێکردووە . ئاشکراشە دوروست کردنی ئەنجومەنێکی لەو بابەتە کە لەناو کرۆکی دوو پارتی دەسەڵاتدار و مێژوو تەماوی نە لە خزمەتی خاکی کوردستان و نە لە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەبێ ،بەڵکو بە پێچەوانەوە ئامرازی تۆقاندن و داپلۆسین و گرتن و ماڵوێرانی دەبێت .
من لێرە ئەمەوێ باس لە باتێکی تر بکەم ، چونکە روونە ئەم ئەنجومەنە، ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان ناپارێزێ ،بەڵکو وەك دەیان دەسەڵاتی دیکتاتۆری تەنها ئامرازێکی سەرکوت کەرانەدەبێ و ئاسایشی دەسەڵات داران دەپارێزێ و بەهیوای ئەوەدەبن ماوەیەکی درێژتر بەکورسی دەسەڵاتەوە بلکێن و بەرژەوەندیەکانی خۆیان بپارێزن . زیاتر کۆنترۆڵی دەنگی نارەزاو نەیارەکانیان بکەن و پلانی بەرامبەرەکانیان ئاشکرابکەن و زیاتر پارتەکانی تر و رێکخراوەکانی تر بکەنە بازنەی چاودێریکردنی خۆیانەوە . ئەوەی من ئەمەوێ باسی بکەم هۆی چی بوو مەسرور بوو بەسەرۆکی ئەم ئەنجومەنە ؟ ، پلەی وەزیرە و بەڵام هیچ پەیوەندیەکیشی بە سەرۆك وەزیرانەوە نی یە ؟. ئەوەی ئاشکرایە کە ئەو هەستیاری یەی نێوان نێچیرەڤان ومەسروور هەموو کەس پێیزانیوە و لە دەورانێکدا کار گەیشتە ئەوەی نێچیرەڤان لە داخی مەسروور سەرخۆی هەڵگرێ و کوردستانیش بە جێبهێڵێ و مەسعود بە تایبەتی بروا بەدوایداو ئاشتی بکاتەوەو دیسان بیکاتەوە بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران !!لە کاتێکدا نێچیرەڤان دوو جار سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بەرکەوتوە بەڵام مەسرور ناوی لە هیچ شوێنێکی حوکمەتەکەدا نەهاتووە ، مەسرور لەم بابەتە زۆر بێزار بووە و زۆر کێشەی بۆ بنەماڵەی بەرزانی ناوەتەوە .هەر دوای کوتانە سەر بارەگاکانی یەکگرتو لە سنورەکانی بادینان و سوتان و تاڵاندناین کە ئاشکرابوو بە فەرمانی مەسرور بووە ، هەواری کارە شەرفمەندەکانی لە شاری دوبەی خست و پارەیەکی زۆری کە رۆژێ لە رۆژان زەحمەتی پێوە نەکێشابوو بە قومار دۆراند، هەر چەند ئەوان بەلایەنەوە گرنگ نەبوو کە چەندی دۆراندووە ،ئەوەی زۆر گرنگ بوو بەلایەنەوە باسکردن وئاشکراکردنی ئەو قومار و دۆرانەبوو لە لایەن میدیاو راگەیاندنەکانەوە کە بووە هۆی ئەوەی خەڵکی بگەن بەو بروایەی کە بنەماڵەی بەرزانی تەنها ئەنجامی کارەکانیان دۆراندنە ولەوانەشە ئەم دۆراندە بە بۆماوە لە مەرحومەوە بۆیان مابێتەوە . دەرئەنجامی ئەم کێشانە مەسعود بەرزانی بیری لەوە کردەوە کە دەزگایەکی گرنگ بۆ کورەکەی دابمەزرێنێ و گرنگیەکەشی لەوەی نێچیرەڤان کەمتر نەبێ ،هەر بۆیە حکومەتێکی بچوکی بۆ دامەزراندوەو کردویەتی بە سەرۆکی بۆ خۆی ئەتوانێ بریار دەرکاو بۆ خۆی رای ئەپەرێنێ و بۆ خۆی یاسا دەرئەکا و یاساش پێشێل دەکاو ئەبەخشێ و ئەکوژێ و ئەنوشێ و داهاتێکی زۆریشی لەژێر دەستدا ئەبێ و لە ئەنجومەنی وەزیران گرنگتر ئەبێ .چونکە کەس گازندەی لێناکات و لەسەرو لێپرسینەوەش دەبێ .ئەم کڵێشەی میکرۆ حکومەتەی مەسروور وەك جل وبەرگ بە شەرتوو شروتی مەسرور دوراوەو لە ئیرەیی نێچیرەڤان دەیان زیادەو تین وتوانای بۆ فەراهەم کراوە .لە سەروو هەموشیانەوە بە هیچ شێوەیەك ناگەرێتەوە بۆ ژێر دەستی نێچیر و پەیوەندی راستەو خۆی بە قەڵاوە دەبێ کە باوکێتی .
کێشەی نێوان بنەماڵەی بارزانی مێژوویەکی دێرینی هەیە و کێشەیەکی نوێ نی یە ، هەرلە سەردەمی شێخ ئەحمەدەوە سەریهڵداوەو ئەو کاتە زۆر بەی بنەماڵەکەیەیان بونەتە دوو بەشەوەوهەر بەشە هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی بەشەکەی تری داوە ، بەڵام بەرزانی باوك بە چەند پلانێکی جهەنمیانە نەیارەکانی خۆی کە پسمام و ئامۆزای خۆی بوون لەناوبردوەو توانیوێتی بەسەریانا سەرکەوێ هەر بۆیە بەشەکەی تر چاریان نەماوەو پەنایان بۆ میری بردووە ،زۆر جار کار گەیشتبوە تیرۆر کردن هەر وەك چۆن ،لە سەرتای حەفتاکانی سەدەی پێشوو بارزانی باوك بە توهمەتی خیانەتی گەورە لە هەل ومەرجێکی تاریك ونادیاردا ،کە دوایی ئاشکرا بووا هەڵسا بە تیرۆر کردنی فاخیر مێرگەسووری و زیندانی کردنی دەیان کاردی سیاسی و عەسکەری کە پەیوەندیان پێوە هەبوو .ئێستا ئەم کێشانە زیاتر قولبونەتەوەو کاری نەگەتیفانەشی بەسەر گەلی کوردەوە ئەبێ ،ئەوەتا لە ئەنجامی ئەم ئیرەیی یەی نێوان دووکورە مام دەزگایەکی زەبەلاح دوروست دەکەن و دەبێ دیسان خەباتی ژێر زەمینی دەست پێبکەین و بڵاوکراوەو نوسینەکانمان وەك سەردەمی بەعس بە نهێنی بڵاوو بکەینەوەو بە شەو کار و چالاکی ئەنجام بدەین . بەیەکەوە هەموومان بڵێین شەو قەڵای مێردانە شەوو .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە