(سەردار عەزیز) لە پسپۆری سیا سیەوە بۆ بواری دەرونزانى و شیكارى كەسایەتى

Tuesday, 13/11/2012, 12:00

1640 بینراوە




گۆڤارى (لڤین) ژمارە(213) بابەتێكى شیكارى (سەردار عەزیز) ى لەسەر چاوپێكەوتنێكى مامۆستا (محمد فەرەج)ئەمیندارى گشتى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان بڵاوكردەوە، ئەم سەرنج و تێبینیانەمان لەسەرى هەبوو:
1/ بەڕێز (سەردار عەزیز) لە نوسینەكەیدا لە بوارە پسپۆڕیەكەى خۆى لایداوەو لە شیكارى سیاسى یەوە چوەتە بوارى دەرونزانى و بابەتى هەڵسەنگاندنى كەسایەتى و كۆمەڵێك بیروڕاى پێشوەختى خۆى دەربڕیوە، كە مامۆستا (محمد فەرەج) ئەو مەبەستانەى هەر نەبووە كە ئەو باسى كردون.
2/ نوسەر لە نوسینەكەیدا بەوە یەكگرتوو تۆمەتباردەكات كە لە شەڕى ناوخۆ و پەشێوى نێوان یەكێتى و پارتیدا دروستبووەو ئێستاش حەز بە دروستبونى ئەو جۆرە كەشو هەوایەدەكات، ئەم بۆچوونە لە راستیەوە دورەو یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان لە یەكەم رۆژى راگەیاندنیەوە لە پرۆسەكانى ئاشتیدا رۆڵى كاریگەرى بینیوەو تاكە حیزبێكە لەشەڕى ناوخۆدابەشداریى نەكردووەو بێلایەنى خۆى پاراستوەو نمونەى بەرزبووە لەو بوارەدا.
3/ نوسەرلاى وایە یەكگرتوو هەردەم لەگەڵ دەسەڵاتدابووەو پەرۆشى چوونە ناو حكومەتەو ناتوانێت ئۆپۆزسیۆنى راستەقینەبێت، ئەوەش پێچەوانەى راستییە و یەكگرتوو لەساڵى 1994وە لەسەرجەم پرۆسەكانى هەڵبژاردن لە كوردستاندا ركابەرى سەرەكى یەكێتى و پارتى بووەو هەردەم دەنگى جیاواز لە دەسەڵات بووەو مایەى گەرمكردنى ململانێ مەدەنیەكان بوەو هۆكارێكى كاریگەر بووە لەوەى شەڕى مەیدانەكان بگوازێتەوە بۆ كێبڕكێىسەر سندوقەكان و رووبەڕوو بوونەوەى سیاسى و شارستانیانە.
4/لەبارەی وڵاتی توركمانستانیشەوە كە نوسەر بە نموونە یەكى دیكتاتۆری باسی كردووە,ئەمیندار ئەو مەبەستەی نەبووە , چونكە یەكگتوو خۆى لە پێناو نەمانى دیكتاتۆریەت و عەقڵی تاكڕەوى وتاك حیزبی دروست بووە.ئەو وڵاتە نموونەیەكە بۆ سەركەوتنى پرۆژەی وەبەر هێنانی وزەتیایدا كەبە هەمان شێوەی هەرێم دەستیان بەگەشەپێدانى بواری ئابووری وڵاتەكەیان كردووەو لەبواری نەوت وگازدا بێشكەوتنێكى بەرچاویان بەدەست هێناوەلەو رێگەیەوەخزمەتێكى گەورە یان بە هاونیشتمانانى خۆیان كردووە.
مەبەستی ئەویش ئەوە بووە لە هەرێمى كورد ستانیش بواری وەبەرهێنانى نەوت وگاز بۆ خزمەت و خۆشگوزارى هاوڵاتى كوردستان بە كار بهێنریت نە وەك بۆبەرژەوەندى تایبەتى فەرمانڕەواو دەسەڵاتداران .
5/ لەكۆتایدا هیوادارین نوسەرى بابەتەكە هەردەم لە رێبازى زانستى و شرۆڤەى بابەتیانە لانەدات و بە عەقڵى ئایدۆلۆژى و گیانى لایەنداریەوەبیروڕاى كەسانى تردەرنەبڕێت. وەك ئاشكرایە ئەمیندارى گشتى یەكگرتوو تاكە بەرپرسێكى كوردە لە ساڵى 2012 لەپرۆسەیەكى دیموكراسیداو بە بەرچاوى خەڵكى كوردستانەوە بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێراوەو شرۆڤەى هەڵە و خوێندنەوەى نابابەتیانە كار لەپرۆژەى چاكسازى و رەوتى كرانەوەى ئەو ناكات.
رێبوارعەلى / سلێمانى
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە