هەردوو سەرۆكى (هەرێم) وسەرۆكى (حكومەت)! لە شەرمى گۆرى شەهیدان ئەم بابەتەیان نەخوێندەوە

Wednesday, 08/08/2012, 12:00

1125 بینراوە


بۆ وه‌ڵامی ناونیسانی ئه‌م بابه‌ته‌ من دەڵێم خوێندیانەوەو عارەقى خەجاڵەتیشیان نەڕشت .جا پێم باشە خوێنەرى بەڕێز ئەم بابەتەبخوێنێتەوە و ئاشنا بێت بەگەورەترین تاوان و گەندەڵى كەبەرامبەر ئەم میلەتەستەم دیدەیە دەكرێ وچۆن دەیانەوێ ئەم كوردوستانە كاول بكەن بەداتا . (سەرۆكى هەرێم سەرۆكى حكومەت تو گۆرى شەهیدان ئەم بابەتە بخوێنەرەوە) ئەمە ناوى ئەو بابەتەیە كەبراى نوسەر كارزان كۆیى لە گۆڤارى رێچكەى پارتیدا بڵاوى كردبوەوە بەشێوەیەكى دبلوماسیانەو پڕ لەمجامەلە كردنو ماستاو كردن لەترسى دەسەڵات زۆربەى ماڵپەرەكانیش لەبەر گرنگى بابەتەكە بڵاویان كردەوە و لەماڵپەرى كۆمەڵایەتى فەیس بوكیشدا بووە هەوارگەى كومێنت نووسینو نارەزایى خەڵكى ئەوەى من مەبەستمە كاتێك رۆژنامەنوسان و نوسەران دەگەنە ئەو راستیەی كەكەس گوێیان لێ ناگرێ دەبنە ئۆپۆزسیۆن هێندێكیشیان خۆیان دەفرۆشن هێندێكیشیان دەكەونە پارانەوەو بۆ خوێندنەوەى بابەتەكەیان وەك براى نوسەر كارزان كۆیى پەیرەوى كردوە لەنوسینەكەیدا من نامەوێ لەبەهاى نوسینەكەى نوسەر كەم بكەمەوە ئەوە نیشانەى خەمخۆریەتى بۆ نیشتیمان وبابەتێكى هەستیارى ورژاندوە كە پڕاوپرە لەگەندەڵى بەڵام پێویستە نوسەر ئەوە باش بزانێ گەر دەسەڵات راست بوایە پێویستى بەو پارانەوەیەنەدەكرد گەر خۆشیان شەریك نەبونایە دەیان خوێندەوە جا پێویستە بەزمانێكى زبر ترو توند تر بنوسێ و سەنگەرى بەرگرى بگرێ لەگەندڵ كاران نەك مجامەلەكردن من بابەتەكە وەك خۆى بڵاو دەكەمەوە لە خوێنەر دەپرسم گەر نوسەرێ خەمخۆرى نیشیمان بێت و ئەوەندە گەندەڵى حكومەتى لابەرجەستە بێت تاوان نیە مجامەلەى دەسەڵات بكات ئەو دەسەڵاتەى رێز بۆ گۆرى شەهیدەكانیشى دانەنێ _ خوێنەرى بەڕێز ئەم بابەتە جوانەوهەستیارە نوسەر لەكۆتایدا دەى شكێنێ لەبەهاى خۆى كەم دەكاتەوە و لەترسا بۆ مجامەلە دەڵێ دەوڵەتى جوانى ئەمەیە شوانى! بفەرمون یۆ خوێندنەوەى بابەتەكە وەك خۆیى كەبراى نوسەر لەسەرۆك دەپارێتەوەو دەڵێ!
///////////////////////
سەرۆكى هەرێم ، سەرۆكى حكومەت تو گۆڕى شەهیدان ئەم بابەتە بخوێننەوە
كارزان مستەفا سابیر
خاوەنى بەرهەمەكانى زەیتونى ئاوا


جاران كەسانێك بوون لەسەردەمى تعریب و ترحیل و تەبعیدو تبعیس و برسێتیدا پێییان دەوترا (خۆفرۆش) بەڵام هەمێستا بەم تێریەو لەم ئازادیەدا (نیشتیمان فرۆش) پەیدا بووە ، دە تاكەى بێ دەنگى ، سەیر كەن چۆن ئەم نیشتیمان فرۆشانە كیمیا بارانى نەوەى شاخ وپێشمەرگە دەكەن ، كەسیش ناڵێ ئاخ !!!
بفەرمون بۆ بینینى دراماى یەكەم (كیمیا بارانى شارەزور)
لەسەرەتاى ساڵى 2009 سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم ، بڕیارى دا كارگەیەكى (دۆشاوى تەماتەو ئاوى میوە) لەشارۆچكەى سیروانى ناوچەى شارەزور دروست بكات ، بەڵام تائێستا درووست نەكراوە ، ناوچەى شارەزور یەكێكە لەو ناوچانەى كەساڵانە هەزاران دۆنم زەویى كوشتوكاڵى تیادەكرێ بەتایبەتى تەماتەو میوەهات ، ئەمەش بیرۆكەیەكى گونجاوە بۆ ساغكردنەوەى بەرهەمى جوتیاران ئەمە جگە لەوەى پڕۆژەكە بڕیارە نزیكەى هەزار كرێكار لەخۆ بگرێ واتە ئەركى سەرشانى حكومەت لەهەزار بێكار كەم بكاتەوە ، وەك من ئاگادارم زەوى گونجاو بۆ ئەو كارگەیە دابین كراوە لەلایەن خێرخوازانیشەوە ئامێر و پێداویستیەكان ئامادەكراوە . بەڵام دەزانن بۆ جێ بەجێ ناكرێ، سەد مەخابن لەبەر ئەوەى وەزارەتى پیشە سازى ڕەزامەندى دەر بڕیوە بەڵام ماوەى سێ ساڵى داوە بەو كۆمپانیایەى بۆى دەرچوە ، بۆ ئەوەى كۆمپانیاى ناوبراو بتوانێ بەهەواى شان دواى سێ ساڵ دەست بەكار بكات ، من باوەر ِناكەم كەس لەدنیادا گرێ بەستى واى بینی بێت ، دەبێت ئامانج لەگرێبەستى لەم جۆرە چی بێت ، بۆ خاترى خوا.ئەم تاوانە چیە !! چەند جارێ لایەنە بەرپرسەكانى ناحیەى سیروان بەنوسراوى فەرمى كە وێنەیەكى لام پارێزراوە داوایان لەلایەنە پەیوەندى دارەكان كردوە بۆ بەگەر خستنى ئەو كارگەیە ، ، بەڵام هیچ لایەنێك خۆى ناكا بەخاوەنى ، من دڵنیام لەوەى ئەو كەسەى ئەو كاگەیەى پێ دراوە هەر خۆى بریكارى دۆشاوى توركیە و دۆشاوى بیانى و ئاوى میوە هاوردەى ئەم كوردستانە دەكات و بەرپرسى گەورەى !! ، ئاى ناپاكى ئاخربێدەنگى لەم جۆرە خیانەتانەیە دەمان باتە سەر ئەو دوڕیانەیەى رقمان لەحكومەتەكەمان بێت كەئاواتو هیواى هەموانە .من پێم وایە بۆ بن بڕ كردنى ئەم دیاردانە لەبرى هاوردە كردنى ئەم هەمو كەلوپەلە بێ سودو بەسەرچوانە، چەند راوێژكارێكى چاو نەترس هاوردە بكەین باشترە ، تا بوێرانە گەندەڵیەكان بە سەرۆكەكان بفرۆشنەوە .گەرنا كوا ڕاوێژ كارێكى چاونەترس ئەم بابەتە بگەیەنێ دراماى دوو هەم (كیمیا بارانى ئاكرێ)
بەبڕیارى (986) لەلایەن ڕێكخراوى (فاو) كارگەیەكى زەیت لە(ئاكرێ) دروست كرا بەپَیى پیلانەكە گوڵەبەرۆژەو ئەو بەرهەمانەى رۆنى تیایە لەجوتیارانى ناوچەكە بكرێتەوە و بكرێتە زەیت وەك پرۆژەیەكى گرنگى پیشە سازى خۆراكى لەهەمان كاتدا جوتیارانیشمان سودمەند دەبن ، تائێرە قبوڵە لاى هەموان وە جێگاى ڕێزە ، بەڵام سەد مەخابن بەپیلانێكى ستراتیجى ڕوخێنەرى ژێرخانى ئابورى ئەم كوردوستانە ، ئەم كارگەیە واچەند ساڵێكە دراوەتە خزمى یەكێ لەوانەى كەزەیتى توركى (؟) هاوردەى ئەم كوردستانە دەكەن وەئەو بەڕێزە درگاى كارگەكەى داخستوە و كارى پێ ناكات بەڵام مانگى 3000 سێ هەزار دۆلار دەداتە وەزارەتى بازرگانى ، دەمامۆستاى ماتماتیكەكەم ببورن ڕاوێژكارانى سەركردەكان ئەم بیردۆزەم بۆ حەل كەن وا ئەم بەریَِزە مانگى سێ هەزار دۆلار دەدات بەحكومەت بۆ ئەو كارگەیە وە درگاى كارگەكەشى داخستوە ، ئەمە خێرە بەحكومەتى دەكات ! یاكڵاوە لەسەرى حكومەتەكەم نراوە . من پڕۆژەی كەسێكم بینى بەناوى (كوردۆ محمد) كەپێش كەشى وەزارەتى كوشتوكاڵى كردوە و دەڵێ من ئامادەم ئەو كارگەیە نۆژەن بكەمەوەو 45 تا 50 ئەندازیارو كەسانى پسپۆر و كارمەندى خۆماڵى تیا بەگەر بخەم لەقۆناغى سەرەتاشدا ڕۆژى هەزار لیتر زەیت بەرهەم بهێنم ، جا دەكرێ لەبەرپرسى یەكەم كە بەڕێز وەزیرى بازرگانیە بپرسین ، (ئەرێ خێرە بۆ ناى دەنە ئەم بەڕێزەى بەگەڕى دەخا ؟ دەى دەنە ئەو بەڕێزەى پەكى دەخا) ، ئاخر ناحەقى باپیرانمان مەگرن وتویانە (هەركەسە بەفكرى خۆیەتى كۆسەش بەفكرى ڕیشیەتى) دەفەرمون ئەو قۆزاخە بشكێنن گەر وەڵامێكتان پێیە ، گەر نا وەزارەتى بازرگانى ڕێزێ بۆ ئەو نوسراوانە دابنێ كەوەزارەتى كوشتوكاڵ ئاڕاستەى كردون وەڵامیان بدەنەوە كەداواى بەگەڕ خستنەوەى ئەو كارگەیەتان لێ دەكات ، وێنەیەكى لام پارێزراوە .گەر نا هەزار ڕەحمەت لە قەبرتان باپیرانمان ڕاستیان فەرموە (ڕدێنى بگرەو نیسكان بهاوە) ئاخر ئاوا دەتانەوێ لە (هەرێمێكى بەكار بەرى بێ بەرهەم) وە ببینە (هەرێمێكى بەر هەم هێنەر)) گەر بەهەموان كارى جدى بۆ بەرهەمى ناوخۆ نەكەین ، چاوى جوتیار پر لە هەنسك دەبێ و كەلاوە زۆر دەبیت هاوردەش سەرى هەموان سپى دەكات دەبا هەمومان پەردە لەسەر حەقیقەت هەڵدەینەوە و باچیتر چەواشەكردن بەسەرمانا گوزەر نەكات، دەبا هەنگاوەكانمان تەنها مانشێت نەبێت و بەچاوى بەزەییەوە بڕوانینە ئابورى ئەم هەرێمە با (بەرگى مەڕ نەپۆشین و دانمان دانى گورگ بێ) دەهەستن هیمەتێ دەهەستن هیمەتێ ،،، گەر حكومەت بەدواچونى جدى نەكات بۆ ئەم خیانەتە ئەوا من ئەو مافە بەخۆم ئەدەم وە بەكارێكى پێشمەرگانەى پیرۆزى دەزانم بەهاوكارى گەنجانى شارەزورو ئاكرێ چەند كەمپینێ دروست بكەم بۆ بەرگرى لەهەوڵ دان بۆ سەركەوتنى ئەم پڕۆسەیە وە بەدەنگێكى بەرز لەبرى ئەوەى بڵێین (دەوڵەتى جوانى ئەمەیە شوانى) ئەو دەمە دەڵیێن (دەوڵەتى پیرى ئەمەیە میرى)
[email protected]
////////////////
لەكۆتایدا ئەوەندە ماوە بڵێین براى نوسەر خۆى كردە مەڕەبەستەزمانەكەو ئەوانیش شوانە جوانەكە


سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت، تو گۆڕی شه‌هیدان ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە