شانزه مێرد وه فه له جێک و هۆمۆ کان

Wednesday, 10/02/2010, 12:00

1350 بینراوە


خۆشبه ختانه میوانی ئه م جاره م جیاواز بوو، که کۆتری بینی کامیاراکه ی ده ر نه کرد تا وێنه یان له گه ڵ بگرێ، که سێک بوو هه وڵی ئه دا له باری ڕامیاری ئه ڵمانیای بگا ، هه ر که له فرۆکه خانه ی فرانکفۆرته وه تا گه یشتینه به رده رگای ماڵه وه مان به بێ وه ستان پرسیاری لێئه کردم وه ئه یویست بزانێ له سه ر کام بنیات پۆستی وه زه راته کان لێره دابه ش ئه کرێن ـ

زۆر لام سه یر بوو که کوردێک بۆ ماوه ی دوو هه فته به ئیفاد ناردراوه ته ئێره تامه زرۆی باس و خواسی سیاسه ت بێ، ئه و که سانه ی که تا ئێستا له وڵاته وه به ئیفاد بۆ ئه ڵمانیا ناردراون وه به چه نده ها هه زار دۆلاریان له خه زێنه ی ده وڵه ته وه بۆ خه رج ده کرێ تاوه کو ئاسۆی بیرکردنه وه کانیان له بواره کانی خۆیان پێشبخه ن، که چی به داخه وه که ئه گه نه ئێره کوشته ی چوونه لای دکتۆرن و به بازاڕه کان وه ر ئه بن تا دیاری بۆ که سوکاریان بکڕن و بیریان ئه چێته وه که بۆ چی ناردراون ـ

وه ک ئه م میوانه م ده یه وێ له ڕاستی بگا با بۆی هه ڵبڕێژم ، جا نازانم بوێرم پێی بڵێم که ئێمه ی کورد له ئه ڵمانیا له لایه ن کابینه یه که وه ئیداره ده کرێین که، سه رۆکی وه زیران ژنێکه و کاتی خۆی مامۆستای فیزیا بووه و تا ئێستا سێ مێردی کردووه، جێگره که شی که وه زیری ده روه ی ئه ڵمانیشه، پیاوێکی هۆمۆیه و له وانه یه له داهاتووه کی نزیرک مێرد به پیاوێکی هاوڕێی بکا، وه زیری ئابووریمان پیاوێکی ئیفلیجه و له که مه ریه وه تا نووکی پێی ناجولێته وه، وه زیری ته ندروستیمان گه نجێکی فیلیپینی ته مه ن ٣٢ ساڵه دایک و باوکی خۆی ناناسێ و له لایه ن خێزانێکی ئه ڵمانیه وه به خێو کراوه، وه زیری کارو باری کۆمه ڵایه تی ژنێکی به ڕه گه ز به لچیکیه و تا ئێستا چوار مێردی کردووه، وه زیری کشتوکاڵ و خوارده مه نی ژنێکی هۆمۆیه و له گه ڵ کچێکی تر به یه که وه ده ژیه ن، سه رۆکی حیزبی چه پڕه ومان کابرایه کی جوله که یه، سه رۆکی حیزبی سه وز کوڕێکه باوکی تورکه و دایکیشی کوردی تورکیایه، جا گه ر گاڵته شم پێنه کا له وانه یه نرخم له چاوی دابه زێ ـ



هه رچه ند ئه گه ر پێشمان پێبکه نێ هه قی خۆیه تی، چونکه ئه مه یه که م جاریه تی که بێته وڵاتێکی دیموکراسی و به ئازادی فیکر ئاشنا نیه، سیاسی لای خۆمان یه کێکی وه ک مام جه لاله که تا ئیمڕۆ چه نده ها جار تیجاره تی به خوێنی کورده وه کردوه و ڕابه ڕی شۆڕشێکی خوێناوێ بوو وه به فه رمانی جه نابی هه زاره ها کورد کوژراون که چی ده سته خڕه نیمچه گۆجه کانی نه یانتوانی بڕیاری له سێداره دانی جه لاده کانی کورد وێژه بکا، خۆزیا له باتیا ئه و ژنێکی خاوه ن حه وت مێرد سه رۆکمان بووبا به س نه ختێ ڕاستگۆ با له گه ڵ خۆی و میلله ته که ی، یان مه سعود که خۆی کردووه به مه لیکی کوردستان وه توانای نیه چوار ڕسته ی ڕێکو پێک بدوێ، وه ژیانی عه شایریشی به پیرۆزتر داده نێ له مه سه له ی کورد و گاڵته به چاره نووسی کورد ده کاس، کاشکا له باتی ئه ویش هۆمۆیه کی به ویژدان و شاره زا بووایه، چی ده بوو ئه گه ر و ئه گه ر دڵی خۆم بۆ هه ڵڕشت با ئه ویش گاڵته م پێبکا، هه ر ئێره له کوردستان باشتره هه ر نه بێ ماوه یه کی تر ئه م سیاسیه ئه ڵمانیانه هه ر هه موویان له سیاسه ت دوور ده که ونه وه و بواری خه ڵکی تر ده ده ن شوێنیان بگرنه وه و و که سانی نوێ دێنه سه ر حوکم، به س ئه ی کوردی نه گبه ت ئێوه تا ڕۆژی قیامه ت ئه م سه رکرده سه قه تانه تان به سه ر سه ره وه یه ، ئه گه ر خۆشیان به ڵایان به سه ر هات و مردن ئه وا چه نده ها خورتی له خۆیان خراپ تر جێگریان ده که ن ـ

  ئه ڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە