(نوێکراوەتەوە)چارەنووسی نووسەرێکی کوردستانپۆست دیار نییە!

Sunday, 13/05/2012, 12:00

1234 بینراوە


پاش ئەوەی کوردستانپۆست لە روونکردنەوەیەکدا باسی لە نووسەرێکی کوردستانپۆست کردبوو بە ناوی حەمید دۆسکی، کە بۆ ماوەی پێنج مانگ زیاترە، لەلایەن دەسەلاتی کوردییەوە گیراوە و چارەنووسی نازانرێت.
تا ئیستا چەند پەیوەندییەکمان پیوەکراوە و هەندێک زانیارییان بۆ ناردووین لەسەر ئەو نووسەرە، ئێمە لە خوارەوە ئەو زانیارییانەی کە بۆمان هاتووە بڵاوی دەکەینەوە، داواکارین لە خوێنەرە بەڕێزەکان هەر کەسێک زانیاریی تەواوتری لە لایە سەبارەت بە خیزان و کەسوکارەکەی، ژمارەی تەلەفون و ناونیشانییان، یان هەر زانیارییەکی تر تا بتوانین پەیوەندی بە رێکخراوی ئەمنستی و لایەنەکانی ترەوە بکەین.

کوردستانپۆست

نامەی یەکەم:
حەمید دوسكی خەڵكی دهۆكە و لە شەڕی ناوخۆە هاتۆتە سلێمانی، پێش 5 مانگ ئاوا چۆتە كەركوك بەقسەی خوی لە سلێمانی هەرەشەیان لێکردووە بەهۆی ئەو بابەتانەی کە لە کوردستانپۆستدا بڵاوی دەکردەوە، بەپێی زانیاریەكانم ئەلێن لە كەركوك یان گیراوە یاخود کوژراوە، جا تکایە کوردستانپۆست شتێکی بۆ بکەن، چونکە نووسەری خۆتان بووە شتێكی بۆ بكەن، بۆ خۆی مامۆستاشە، بەلام خانەنشین کراوە، كاری رۆژنامەوانی دژی دەستەلات ئەكرد و لە دایكبووی 1949 یە من زۆر رەفیقی بووم بوویە تكاتان لێ ئەكەم دواداچونی بو بكە، بە كەسوكار و بنەماڵەكەشیم ووتوە ئەلێن زۆر بە دوایی ئەگەڕێین، هیج لە سەری نازانین.
هاوڕێیەکی حەمید دۆسکی


نامەی دووەم:
حەمید دۆسكی ناوی تەواوی (عبدالحمید ئەحمەد عەلی)یە, خەڵكی دهۆكە لە سالێ 1949 لە دایك بووە و بێشمەركەی كۆنە و لە شەری ناوخوە هاتۆتە سلێمانی و مامۆستا بوو پێش 3 ساڵ خانەنشین بووە و كاری رۆزنامەنوسی ئەكرد و بابەتی لە كوردستان بۆست لای خوتان بلاوی ئەكرد، بەهۆی ئەو بابەتانەوە هەرەشەی لێ ئەكرا بوویە لە سەرەتای مانكی 9ی ساڵی 2011 چوە كەركوك و لەو مانگەوە بێ سەر و شوێنە و كەسوكار و بنەماڵەكەشی ئەلێن زۆر زۆر بەدوای ئەگەڕێین، بەڵام كەس هیچمان پێ ناڵێن بەس ئەڵێن لەوانەیە لای دەستەەلات گیرابێت و دوایی کوشتوویانە چونكە لە كوردستان بوست شتی نووسیوە.
کەسێکی نزیکی حەمید دۆسکی

نامەی سێیەم:
ئەمە ژمارەی تەلەفونی  حەمید دۆسكییە كە لە مانگی 9ی سالی 2011 ئەو ژمارەیەی داخراوە
07507989478

مامۆستایەکی هاوڕێی


نامەی چوارەم: (نامەی کەسوکاری)
سڵاوتان لێ بێت.
من یەكێكم لە بنەماڵەی (حەمید دۆسكی)، كە ئێوە بابەتێكتان لەسەری بڵاوكردوە، بەڵی ئەو كەسەمان لە مانگی (9)ی ساڵی (2011) وە دیار نییە، وتبووی ئەچمە كەركوك و دێمەوە، كەچی لەو رۆژەوە نەگەڕایەوە، ئێمە هەتا رۆژی (4ی 9ی 2011) پەیوەندیمان لەگەڵیدا مابوو دوای ئەو رۆژە تەلەفۆنی داخرابوو, لەو رۆژەوە هەموو بنەماڵە و كوڕ و خێزان و بنەماڵەكەی بەدواییدا ئەگەڕێن لە هەموو شوێنێك، بەڵام هیچمان نەزانیوە، بە هەر كەسێكمان وتبێت ئەڵێت هیج لەسەر نازانم, ئێمەش هەتا شتێك بە دڵنیایی نەزانین ناتوانین كەس تۆمەتبار بكەین، داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین بە ئێوەشەوە چەند لە تاواناتان بێت هاوكارمان بن بۆ زانینی تەنها هەواڵێك لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە