فریاد ڕه سه که ی عێراق سلێمانی فریای که وت !

Monday, 26/11/2012, 12:00

1481 بینراوە






له کاتی سه ردانه که ی تاڵه بانیدا بۆ ئه ڵمانیا به مه به ستی نشته رگه ری له ئه ژنۆکان و دابه زینی کێشی ، له و سات وکاتدا ته نگه ژه ی نێوان هه رێم و به غدادا به تایبه تی نێوان بارزانی و مالیکی له هه ڵکێشندا بوو ، یه کێتیه کان هه رایه کی میدیاییان له میدیاکانیانه وه نایه وه .
ده یان گوت (به گه ڕانه وه ی تاڵه بانی هه موو ئه و قه یرانانه ی هه رێم له گه ڵ به غدادا کۆتایی پێی دێت) ئیدی به گه ڕانه وه ی تاڵه بانی له ئه ڵمانیا ،عێراق ده بێته شامی شه ریف و کوردستانیش شه ریفتر ، جه لالیه کان هۆکاری قه یرانه کانی هه رێمان له به غداداو به تایبه تی له گه ڵ مالیکیدا بۆ ئه وه ده گێڕایه وه که له بێی بوونی تاڵه بانیدا، مالیکی ئه و هه له ی قۆزتۆته وه و به کیفی خۆی که وتۆته وێزه ی کورد .
ئه م گه وره کردنه وه یه ی تاڵه بانی ، به سه ر قه یران و گۆڕانکاریه کانی عێراقدا له لایه ن جه لالیه کانه وه، خۆش خه یاڵیه کی خسته
دڵ و ده روونی یه کێتیه کانه وه ، که سه رکرده که یان ڕۆڵی گرنگ ده گێڕێت له عێراق و ناوچه که دا ، هه ر به ئه م خۆهه ڵکێشانه شه وه نه وه ستان که وتنه ئه و پڕوپاگه ندانه له دژی پارتی ، که گوایه مه سعود بارزانی سه رۆکی پارتی کێشه کان دروست ده کات له گه ڵ به غدادا ، دیاره مه سعود بارزانی به شێکه له ئاڵۆزکردنی ئه و کێشانه ، به لام ئه م ئه و ناگه یه نێت که مالیکی معسوم بێت و هیچ تاوانێکی نه بوو بێت له دروست کردنی ئه وقه یرانانه ی که ئه مڕۆ به رۆکی هه رێمی کوردستانی گرتووه . . سه رانی کورد هه رده م کێشه کانی کوردیان به شه خسی کردوه ئه و هه موو قه یران و ناعه داله تی و کوشت و قڕو ئه نفال و ته عریب و کیمیاوی ئه و ڕاگوێزانانه ی که ڕژێمه یه ك له دوا یه که کانی عێراق به سه ری کوردایان هێناوه ، ته عریفێکی شه خسیان بۆ کردوه ئه م به شه خسانی کردنه ی کێشه ی کورد وه کو نه ته وه ك که هه میشه خه باتی له پێناوی سه ر به خۆی بوونی دا کردوه ، که م کردنه وه یه له قه واره ی ئه م کێشه ڕه وایه ی گه لی کورد له باشوری کوردستاندا. کورد نه له سایه ی ده سه ڵاتی پاشایه تیدا نه له سایه ی کۆماریه تدا وه نه له سایه ی عێراقه فیدراله که ی جعفری و عه لاوی و مالیکی دا وه کو گه لێک خاوه ن خاک و مێژوو ناسراوه ، من پێمواییه ئه گه ر محه مه دیش زندوو بێته وه و به بێت به حاکمی عێراق هێچ له وانه ی تر ڕوانگه ی جیاوازتر نا بێت له مڕ ماف و داواکاریه کانی گه لی کوردوه ، بۆیه میلله تی کورد گه یشتۆته ئه و قه ناعته عه ره ب به زندوو مردویه وه به ئیسلام و علمانیه وه به چه ب و ڕاسیه وه ، جگه له هاشاکردن له بوونی کوردو سڕینه وه ی و ئه نفال و قڕکوژی نه بێت هیچی تریان له دڵ و مێشکدا نا ڕوێت . به ستنه وه ی کێشه ی به سه دام و مالیکی و عه لاوی فڵانه وه ،ڕاکردنه له فاکتی کێشه که و خۆشاردنه وه و خۆڵ له چاوکردنی خه ڵکه ، بۆیه تاڵه بانی و بارزانی هه میشه له ڕونگه ی په یوه ندیه شه خسیه کانیه وه کاریان له سه ر کێشه ی میلله تی کورد کردوه ، هه ر بۆیه شه خسیانه یش هه ڵوێست وه ر ئه گرن له به رامبه ر دۆست و نه یارانی کوردا . تاڵه بانی و حزبه که ی وایان ده زانی ئه و پشتگیری کردنه یان له مانه وه ی مالیکی له پۆسته که ی و شکستهێنان به پیلانه کانی ئه و ڕێککه وتنه ی هه ولێر که بۆ له کارخستنی مالیکی ئاماده کرابوو ئیدی مالیکی ئه و هه ڵوێسته ی تاڵه بانی و حزبه که ی له بیر ناکه و وه کو دۆست وهاوپیمانێکی خۆی حسابیان بۆ ده کات . به دروستکردنی هێزی دیجله و وه کردنه فه رمانده ی ئه و هێزه عبدولئه میر زه یدی کۆنه ئه نفالچی تاڵه بانی داوه ی له مالیکی کرد ئه و هێزه هه ڵبوه شێنێته وه ئۆپه راسیۆنه کانی دیجله ڕاگرێت سه ره تا، مالیکی وه کو تکتیک گفتی دا به تاڵه بانی که ئه و هێزه هه ڵده وه شێنێته وه ، ئیتر یه کێتیه کان ئه م هه واڵی هه ڵوشاندنه وه ی هێزی دیجله یان کرد به ده سکه وتێکی مازنی تاڵه بانی ده رئه نجام ده رکه وت مالیکی کڵاوێکی عه ره بی خسته سه ری تاڵه بانی و به به ردێکیش دوو چۆله که ی گوشت جۆله که ی یه که م تاڵه بانی به ئه وه وه خۆش خه یاڵکرد که لێره وه به دواوه کێشه کانی کوردستان له ڕیگای ئه وه وه ، قسه وباسی له سه ر ده کات واتا به مه رجعکردنی تاڵه بانی له کێشه هه ڵواسراوه کانی کورد له به غدادا .
مالیکی ئه م تکتیکه کاتیه ی بۆ هێوه رکردنه وه و دامارکاندنی ئه و ئاگری مه نجه لیقه ی هه ولێر بوو، که به ره دژه کانی بۆیان وه گڕ نابوو مالیکی له حشمه تی سووتانی خۆی هێندێ به ڵێنی زاره کی دا به تاڵه بانی و وه له هه مان کاتیشدا توانی دوو هه لوێستی جیاوازو دژه یک له نێوان تاڵه بانی و بارزانی دا دروست بکات . ئه م هه ڵوێستی پشتگرتنی مالیکی له مانه وه ی له پۆسته که ی و وه شکستهێنان به ئه و کۆده نگیه ی هه ولێر که بۆ ڕووخانی حوکومه ته که ی مالیکی ڕێکخرابوو له لایه ن تاڵه بانیه وه کاره سات بوو بۆ بارزانی به تایبه تی و عه لاوی و سه درو ئه وانتر که به هیوای ڕووخانی مالیکی بوون . تاڵه بانی هه رده م له دروست کردنی قه یراندا بوو بۆ یه کێتی زۆر به ی ئه و قه یرانانه ی که یه کێتی تێکه وتووه هۆکاره کانی ده گه ڕێته وه بۆ ئه وه ی که تاڵه بانی یک لایه نانه بڕیاری له سه ر کارو باره چاره نووس سازه کانی یه کێتی داوه هه موو ئاوه ڕووداوانه ی ناو یه کێتی په نجه مۆری تاڵه بانی پێوه یه ، له م که ین و بینه ی له کارخستنی مالیکیه یشدا دوژمنێکی زۆری بۆ یه کێتی دروست کردو تاڵه بانی یه کێتیه کانی له لای هه ر دوو لایه ن بێ نرخ کرد ، نه توانی قه ناعه ت به مالیکی بکات فه رمانده یی ئۆپه راسیۆنه کانی دیجله هه ڵبوه شێنێته وه و ئه و بارودۆخه ئالۆزانه ی ناوچه دابڕاوه کانی کوردستان هێور بکاته وه ، وه نه توانی ئه و قه ناعه تیش دروست بکات له نێوان به ره ی دژه مالیکی دا که چه نسێ بده نه مالیکی هه تا وه کو له ئاینده یه کی نزیکدا به ڵێنه کانی به جێبهێنێت. تاڵه بانی به هۆی دۆڕانی له و گه مه کردنه ی له نێوان به ره ی بارزانی و مالیکیدا، باوه ڕو متمانه ی هه موو ئه و مشه جعێن و لایه نگه رانه ی به غدای له ده ست دا ، هه ر ئه مه یشه بووه هۆکاری گه ڕانه وه ی بۆ سیلمانی و تۆرانی له مالیکی . له م شکستهێنانه یدا تاڵه بانی هانه ی بۆ سلیمانی هێناوه بۆ خۆ به هێزکردنی له کاتی گه ڕانه وه یدا بۆ به غدا بێ گومان له م هه ستانه وه ی تاڵه بانیدا هاوڕێ دێر زه مانه که ی ڕۆڵی سه ره کی ده بینێت له ئه و هه ستانه وه ی تاڵه بانیدا، گۆڕان له سه ره تادا له سه ر متمانه لێی وه رگرتنه وه له مالیکی هاو ڕابوو له گه ڵ تاڵه بانیدا، ئێستایش له گه ڵ وه رگرتنه وه ی متمانه یه له مالیکی بۆیه پشتیوانی کردنی تاڵه بانی له سه ره تای کێشه کانه وه له گه ڵ به غدادا بزووتنه وه ی گۆڕان له ڕیزی پێشه وه ی ئه وپشتگیری کردنه وه وه بووه !! !!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە