هیچ میلله تێیك به قه ده ر میلله تی کورد ، بازڕگانی ‌به سه ره وه نه کراوه!

Monday, 06/12/2010, 12:00

1474 بینراوە




زۆر جار ئه وه له سه ر کورد وتراوه ، که کورد میلله تێکی که م سه برو جیقڵدان بچوکه و که له ڕه قه ، زوڵم و زۆرداری و عه نتری له که س قه بووڵ نا فه رمێ . گه لێی جار ئه وه ی ده گوترێت نا بێت به کرده وه و کردار ، هه ر له به رگی قسه و باسدا ده مێنێته وه ، واتا ته نها قه وله ، نا بێت به فعل . ئه وه ی له سه ر کورد گوتراوه و ده گوترێت ، مه رج نیه هه رهه موو وا بێت . گریمان ئه و شتانه ی له مه ڕ که سایه تی خه ڵکی کورده وه و گوتراوه دروسته . ئه گه ر واها بووایه ، ئه وه بێی گومان کورد به ئه و که له ڕقیه ی ئه و زوڵمو زۆرداریه به رده وامه ی له سه ری ، ڕد کردبووه و ئێستا کورد خاوه نی وڵاتی سه ر به خۆیی خۆی ده بوو . ئه و گشت زوڵمو زۆرداریانه ی ئه و ڕۆی ، تورك و عه ره ب و فارسی ، پێی قه بوول نه ده کرا . ئه وه تا ، پتر له هه شتا ساڵه داگیرکه رانه ی کوردستان ، هه موو جۆره کانی زوڵمو زۆریان له سه ر کورد تاقیکردۆته وه ، که چی تا وه کوو ئه مڕۆکه یش کورد هه ر خۆی به برای بچوکی تورك و عه ره ب و فارس ده زانێت . دیاره ته حه مولی ئه و گشت ئه نفال و کۆمه ڵکوژی و به عه ره ب کردن و به تورك و فارس کردنه ی کردوه ، زۆر به گیانێکی وه رزیش وانیه وه وه ریگرتووه ، وه لایشی بووه ته ڕۆتینێکی ڕۆژانه ی ژیانی . کورد بوونه وه رێکی ئێجگار ساده و ساکاره ، هه ر زوو شتی له بیر ده چێت . هه ر ئه و ساده و ساکاری و زوو له بیری کردن و فه رامۆشکردنه شیه ، بووه ته هۆکارێك که هه میشه زوڵم و زۆرداریه کا نی دوژمنانی له بیر بکاو بڵێت (عفا الله عما سلف) . کورد زۆر به ئاسانی فریو و هڵخه ڵه تێندرا وه و مێژووی کاره ساته کانی له مێشك وهزری سڕاوه ته وه ، به قسه و به ڵێنی فێڵکارانه ی دوژمنانی هیواکانی هه ڵچنیوه و باوه ڕی به گفته ، زاره کیه کانی دوژمنان خۆشکردوه . کورد خێرو بێری بۆ گه لێی میلله ت هه بووه هه ر له فارس و رووس و ئنگلیزو فرنس و تا ده گات جوو . سیاستوانانی ئه م نه ته وانه بۆ گه یشتن به برژه وه ندیه کانی وڵاته که یان کوردیان وه کو پردێك به کاری هیناوه و به سه ریدا تێپه ڕیوون . وه هه ر کاتێکیش کاریان به کورد نه ماوه کوردیان به جێهێشتووه و کردویانه به یخسیرو مخسه ره ی تورك و فارس و عه ره ب . ئه وه ی که له ئێستای کوردستاندا بووه ته جێگای نیگه رانی و تووڕه بوونی میلله ت کورد . ئه و دوو بنه ماڵه یه یه ،، که کوردستانیان بۆ خۆیان مۆنۆپۆڵکردوه و ، هه مان سیاسه تی ئنگڵیزو رووس و فرنس و جوو به سه ر کوردا ده گێڕن . گه ر چی ئه نگلیزه کان و ڕووس فرنس و جوو و...... هید . کوردیان بۆ برژه وه ندیه کانی میلله ته کانیان به کار هێنا بێت ' ئه وه تا ئێستا بنه ماله ی بارزانی و تاڵه بانی ، له پێناوی گه یشتن به برژه وه ندی بنه ماڵه کانیان میلله تی کوردیان کردۆته پردێك ، ڕۆژانه به سه ریدا تێده په ڕن بۆ به غداد و ئه نکه ره و تاران و واشنتن . هه ڕاجکردنی مافه کانی گه لی کورد به ده ستی ئه م دوو سه ره ، خێڵه وه له بازاڕه کانی به غدا و تاران و ئه نکارو واشنتندا ، به جۆرێك هه رزان و تاڵان فرۆشی ماف و که سایه تی کوردیان کردوه ، ئه مڕۆ کوردو مافه کانی ئه وه نده بێی نرخه ، له پا یته خته کانی دوژمنان و دۆستانی کوردا ، له پای مافی نه ته وه یی و سه ر به خۆیی بوون و ڕێزگردن له دواکاریه ڕه واکانی گه لی کوردا . سه رانی کورد دۆلارو لێره و تومه ن و دیناری بێی نرخی پێی وه ر ده گرن . بازڕگانی کردن به خوێنی میلله تی کوردوه بووه ته پیشه یه کی بازڕگانی دێرزه مان و هه میشه ی بارزانی و تاڵه بانی . شایانی باسه ، مه لا موسته فاو بنه ماڵه که ی له پێش شۆڕش و کوردایه تیدا ،(ئه سپێی له به خه ڵیاندا سه وزه ڵێ خانم ده بێژی)، که چی له پاداشتی ئاشبه تاڵه کردن و تێکدانی شۆڕشه کوردیه کاندا ، به سه دان ملیۆین دۆلاریان پێدرا . ئه و ڕۆ بارزانی و تاله بانی خۆیان و بنه ماڵه و پیاوه کانی له سایه و سێبه ری خیاناته کانیاندا بوون به ملوێنێر ئه وه تا کوڕی کوڕیان شق شقێن به پاره و پووله وه ده که ن . بنه ماڵه ی بارزانی و تاڵه بانی له پای فرۆشتنی که رکوك و ناوچه داگیرکراوه کانی تری باشوری کوردستاندا ، پۆستباران و دۆلار باران کراون له لاین دوژمنانی کوردو ئه مریکاوه . هات کورد خاوه نی ئه و دوو تاعوونه بێت . ئه وه کورد ئه بێت چاوه ڕوانی ده یان له ئه و خۆزگانه ی تاڵه بانی بێت بۆ چه ند هه ڵبجه یه کی تر بۆ گه رم کردنی بازاڕی سیاسی و ئابووریه کانی جه نابی تاڵه بانی ، وه ئه بێت چاوه ڕوانی بارزانیش بنن بۆ ده یان خۆزگه ی بۆ ده باره بوونه وه ی ٣١ی ئاب . ئه وه ی که بینیمان له و دوایاندا ، که چۆن بۆ مبارانی فڕۆکه جنگیه کانی تورك و تۆپبارانه ی ئاخونده کان ، بناری قه ندیلیان کرد به کوشتارگایه ك ، به ده یان شه هید و بریندارو سووتانی ده یان ڕه زو باخ و ماڵیان تێکو خاپور کرد . پارتی و یه کێتی له پێناو ئاسایشی برژه وه ندیه بازڕگانیه کانیان له گه ڵ تورکیاو ئێرانا ، قوڕو قووپیان کرد بوو نووزه یان لێوه نه ده هات . له به ر ئه و سه فقه ، تجاره تی دزینی نه وت و گومرکه ی کوردستان ، ئه و تاوانه ی تورکیاو ئێرانیان پشتگوێ خست ، وه کوو ئه وه ی قوربانیه کانی ئه و بۆمبارانانه ، خه ڵکی ووڵات ، له میلله تی ئه وان نه بن .. .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە