گۆرانكارى بە ئاراستەى بەرژەوەندى گشتى گەل نەكراوە

Tuesday, 25/05/2010, 12:00

1175 بینراوە


لەمێژووى جوڵانەوەى كوردیدا دەستەو باڵى جۆراو جۆر لە پارت یان رێكخراوەكەى خۆیان جیا بوونەتەوەو ناوى گۆڕان و شۆرشگێڕو پێشكەوتن خوازى گەل و نیشتیمانیان لە خۆیان ناوەو ناوى لایەنى پێشووى خۆشیان وەك كۆنە پەرست و تیرەو هۆزو خێڵ خوازو لادەر لە ڕیبازى شۆشۆرشیان باس و پێناسە كردووە وە پارت و رێكخراوەو دەستە(گروپ)سەربەخۆ دامەزراون و لایەنى بەرامبەریان هەمان باس و شێوە پێناسە كردووە ، بەڵام لە كرداردا سەرانى ئەوانە هاوشێوەو وێكچوو خراپتریش بوون لە سەرانى لایەنى بەرانبەریان ، چونكە سەرانى ئەو دەستەو باڵ و پارت و رێكخراوە جیا بۆوانەو تازە دامەزراوانە گۆڕان و چاكسازى و پاكسازى و نوێ بوونەوەو بە خۆدا چوونەوەیان لە كەسایەتى خۆیاندا نەكردووە هەربۆیە دەبنە چەق بەستوو لە بۆتەى ئەم لایەن یان ئەو لایەنەى بەرانبەریاندا تواونەتەوە چ وەك تێكەڵاوو بوون یان كلكو پاشكۆ بوون. زۆرایەتى جیا بۆوەكانیش ناوى خۆیان ناگۆڕن لەسەر ناوى لایەنى پێشووویان شەڕى خۆ خۆرانەو كوردو كوردستان خۆرانەى وایان هەڵگیرساندوە هەتاكوردو جوڵانەوەكەیان شكاندوەو بۆ خۆدەرباز كردنیش ئەم و ئەویان شكاندوە وەك تاوانباركردن ، لێرەشدا هەرخۆیان بەباش و لایەنى بەرانبەریان بە خراپ باس و پێناسە كردووە كورد گوتەنى كەس بە دۆى خۆى ناڵێ ترشە ، ئەگەر بە شێوەیەكى راستەقینە بڕوانینە شكانى كوردو جوڵانەوەكەى بە درێژایى ژێردەستەیى كوردو كوردستان هەمیشە خۆخۆریە جۆراو جۆرەكانى سەرانى جوڵانەوەى كورد دروست كەر كورد و كوردستان و جوڵانەوەكەیان شكاندوە لەبەر لاسارى و سەرەڕۆیى و تاكڕەوى و خۆ بەزڵ زانینى دەمارگیرى كوێرانەى خۆسەپێنى و پاوان خوازى دەسەڵات خۆیان و جوڵانەوەو كوردو كوردستانیان لێ وون بووە سەرانى جوڵانەوەى كوردو هەرگیز لە سەرانى جوڵانەوەى گەل و نیشتیمانى ژێر دەستە نەچوون بەڵكو زیاتر لەسەرانى جوڵانەوەو دەسەڵاتى تیرەو هۆزو خێڵ چوون هەر بۆیەشە شەڕى خۆ خۆرانەى كوردو كوردستان خۆرانى گەیوەتە ئاستى شەڕى نێوان گە لو جوڵانەوەكەیى و داگیر كەرى كوردستان كە لە كرداردا هەموو ئەو كارو كردەوانەى سەران شۆرش تێكدانى تەواو بووەو شۆرش كردن هەرگیز نەبووە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە