لەكوردستان سەرۆكایەتى پێش هەڵبژاردن لەدایك دەبێت! (سەرۆكایەتى حكومەت بێ پەرلەمان لەدایك بوو)

Wednesday, 16/09/2009, 12:00

1886 بینراوە


لەبەرئەوەى لەكوردستان هێشتا سیاسەتى قۆرغ وخۆپەرستى وپارێزگارى و بە رژەوەندى گەرایی بە سەردەسەڵات و یاسا و سستەمى فەرمانڕەوایى دا زاڵەو، دیموكراتیەت تەنها دروشم وتیۆرو قسەو بانگێشە وچەواشەكارى... یە ، رێزلە یاسا و رێساو ڕاى خەڵك و ئوپۆزسیۆن وخواستەكانى ناگێرێ..، لە بەرئەوەى دووحیزب بە سەر دەسەڵات وشتەكانى كوردستاندا زاڵن و، هەموو ماف و داهات وسامان و شتەكانى بەش برا دەكەن...، سەرۆكەكان پێش هەڵبژاردن و بێ پەڕلەمان لەدایك دەبن، بەڕاو سیاسەتى حیزبە دەسەڵاتدارەكان دادەنرێن نەك بەرا ى گە ل وپەرلەمان ، هەروەك چەند ساڵە پێشتر رێككەوتنى ستراتیژى لە نێوان پارتى و یەكێتى دا هەیە لەسەر سەرۆكى پەرلەمان و حكومەت تادەگاتە سەرۆكى هەرێم و كۆمار، هەر جارەو پۆستێك بۆلایەنێك بێ بێ ئەوەى حساب بۆهەڵبژاردن و ڕاى خەڵك و لایەنانى تر بكەن ، وەك ئەوەى میراتى باوك یان بێ و بەهەقى شەرعى دابەشى بكەن، بۆیە هەموو شتێك لەپێناو بە دەستهێنانى ئەم بەرهەم و پۆستانەدا دەكەن، هەر وەك هەموو خەڵك دەیزانێ و لە میدیەكان باس كرا كە سەرۆكى پەرلەمان هى پارتی یە وسەرۆكى حكومەتیش هى یەكێتى كاك دكتۆر بە رهەمە، ئەگەرچى هێشتا هەر لە بەغدابوو، بەڵى وابوو سەرۆك و جێگر و سكرتێرى پارلەمان لە حزب دانران ولە هۆڵى مامۆستا سەعد عبدالله بەڕێكەوتنێكى پێشەوەخت، بە شێوەیەكى كلاسیكى و ڕۆتینى جاڕدران و پەسندكران، دەنا ئەوە دانان و فەرزكردن بوو نەك هەڵبژاردن، بێ ئەوەى كەس دەنگى لێ وەبێ، موعاریزبێ، ئەگەر موعاریزیش بان هەروا دەبوو، ئێستاش هەمان شێوەو سیناریۆ دووبارە دەبێتەوە بۆدانانى سەرۆكایەتى حكومەت، پەرلەمان تەنها شەرعییەتیان پێدەداو شایەتییان بۆ دەدا، تواناى رەتكردنەوەى نییە، هەروەك لەمێژە باسكراوە و زانراوە كە سەرۆكى حكومەت لە یەكێتی یەو كاك دكتۆر بەرهەمەو، جێگرەكەشى لەپارتی یەو كاك ئازاد بەروارى یە، تەنانەت سەركردایەتیش یان ئاگاى لەوە نى یە، بۆیە بەو ناوە چەند ڕۆژە دەچنە لاى لیست و لایەن و فراكسیۆنەكان، بۆبەشدارى كردنیان لە حكومەتەكەیان تا موعارەزە دروست نە بێ، كەواتە پێش ئەوەى پەرلەمان كۆبێتەوە و دەنگى خۆى بدا، سەركردە بڕیار بەدەستەكان ئەوان یان داناوە، بۆیە بەناوى سەرۆكایەتى حكومەتەوە كارو چالاكى خۆیان دەكەن، بێ ئەوەى بیشارنەوە و لە هیچ بسەڵمێنەوە، ئەوەش لە عورفى یاساو پەرلەمانى دا شتێكى نامۆیە، ئەى پەرلەمان ڕۆڵى چی یە لە هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى حكومەت، دیارە پەرلەمان دەنگیان بۆ بدا و نەدا هەر ئەوانەن ،ئەگەر پەرلەمان نوێنەرى خەڵك و بێ لایەن بێ دەبێ ئەوانە لە پەرلەمان هەڵبژێردرێن نەك دابنرێن، خۆى هەربۆ سیاسەتى خۆیان بەناو بۆ پەیڕەویكردن لەدیموكراتیەت وا با ش بوو لە پەرلەمان ئەوە جاڕ درابا و هەڵبژێردرابان، سەبارەت بە سەرۆكى هەرێم و سەركۆماریش هەروا، پێشتر ڕێك كەوتوون دەبێ هى پارتى و یەكێتى بێ لەنێوان ئەوانیش هى بەڕێزان مام جەلال و كاك مەسعود بێ ، واتا : لە نێوان ئەوانیش جگە لەم دووانە بۆیان نى یەكەسى تر ئەم دوو پۆستە وەربگرێ، وەك ئەوە وایە لەكوردستان جگەلەوان هیچ حیزب و كەسێكى تر نى یە، تەنها ئەوان خاوەن و دەمڕاستى كوردستانن و هەقى هەموو شتێك یان هەیە، بۆیە لەهەڵبژاردنەكان هەرچەندە یەكنین، بەهەموو شێوەیەك لەژێرەوە دژى یەكن و یەكتر كلۆك دەكەن، كار لەدژى یەكترى دەكەن، وەلى لەبەر بەرهەم و بەرژەوەندى خۆیان، لەدژى خەڵكى تر بەناچارى دەبنە یەك و پۆستەكان دابەش دوو دەكەن، ئەوەش زەڕبەدانە لە دیموكراتیەت ومافى مرۆڤ و هەقى خەڵكى تر، تیرۆر كردنى دیموكراتیەت و یاساو بنەماكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و یاسا سالارە، بڕوانە بوونە بە تەداولى سوڵتە، حساب نەكردنە بۆڕاى خەڵك و پەرلەمان و حكومەت وبەرابەر، هەرچى حزب و دەسەڵاتدارانى ئەم دوو لایانە بیانەوێ ئەوە دەكرێ، تائێستاش حزب و كەسەكان تەواو بەسەر دەسەڵات وحكومەت و پەرلەمان و حزبەكانیاندا زاڵن، ئەسڵەن لەنێو پارتى و یەكێتى دانانى پەرلەمانتارەكانیش بەحسسە بووە نەك بەهەڵبژاردنى ئاست و ئۆرگان و ناوچەیى، بۆ وێنە لەهەر حیزبێك ڕەنگە هەموو پاڵێوراوان تەنها بەدەستى دوو سێ كەس بن نەك مەكتەبى سیاسیش، ئەگەر چى بەناو كۆمەڵێ ناو لە ناوچەكان و ئۆرگانەكان یان كۆكراونەتەوە بۆ چەواشەكردن و دڵ نەوایى كردنى خەڵكى خۆیان، دەنا دەرەنجام چاك یا خراپ، هەر ئەوانە دانراون كەئەم دوو سێ كەسە یا دەزگاى تایبەتى حیزب دەیەوێن، ئەوەش ئەساسێكى هەڵەیە، هەق خواردنى خەڵكى شایستە یەو، هەڵەى لێ دەكەوێتەوە..، كەواتە لە كوردستان تاوابێ ، تا گۆڕانكارى و چاكسازى وپاكسازى نەكرێ، تا ئۆپۆزسیۆنێكى كاراو هەقیقى بە دەسەڵات و گۆڕەر نێتە ئاراوەو خەڵك پاڵپشتى نەكا، ئەم بەرهەم و پۆستانە هەروا دابەش دەكرێن، مافى خەڵكى تر دەخورێ و، دامودەزگا دەسەڵاتدارو یاسایى و خزمەتگوزاریەكانیش مان هەروا دەستە پاچەوگەندەڵ دەبن و، ڕاى تاكە كەس و حزب بەسەر خواستى خەڵكدا بەسەر هەق و عەدالەت و یاساو چاكەدا سەردەكەوێت. بۆیە پێویستە لەهەموولا هەوڵى ئەم گۆڕانكارى و چاكسازیە داواكراوە بدرێت لەناو خۆى حكومەت و حیزب و دەسەڵات، هەموولایەكمان خۆمان چاك بكەین و بەخۆماندابچینەوە تاكات بەسەر نەچووە و بارودۆخەكە نەشڵە ژاوە و پەشیمانى دا نەهاتووە و زەرەرى زیاترمان نەكردوە هەرقازانجە.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە