وسام بۆ سه رۆك

Friday, 20/03/2009, 12:00

2093 بینراوە









سه رۆکی نه خۆش و سووك

به دوای که لاکی که رکوك

موژده ی ماته مینی برد

بۆ دوژمنانی چرووك



سه رێکی برد بۆ تاران

به ووته ی پووچ و نه زان

له دووا وێستگه ی ئه سته نبول

خه باتی شاخی دۆڕان



له به رده م گورگێکی گه ڕ

داپۆشراوو به پێستی مه ڕ

به ده ست له سه ر سینه و دڵ

کڕنووشی برد بۆ به د فه ڕ



فه رمووی بۆ ده وله تمانه

که خه ونی شاعیێرانه

مه گه ر جه نگی جیهانی

دابین کا ئه و ووتانه



چوار ووڵات دابه ش بکرێ

که ئه مه ش سه ر ناگرێ

کوردی باکوری عێراق

به عێراق جوانه و ئه شێ



سێ به شی گه لی کوردمان

ده نگیان دا بۆ په رله مان

بۆ داکۆکی له عێراق

ڕزگار کردنی له ڕمان



سه د ئافه رین بۆ مامه

بۆ هه ڵوێست و ئه و نامه

نه فره تی خاك و مێژووت

پیرۆز بێ ، خۆی وسامه

به ڵێن ڕه واندوزی

2009/3/19

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە