پۆڵا گیان بەر لە پیرى كوشتیانى

Sunday, 10/01/2010, 12:00

1451 بینراوە


چ قەدەرێكى بێخاوەنە چ ڕۆژگارێكى پڕفەنابونە ، ئەمێستا پۆڵا لە نێوان كۆتایى گەشتێكى پڕ لە دڕك و داڵ و بیهاودەم ، وا بە تونى باباى دوا نوچدانى مەرگیدا ، وەك چڵە پوشێكى دەم زریان ، ناتوانى پێچەوانەى ئاڕاستەى بگۆرَێت ... نا نا ..نا .. توانێ
چیدى وەك تاكێك تواناى هەڵبژاردنى نیە .. دەزانیت لە گەڵ هایدگەردا ئاست و تواناكان شرۆڤە دەكەین.. من نا ئەو فەیلە سوفەى هاوڕێمان دەڵێت راوەستان لە نێو چەقى ڕوداوەكان و ژیاندا .. وەكو بینەرێكى ئاساى .. تەمەنێك ڕاكێشت دەكات بۆ كۆتاێكان .. پۆڵا تۆ نەتوانى سود لە ڕوداوەكانى ئەم هەرێمە چەقبەستوە وەربگریت و بیكەیت بە ئەزمون .. نەریتە باوە دەقبەستوەكان لە رۆحت دەرنەچون .. گوڵم زو پەیدابویت .. زوش ئاوا بویت .. چما ئەوە قەدەرى مرۆڤگەلەكانى لەمەڕ خۆمانە .. كە دەكەوێتەنێو وازیە ترسناكەكەى بون و نەبون .. پۆڵا تۆ دەرەقەتى ئەو سیاسیە قەپۆز بۆرانەى دەستەڵات نەهاتى .. تۆ ویستت لە وەرزێكدا لاولاو ئاسا هەڵچیت و باڵاكەیت و كەس نەڵێت پەكو لە و تەمتومانەى سینگ و نوفەس تەنگ دەكات ئاخر تا لە گەڵ ئەو هاوڕێیانەى كوردستانپۆست بویتایە و تفت لە سەرچاوەى بەهرەت نەكردایە تەوێڵت لە ئەستێران ئەدا و بە تەواویش لە نیتچەو هایدەگەر لە مەر ِ پرۆسەى ژیان و ئەزمون تێدەگەشتى .. پۆڵا كوڕە هەژارەكەى كانێسكان .. مامە سەعەى نانەوا ى سەر شەقامى قەنات .. كە باوكە بەڕێزەكەت دەكات چەند عیزەتى نەفسى بەرز بو .. هەمو جارێك كە دەهاتم چەند نانێكى گەرمم لێدەكڕى تا دەڕۆشتم لە عارەقەى نێو چاوان و سەر سنگە سپیە توكاویەكەیم دەڕوانى باوەڕت بێ پۆڵا من ئینسانى گەورەم لە باوكتەوە ناسى .. چما ئەو كەڵە پیاوە ویستى بە بازوەكانى بژى و تۆش بە ناپاكى دەتەوێت دنیایەك دروست بكەیت تەنها ئارەزوەكانتى تیا بەچێژكەیت .. مخابن .. ئەو سەروەتە مەعنەویە گەورەیەى خانەوادەو خۆت دەفرۆشیت بە قەپۆز بۆرەكانى بنەماڵەى مافیاو خائینى تاڵە بانى و چیرۆكى كوشتارو خوێنى ئەم شارە بە دەست ئەو گێلە خڵتانەوە لە بیر دەكەیت یان تۆش دەبیت بە بەشێك لەوانەى دەیانەوێت شارەكەت ناوى ئازادى بۆ هەتاهەتایە لە بیر بكات .. فرسەتت ماوە نامەى تر مەنێرە .. ئەو گەندە جاسوسانەى تۆ نامەیان بۆ دەنێرت و پۆلە باڵندەى ئازادیان بۆ دەستەمۆ دەكەیت بڕوات بێت بە پارە یەكى باش دەتفرۆشن و ئیستەش بگەڕێیتەوە باوەشى میهرى هاوڕێێانت ئاوەڵایە و فراوانە .. یان لایەنى كەم بێدەنگ بەو بەمەعریفە باڵانسەكان ڕابگرە من خەمى سەروەریەكانى (مام سەعى مەولوم )

دڵسۆزت میرزا مارف

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە