بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین

Sunday, 03/06/2012, 12:00

957 بینراوە





ڕوونكردنەوەیەك :لە(سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە)
سەبارەت بە بابەتێك بەناونیشانى نوسینێكى كوردستان پۆست خواردنى بۆنەخۆشخانەیەكى ڕانیە گەڕاندەوە بەناوى (كارمەندێكى بەڕێوەبەرایەتى ) لەسایتى كوردستان پۆست بڵاوكراوەتەوە .
تاكە هۆكارێك كە سەرنجى ڕاكێشاین ئەم ڕوونكردنەوەیە بنووسین كە نووسەر خۆى ئاماژەى پێكردووە لە بابەتەكەیدا، دەڵێت با بابەتەكان دووربن لە تەشهیر و ناوزڕاندن و مسداقیەتیان تێدا بێت ،بۆ ئەوەى ئەو نووسینانە خزمەتێك بەبەرژەوەندى گشتى بكەن بەڵام هەست دەكەین نووسینەكەى كاكى كارمەند پێچەوانەى قسەكانى خۆیەتى كە بەدواداچوونى پێویستى نەكردووە بۆ بابەتەكەو ناحەقیەكى زۆرى كردووە بەرامبەر بەبەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى .
لە بابەتەكەیدا دەڵێت خواردنى (سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە) بەفەرمانى بەڕێوەبەرى گشتى بڕدراوەو ئەم ساڵ بەفشارى بەڕێز وەزیرى تەندروستى بۆیان گەڕاوەتەوە .
خوێنەرانى كوردستان پۆست و كارمەندان و كاكى نووسەر دڵنیا دەكەینەوە كەڕاستى و دروستى بابەتەكە بەم شێوەیەیە ، بۆ دابینكردنى هەرشتێك دەبێت لەلان شوێنى پەیوندیدار (بەڕێوەبەر و كارگێڕى)داواكارى پێشكەش بكرێت ،ئەگەر داواكاریەكە ڕەوا بوو ، وە بەرژەوەندى گشتى و كارمەندانى تێدابوو لەسنوورى دەسەڵاتى بەڕێوەبەرایەتى بێ سێ و دوو ڕەزامەندى لەسەر دەدرێت و دەچێتە بوارى جێبەجێكردنەوە ، وە ئەگەر لەدەسەڵاتى بەڕێوەبەرایەتى دانەبوو بۆسەرووتر بەرز دەكرێتەوە بە مەبەستى ڕەزامەندى وەرگرتن.
سەبارەت بەنەخۆشخانەى ئاماژە پێكراو (سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە) لە27/7/2011بەنووسراوى ژمارە(189) بەواژۆى بەڕێوەبەرى پێشووى سەنتەرەكە داواكارییەكیان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتى كردووە بە مەبەستى ڕاگرتنى خواردنى سەنتەرەكە لەبەر كەمى نەخۆش و نەبوونى خەفارەت ،بەپێى بەدواداچوونى ئێمە بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى زۆر تەئكیدى لێكردوونەتەوە لەبەرێوەبەرو كارگێڕى پێشووى سەنتەر كە گرێبەست ساڵانە دەكرێت بەمەبەستى دابینكردنى خواردن بەڵام ئەوان هەر سوور بوون لەسەر ڕاگرتنى خواردنى سەنتەرەكە بۆیە لەسەر داواى خۆیان خواردنەكە ڕاگیرابوو. وە ئەم ساڵیش كەبەپێى قسەى كاكى نووسەر گوایە بەفشارى بەڕێزوەزیرى تەندروستى خواردنەكە مان گەڕاوەتەوە ، بەهیچ شێوەیەك فشار لەئارادا نەبووە لەلایەن هیچ كەسێكەوە ، چونكە ساڵانە دوومانگ پێش ئەوەى گرێبەست كۆتایى بێت (كەگرێبەستى پێشوو لە8/8/2012كۆتایى دێت) لیژنەى ئامادەكارى تەندەر پێكدەهێنرێت سەردانى یەك بەیەكى نەخۆشخانەكان دەكات و ئێمەش وەك (بەڕێوەبەر و كارگێرى) نوێى سەنتەرەكە داواكاریمان پێشكەش كرد بە نووسراوى ژمارە(109)لە14/5/2012بۆدابینكردنى خواردن بۆ (8) هەشت كارمەندى ئێشكگر لەهەفتەیەكدا دوو ڕۆژ هەرڕۆژێك تەنها بۆ یەك ژەم (ژەمى نیوەڕۆ)چونكە ژمارەى نەخۆشەكانى سەنتەرەكەمان زیادىكردووە و پێویستە كارمەندى ئێشكگر بمێنێتەوە ،بەڕێوەبەرایەتیش داواكارییەكەى ئێمەى ئیحالەى شوێنى پەیوەندیدار كردووەبۆ (هۆبەى گرێبەست و كەمگرییەكان)بۆئەوەى لەگرێبەستى داهاتوو داواكارییەكەمان لەبەر چاو بگیرێت .
خۆئەگەر بەفشار بوایە دەبوو ڕاستەوخۆ خواردنەكە بگەڕایەتەوە نەك چاوەڕێى گرێبەستى داهاتوو بكرێت . لێرەوە دەمانەوێت زۆر سووپاسى بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى بكەین كەزۆر هاوكاریمان دەكات لەهەموو ڕوویەكەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە