ئەمە ئیشە سەقەتەكانى یەكێتى یە بۆیە حاڵى خۆشە

Tuesday, 06/10/2009, 12:00

1744 بینراوە


بەڕێوەبەرایەتى ڕێكخراوەكان كە لە دوایى ڕوخانى ڕژێمەوە دامەزرا بەتایبەت بۆ ئەو كادرانە دامەزرا كە لە دامو دەزگاكانى یەكێتى دا كاریان ئەكرد هەر لە كادرى ڕێكخستن و ڕاگەیاندن و ڕێكخراوەكان و سەرجەم مەكتەبەكانى تر لەسەر ئەم بەڕێوەبەرایەتیە موچەى وەردەگرت و موچەكەش لە حكومەت وەردەگیرا , هەموو ئەو كادرانەش كە موچەیان هەبوو پلەى وەزیفیان بۆ دانرا و وەكو فەرمانبەران موچەیان وەردەگرت , هەموو پلەیەكى حیزبى بەرامبەر بە پلەیەكى حكومى موچەى بۆبرایەوە , هەرچەندە ئەمە یەكێك بوو لە كارە سەقەتەكانى یەكێتى چونكە پارەیەكى زۆر بەهەدەر ئەدرا و كۆمەڵێك كادرى بێ بەرهەمیشى لى كۆكرابوەوە , تیایا هەبوو كەس نەیئەزانى چیە بەس بۆ دڵ ڕازى كردن كردبویان بە كادرو موچەكەیان ئەدایە و بەس سەرى مانگان ئەبینرا , لەم بەڕێوەبەرایەتیە وەكو هەموو فەرمانبەرێكى تر خانەنشینیت لێ دەبڕا , بۆ زیاد كردنیش هەر شمولى ئەكردین بەڵام یەكێتى خۆى ئەو پارەیەى ئەخواردو ماوەیەكى زۆر ئەو جیاوازییەى ئەبڕى و ب خۆیان هەڵیان دەگرت , سەرەتاى داەزراندنى ئەو بەڕێوەبەرایەتیە هەموو كادرێك كۆمەڵێك پارەى لێ ئەبڕا كە نزیكى 300000هەزار دیناربوو, تا ئاشكرابوو دوایى هەندێكیان بۆ گێڕاینەوە و سەربارى ئەم زیاد كردنەش هەر یەكێتى نوقورچێكى لێى ئەگرت , ئیتر ئەركى ئەو كادرانەلە كۆڵ حیزب بوەوەو چوە سەر حكومەت وەكو موچە هیچ پەیوەندیەكى بە یەكێتیەوە نەما بەمەش یەكێتى گۆڵێكى ترى لە حكومەت كرد , كادرى وابوو نە خوێندەوار بوو كەچى كرابوو بە بەڕێوەبەر ,هى واى تیابوو تا پۆلى سێى سەرەتایى خوێندبوو كەچى كرابوو بە بەڕێوەبەرى ئەقدەم یان زیاتر , یەك شتى باش بوو ئەم ڕێكخراوە كادر ئەگەر دەریش نەچوایەتەوە ئەوا موچەكەى هەر ئەما چونكە لەسەر حكومەت بوو ,وەكو ئەو كادرانەى لە هەڵبژاردنى مەڵبەندو كۆمیتەكاندا دەرنەچون كەچى هەر بۆیان سەرف ئەكرا بە پلەكەى خۆى و موچەى خۆى هیچیش كەمى نەكرد , زەمانەتى هەبوو , لە پڕ یەكێتى ئەم بەڕێوەبەرایەتیەى هەڵوەشاندەوە و موچەى ئەو كادرانەى كە لە حكومەتى وەردەگرت لە ڕێگەى مەكتەب ڕێكخستنەوە دابەشى ئەكرد , ئێستا تێگەیشتم هەر ئەو كاتەى كە یەكێتى ئەم ڕێكخراوەى هەڵوەشاندەوە نیازى دەركردنى كادرەكانى ڕیفۆرمى هەبوو چونكە بەمە ئەو زەمانەتەحكومیەت نامێنێ و حیزب ئازادە لەوەى موچەكەت ببڕێ , ئەو كاتە لیستى گۆڕان دەنگى نەبوو بە و هەڵوەشاندنەوەیە دەرگا بۆ یەكێتى كرایەوە كە ئەو مافە لە كادرەكان بسێنێتەوە و دەریان بكات , بێجگە لەمە زۆربەى ئەو كادرانە فەرمانبەرى حكومى بون و كەئەم بەڕێوەبەرایەتیە دامەزرا خزمەتەكانى خۆیان گواستەوە بۆسەر ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ,چونكە هەر بە خزمەت حساب بوو , كە نەما ئیتر زۆربەى ئەو كادرانەى كە سەر بە ڕێفۆرم بون نێردرانەوە بۆ فەرمانگەكانى خۆیان بەڵام مەڵبەند نەیهێشت ئەوانەى سەر بە باندەكەى خۆیانن بگەڕێنەوە بۆ فەرمانگەكانیان , دوایى دەركردن و نانبڕینى كادرو ئەندامانى باڵى ڕیفۆرم و لیستى گۆڕان وا بۆ جارێكى تر ئەو بەڕێوەبەرایەتیە دامەزراوەتەوە ,بە هەمان تاس و حەمامەكەى جارانەوە و تەنانەت ستافە كۆنەكەى جاران ئیشەكانى دەكەن وهەر بەڕێوەبەرە كۆنەكەشى چۆتەوە شوێنى خۆى , بەمەدا دەرئەكەوێ كە پێش ئەوەى لیستى گۆڕانیش دەربكەوێ یەكێتى نیازى بوە كادرەكانى باڵى ڕیفۆرم دەربكات , چونكە هەر هەڵوەشاندنەوەى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە و جارێكى تر دامەزراندنەوەى ئەوڕاستیە ئەسەلمێنێ بۆ هەڵوەشایەوە و بۆش جارێكى تر دامەزرایەوە ؟ ماناى وایە ئەگەر گۆڕانیش نەبوایە یەكێتى بە نیازى دەركردنى ئەو كادرانەبوە ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە