تكایە وەزیرى پەروەردە فریاى پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى كفرى بكەون

Wednesday, 20/01/2010, 12:00

1192 بینراوە


خوێندكاران : دڵیان بەوە خۆش بوو كە هونەر گوزراشت لە هەست و سۆز و خۆشەویستى دەكات هەر بۆیە پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى كفریان هەڵبژارد , بەڵام بەداخەوە جەنابى وەزیر- هونەر لەم پەیمانگایەدا رێزى كەوشى نییە بە هۆى مامەڵەى خراپى هەندێك لە مامۆستاكانەوە تكایە وەزیر وەڵامى ئەم پرسیارانە بدەرەوە :
پرسیار : رەوایە خوێندكارى پەیمانكا لێبدرێت بەبێ هۆ لەلایەن سەرۆكى بەشى شانۆ نموونە خوێندكار (دیار)
پرسیار : مەعقولە- قسەى خۆشى مامۆستا لە گەڵ قوتابیان وشەى (عەشایەر) بێت نموونە مامۆستا (حیدر مامۆستایەكى عەرەبەو هاودارێكى بەعسە)
پرسیار : مەعقولە , مامۆستاى كۆمبیوتەر وانەى عەرەبى بڵێتەوە گاڵتە بەخەڵكى كفرى بكات . سەرجەم قوتابییەكانیش راسب بكات
پرسیار : زەمەنى تۆڕەبوون لە خوێندكار و هەستبرینداركردنى ماوە ؟ ئەگەر نەماوە دەبێت فریاى هونەرەجوانەكانى كفرى بكەویت ؟
پرسیار : مەعقولە , مامۆستا غەرامیات بكات لە گەڵ قوتابییەكانى دا نموونە مامۆستا (هەرا و مامۆستا كامەران)
جگەلەم مامۆستا بەرێزانە (نەوشیروان , مۆفەق , حسێن . رۆڤان , بێستون , دڵشاد , خوناو) ئەوانى تر سوكایەتى بەكەرامەتى خوێندكارانەوە دەكەن
كفرى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە