ئاسایشی یەکێتی مـــانـــگانـــە ٥٠،٠٠٠$ دەداتە ئەنسار اسلام

Tuesday, 07/06/2011, 12:00

1692 بینراوە


بە پێی زانیاری پشتراستکراوە و بۆ یەکەمینجار پێگەی ڕازپرێس(ویکیلیکس) پەیوەندیە نهێنییەکانی نێوان ئەنساراسلام و ئاسایشی یەکێتی ئاشکرا دەکات.. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودوخۆی ئیسلامی سیاسی کوردستان بە ڕازپرێسی ڕاگەیاند: ماوەی ٦ ساڵە پەیوەندی نهێنی لە نێوان ئەنساراسلام و ئاسایشی یەکێتی دا هەیە و لە ئێستادا ئەو پەیوەندییانە لە لوتکەدان. سەرچاوەکە ئاماژە بە ٢ بەڵگەی زیندوو پشتڕاستی زانیارییەکانی کردەوە. سەرچاوەکە هەواڵیدا: لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا و بە پێی نەخشەی یەکێتی تاقمی انساراسلام چالاکییەکانیان پەرە پیدەدەن و چەندین فەتوای حەرامی بەشداری هەڵبژاردنەکان دەردەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی مسوڵمان بەشداری لە و پرۆسانەدا نەکات و دەسەڵات دەنگ بهێنێت. وتیشی: کاتێ باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دێتە ئاراوە هیزی ئەنسار و بە پیی ڕێیکەتنی لەگەڵ یەکێتی دەستدەکەن بە تەقینەوە بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق چونکە ئیستا پەیوەندی نهێنی هەیە لە نێوانیاندا. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد یەکیتی مانگانە یارمەتی ئەنساراسلام دەدات و بە بڕی ٥٠،٠٠٠ $ یارمەتی مانگانە مەزەندە دەکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە