ئایه پارتی بزووتنه وه ی گۆڕان به فاکتێکی ئه و ڕۆی کوردستان ده زانێی یان وه کو ته کتیکێ بۆ بچوك کردنه وه ی یه کێتی ته عامولی له گه ل ده کات .؟

Thursday, 11/03/2010, 12:00

1534 بینراوە


ئه گه ر ته ماشی مێژووی دوژمنایه تی پارتی و یه کێتی بکه ین ئه وه نده ئه و دوژمنایه تیه دوورو درێژه و ڕه گێکی درێژی داکوتاوه له نێوان تاڵه بانی و برزانی دا ، مرۆڤ دائه مێنێ و سه ری لێی ده شێوێی نازانێ له کێوه باس له ئه و دوژمنایه تیه کاریه بکات . له شه سته کانه وه له هه کاریه و ه له دوای هه کاری له هه شتاکانه وه له نۆته کان و یا له شه ڕی ساردی ئه مڕۆیانه وه . بێ شك ئه م مێژوویی دوژمنکاریه یی نێوان ئه م دوو پارته هیچ تروسکه هیوایه کی له پاش خۆی به جێی نه هێشتووه بۆ متمانه به یه كدی کردن ،بۆیه پارتی و یه کێتی به رده وام له سه نگه رو حه زه ر و گوماندا بوونه له شه ڕه کان و ئاشتیه کانیاندا له گه ڵ یه کتردا . ئه گه ر چی له ئێستادا پارتی و یه کێتی هێچ سیمای پارتێکی سیاسی و بزووتنه وه یه کی کوردایه تی ، له ئه م دوو پارته دا نابینرێت جگه له دوو پارتی ئه تک کراوی بنده ستی بنه ماڵه ی بارزانیی و تاڵه بانی نه بێت . ئه ندامانی ئه م دوو پارته بنه ماڵه یه جگه له پاسه وانی و پاراستن و پارێیزگاری پایه و به رژه وه ندیه کانی بنه ماڵه نه بیت هیچی تر نین ،ئه ندامانی ئه م دوو پارته ته نها ئه بێت له چه شنی سه ر بازه کانی ناو یاری شه تره نج خۆیان به قوربانی عه رشه که ی مه لیکه که یان بکه ن .

بنه ماڵه ی بارزانی هه ر له مێژه وه ئه وه یان بۆ خۆیان حه سم کردوه له ناو پارتی دا ئه وه ی له ئه و پارته دا ئه ندامامه و کادرو لاینگیر بێت جگه له غوڵامی بنه ماڵه هیچ تر نیه وه هیچی تریش نابێت له ئاینده دا. ئه مه فلسه فه ی ئه ندامگیری بووه ، له فه رهنگی سیاسی بنه ماڵه ی بارزانیی دا . جا بۆیه له پارتی دا هیچ هیوایه کی ئاڵو گۆڕکردنی سیاسی و ده سه ڵات گۆڕکێ و گۆڕانکاری و تازه گه ری نیه و ناشبێت . پارتێی کارگه بێت بۆ دروستکردنی ئاغا و غوڵام ! ئه بێت چی هیوایه کی لێی به دی بکرێ که گۆڕانکاری و نوێخوازی بکا له ناو خۆ دا! جه نابی نێچیرڤان به ئه و خۆڵ له چاوکردنه ی که ده یویست خه ڵکی پێی کوێر بکات که جه نابی گۆڕانخوازه و ده یه وێت له ناو پارتی دا گۆڕان بکات . ئه م گه مه سیاسیه ی نێچیرڤان جگه له شه نکردنی خۆڵ نه بێت له ناو پارتی دا بۆ ته پوو تۆز هه ڵسان و وه شاردنه وه ی خه لافه کانی خۆی و مامه ی له ناو ئه و ته پو تۆزو غوبارکردنه دا چی تر نه بوو .

پێم وایه ئه و گۆڕانه ی نێچروان بارزانی هه ڕه شه بوو له مامی ئه گه ر ده سه ڵاتی که م بکرێته وه له ناو پارتی دا و وه به خشکه ی ده سه ڵاته کانی بدرێ به مسروری ئامۆزای ئه وه ئه وه یش ماڵی خۆی له ناو ئه و بنه ماڵه دا جیا ده کاته وه و به شی خۆی ده بات له پارتی دا.

کاتی بنه ماڵه له ق و پۆپه کانی زۆر ئه بێت ئیتر سه ری گه وره ی بنه ماڵه فه رمانی له ده ست شه ل ئه بێت و هێدی هێدی کۆنترۆڵی فه رمانه که ی بنه ماڵه ی له ده ست ده ر ئه چێت . کاتێکیش به رژوه ندیه کانی ئه ندامه کانی بنه ماڵه له گه ڵ یه کدا یه ک ناگرێته وه ئه وه هه ر یه که و به ئاراسته یه کی جێاواز له ئه ویی دی ده ڕوات . له م ڕۆدا بنه ماڵه ی بارزانی له سه ر لوغمێکدان به هه ر جووڵیك پر شو بڵاو ده بنه وه و هه ر یه که و ڕێگایه ك ئه گرێته به ر که ئه تجاکه ی پێچه وانه ی ئه وانی تر ده بێت . ئه م پێشبینی کردنه له ته قینه وه ی بنه ماڵه ی بارزانی دا، له ئه مرۆدا ئه حتمالی زۆره ، له به ر ئه وه ی له ئه مڕۆدا پله و پایه و سه روه ت و سامان، وه کو فاکته رێکی به هێزی خاڵه کانی ناکۆکی و پێشبڕکێ و ململانێ نێوانێان له سه ر ده سه ڵا ت ڕۆژ به ڕۆژ ئاڵۆزتر ده بێت و وه ئه بێته جێگای نا سه قامگیری ده سه ڵاتی بارزانی سه ر ه خیڵ . دیاره سه قامگیری کوردستان له ئه و ڕۆدا ترسی ئاواره بوونی لای ئه ندامانی بنه ماڵه ڕواندۆته وه که له ڕابردووی ئاواره بوونیاندا ناچاربوون له ژێر ڕه شماڵه شڕو شه قه که ی بنه ماڵه دا خۆیان شه تك دابوو به یکدا، له ئه مڕۆ به دوادا پێویستیان به سه ر ه خیڵه که یان نا بێت بۆ دابین کردنی پوولی بێ عاره قی که له به ری خیانه ته کانیان به کورد وه ریان ده گرت له ڕۆژگاری ئاواره بوونیاندا له ئیران .

پارتی له دیموکراتی بوونیه وه نیه که هه زم و قه بووڵی گۆڕانی کردوه ، به ڵکو ئه م هه ڵوێسته یه ی پارتی ته کتیکه له به رامبه ری یه کیتی دا ، چه نده یه کیتیه که ی مام جه لال له کێشه و قیران دا بێت ئه وه پارتی هه ر چی بیه وێت به سه ر مام و ده سته مۆکانی مامه دا ئه ی سه پێنێ که له ڕابردوودا ئه وه مان بینی پارتی پۆسته گرنگه کانی حوکومه تی هه رێمی به ده ست بوو. یه کێتیه کی لاوازو بێی هێز خه ون بوو بۆ بنه ماڵه ی بارزانی هه رده م خه ونیان به ئه و ڕۆژه وه ده بینی به ڵام له ئێستادا جه لال تاڵه بانی ئه و خه ونه دێرینیه ی پارتی کرد به ئه مری واقع . تاڵه بانی هه ر کاتێ ویستیبێتی ئه ندامێ له ئه ندامانی مه کته بی سیاسی و سه ر کردایه تی یه کێتی ڕسواکا پۆستێك له پۆسته کانی ئیداری و حوکومی له ژێر ده سه ڵاتی پارتیدا بۆ وه ر گرتووه و کردوویه به مه سخه ره ی پیاوانی بارزانی . هه ر وه کو چۆن کۆسره ت و عمر فتاح و به رهه می کرد به مه سخه ری محه مه دی مه لا قادره کانی ناو پارتی .

ئه و هه ڵوێسته ی پارتی له همبه ر بزووتنه وه ی گۆڕاندا هه ڵوێستێکی ته کتیکی و کاتیه .

ئه م گه مه سیاسیه ی پارتی ناتوانێ براوه ی ره ئیی گشتی شه قامی سیاسی کوردی بێت ،به ئه و خۆ نمایش کردنه ی پارتی وه کو کاراکته رێکی ئارام و دیموکراتخوا خۆی پیشان ئه دات ،که باوه ڕی به بیرو بۆچوون و ڕای جیاوازه و وه ئه یه وێت به ئه م مۆدیله و ته کتیکه سیاسیه ی کایه کانی بکات له ئه م سات و وه خته دا . به ئه م گه مه سیاسیه یی پارتی ناتوانێ شه قامی سیاسی ئه و ڕۆی کوردستان فریوو چه واشه بکات که پارتی گۆڕاوه و هه زمی ئۆپۆزسیون بوونی پێی ده کرێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە